لەو دیدارەدا سەرۆکی پ س ک وێرانی دووپاتکردنەوەی پیڕزۆابی لە سەر کەوتنی کۆنگرەی پارتی ناوبراو. ئاماژەی بەروەکرد کە: سەرکەوتن و پێشک
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی، سەردانی مەکتەبی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ سێشهمه ڕێکەوتی 17 خهزهڵوهر 2722 بەرامبەر بە 8 نۆڤەمبەری 2022 زاینی. بەڕیز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بۆ پ د ک، سەردانی بەڕێز عەلی حسێن بهرپرسی مهکتهبی پهیوهندییهکانی کوردستانی و عێراقی، پارتی ناوبراو کرد.
لە لایەن بەڕێز عەلی حسێن و ستافی مهکتهبی پهیوهندییهکان بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پ س ک کرا. سوپاس و پێزانیان لە ناردنی پەیامی پیڕۆزبایی و سەردانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی بەرێز باوەجانی کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆکی پ س ک وێرانی دووپاتکردنەوەی پیڕزۆابی لە سەر کەوتنی کۆنگرەی پارتی ناوبراو. ئاماژەی بەروەکرد کە: سەرکەوتن و پێشکەوتنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەر پارتێکی نیشتیمانی هەر بە شێکی دیکەی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو لایەکماندایە. سەرۆکی پ س ک هیوای خواست لە پاش کۆتایی ئەم کۆنگرەیە، پرۆسەی ئاشتی و تەبایی لە باشووری وڵات پەرە بستێنێت و هەوڵی زیاتر لە پێناو ئەرکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتیمانی بدرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
17 خهزهڵوهر 2722 بەرامبەر بە 8 نۆڤەمبەری 2022 زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©