وا دیسانەوە ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی ٤٤ ساڵەی خۆی، پەلاماری مووشکەی و درۆنی بۆ سەر ب
ڕێژیمی ئێران تەنیا مووشک و بۆمباران بە چارە سەر دەزانێت
وا دیسانەوە ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی ٤٤ ساڵەی خۆی، پەلاماری مووشکەی و درۆنی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسپێکردەوە. بە پێی زانیارییەکان تا کاتی ئەم کورتە نووسینە، ٨ کەس بریندار و ١ پێشمەرگە شەهید و بووە، یەک کەسی سیڤیلیش لە ترسی دەنگی زۆری مووشەکەکە دڵی ڕاوەستاوە و شەهید بووە.
ئەمە ئیتر باشترین بەڵگەیە کە ئەم ڕێژیمە لە ئاست کێشە ناوخۆییەکانی و کێشە دەرەکییەکانی تەنیا مووشەک و بۆمباران و ئاگر باران بە چارەسەر دەزانێت، و هیچ دیالۆگ و چارەسەێکی گوونجاوی لانییە. کەوابێت مانەوەی ئەم ڕێژیمە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانیشدا.
وەک کوردێکی خەمخۆر لە پێناو ئاشتی وئارامی و بۆ خەڵکی کوردستان و جیهان، هیواخوازم کە وڵاتانی جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە نەکەن. هەنگاوی بە کردەوەی دیپلۆماسی و لۆجیستیکی بۆ نەهێشتنی ئەم ڕێژیمە مەترسیدارە بنێن.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©