لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له چۆنێتی ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ری ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر نه‌یارانی.
هێرشی دجیتاڵی سایبه‌ری ڕژێم و خۆپاراستن.
له‌م وتاره‌دا به کورتی و به ساده‌یی شته‌کان ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی تێگه‌یشتنی هه‌موو که‌سێک بێت!
ڕژێم به کوشتن، به تێرۆر و زیندانیکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو ناوه‌ستێ، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش به‌کار دێنێ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی تروجان و هێرشی دجیتاڵی، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی.
سه‌رکه‌وتوونی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ته‌واو هه‌راسانکردووه، بۆیه وه‌ک ئاگادارین به هێرشکردنه سه‌ر بنکه و بارگای هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆیه‌تی له نێوخۆی ولات.
به‌ڵام له ئێستادا هێرشێکی دیکه هه‌یه پێویسته ئێمه هه‌موومان زۆر باش ئاگاداری بین، هێرشی سایبه‌ری ڕژێم، له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه و هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕ ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌ڕژێم. هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران به ناردنی تروجانه‌کان و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمپیۆته‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕژێم ده‌که‌ن.
بڵاوکردنه‌وه‌ی تروجانه‌کان و به ئامانجگرتنی نه‌یارانی ڕژێم هیچ که‌متر نییه له هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕۆژهه‌لات له باشووری کوردستان. به پێچه‌وانه، هێرشی سایبه‌ری ڕژێم زیانی زیاتره بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌کانی کورد ئه‌گه‌ر به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێ. بۆیه هیواخوازین خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره ببێته هۆکاری به‌ئاگایی هاوڵاتیانی کورد و به هیچ جۆرێک ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕژیم نه‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌وال و زانیاری!
تروجانه‌کانی دروستکراوی ڕژێم!
تروجانه‌کان به‌رنامه‌ی ساده‌ن حه‌جمی زۆر بچووکیان هه‌یه، هه‌یانه نزیکه 40 بۆ 200 کیلۆبایت (Kilobyte) ده‌بن و نهێنیکراون, (encrypted), هه‌ندێک له تروجانه‌کان به شێوازی جیاواز و گۆڕدراو (dynamic) ئۆتۆماتیک، ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ڕاژه‌کاری وێب (Webserver) ی سه‌ر به ڕژێم درووستده‌کرێن و هه‌ندێکشیان پێشوه‌خت دروستکراون.
تروجانه‌کان ترسناکن، زیانی زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نن، چوونکه تروجانه‌کان کاتێک ده‌چنه نێوی کۆمپیۆته‌ری به‌کارهێنه‌ر، کۆمپیۆته‌ری به‌کارهێنه‌ر ده‌گۆڕن بۆ ڕاژه‌کار (Server) که ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌سترێته‌وه به ناوه‌ندێکی گه‌وره، پۆلێکی گه‌وره‌ی کۆمپیۆته‌ر (computer cluster)ی سه‌ربه‌ڕێژم. واته کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت ده‌بێته هێلێکی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ستراو، کۆنتڕۆلکراو له‌لایه‌ن ڕژێم! ئه‌مه له کاتێکیدایه، تۆی به‌کارهێنه‌ر هیچ ئاگاداری ئه‌و ڕاژه‌کاره نیت، هیچ ئاگاداریه‌کت بۆ نایه‌ت، چوونکه تروجانه‌کان کاره‌کانیان له ژێره‌وه ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ دژه‌ڤایرۆسه‌کان ئاسان نییه بدۆزرێته‌وه. ئه‌م هه‌موو پڕۆگرامه‌ی ویندۆز، ئه‌و هه‌موو په‌ڕگه‌یه له ویندۆزه‌که‌تدا هه‌یه، به دڵنیایی زۆر ئاسان نابێت بۆ هه‌موو به‌کارهێنه‌رێک بزانێ کام په‌ڕگه‌یه هه‌ڵگری تروجانه و له ژێره‌وه ڕاسته‌وخۆ زانیاریه‌کان بۆ ڕژێم ده‌نێرێ. زانیاریه‌کان ده‌کرێ هه‌موو شتێک بێت، هه‌موو نامه‌کانت، هه‌موو هه‌ژماره‌کانت gmail و yahoo هه‌روه‌ها hotmail هتد.
ژماره‌ی حیسابی بانک، ناوی هاوڕێکانت، وێنه‌کانت، وێنه‌ی شه‌خسی و ده‌یان زانیاری تریش! هه‌موو ڕۆژێک په‌یوه‌ندی ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ هاوڕێکانت، نامه دێت و نامه ده‌ڕوات. زۆر به دووری مه‌زانه که‌سانی دیکه له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشن و نامه‌کانت بخوێننه‌وه. کاتێک به ته‌خته‌کلیلی کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت هه‌ر شتێک بنووسی ڕاسته‌وخۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یبینێ، ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا یه‌کێک بیت له نێچره‌کان.
شوێنی خۆت، جێگه‌ی خۆت له سه‌ر هێله‌کانی درێژایی و پانی، (longitude و latitude) ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی ڕژێم! که‌واته وریابه!
شێوازی شاردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی تروجانه‌کان
زۆر له تروجانه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕژێمی ئێران بڵاویان ده‌کاته‌وه زیاتر شێوازی تروجاونی گۆڕدراون، سوود له هه‌موو سکریپت و وێنه و ڤیدیۆ هه‌روه‌ها په‌ڕگه‌کانی دیکه وه‌رده‌گرێ بۆ شاردنه‌وه‌ی تروجانه‌کان. بیرمان نه‌چێ وێنه‌یه‌ک که سه‌یری ده‌که‌ین و به لای ئێمه‌وه جوانه ده‌شێ هه‌ڵگری تروجانێک بێت. کاتێک کرته‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ دکۆمپیۆته‌ره‌که‌مان ده‌بێته ڕاژه‌کارێک که به ته‌واوی له ژێر کۆنترۆلی ڕژێمی ئێران ده‌بێت! تروجانه‌کانی ڕژێم به تێکنیکی ته‌واو، زیاتر له جارێک نهێنی کراوی سه‌رده‌م، تروجانه‌کانی ده‌شارێته‌وه. زۆر به‌داخه‌وه دژه‌ڤایرۆس و دژه تروجانه‌کان ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوو نین مرۆڤ بتوانێ باوه‌ڕێیان پێ‌بکات!
ڕژێم سوود له ئای‌پی کۆمپیۆته‌ره‌کان وه‌رده‌گرێ، هه‌موو ژماره‌یه‌کی ئای‌پی IP ناکاته ئامانج. ته‌نها ئای‌پی هه‌ندێک وڵاتی دیاریکراو، هه‌روه‌ها له کاتی دیاریکراو، بۆ ئامانجی دیاریکراو تروجانه‌کانی به‌کاردێنێ به مه‌به‌ستی پێکانی ئامانجه‌کانی.
نموونه که‌سێک که له وڵاتی کوبا، له هاڤانا دانیشتووه و سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات، کۆماری ئیسلامی ئێران ئای‌پی وڵاتی کۆبا ناکاته ئامانج. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئێران ئای‌پی وڵاتانی ئێراق و کوردستانی باشوور ی بۆ گرنگه و ده‌یانکاته ئامانجی هێرشی تروجانه‌کانی خۆی!
بۆ بینینی ئای‌پی کۆمپیۆته‌ر و زانینی جێگای ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕژێم ده‌کات هیچ پێویستی به تروجان ناکات، ئه‌و چرکه‌یه‌یی هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی ڕژێم ده‌که‌یته‌وه زۆر به وردی ئه‌و زانیاریانه له بنکه‌دراوه‌کانی ڕژێم پاشه‌که‌وت ده‌کرێ. به‌ڵام ڕژێم سوود له ئایپیه‌کان وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی بکرێنه ئامانجی هێرشی سایبه‌ری!
له تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا که ئێمه له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌که‌وه لێکۆڵینه‌وه‌مان کرد، بۆمان ده‌رکه‌وت بۆ ئای‌پی کوردستان به‌شێک له وێنه‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕاژه‌کاره‌کان دروست ده‌کرێنه‌وه! یه‌ک وێنه، بۆ کۆمه‌لێک که‌س که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ده‌که‌ن، هه‌مان وێنه به‌لام به حه‌جمێکی جیا‌و و هه‌ڵگری تروجان بۆ ئای‌پی که‌سێک ده‌بێته ئامانجی هێرشی ڕژێم. له کاتێکدا ئه‌گه‌ر وێنه‌که تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌یت هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌یت که هه‌ڵگری تروجان بێت. شتێکی زۆر نامۆ که سه‌رنجدرا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، یه‌ک ئای‌پی دووجار نه‌ده‌کرایه ئامانج. ئه‌وه‌ش کاره‌کان سه‌ختر ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه.
تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جێگایی گونجاون که ڕژێمی ئێران به‌کاریان دێنێت، به شێوازی ڕێکخراو، بۆ بانگه‌شه و خزمه‌تکردنی ئایدۆلۆژی ئاخونده‌کان له ئێران‌دا! به جۆرێک زۆر له فیلم و وێنه، که کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه بڵاویان ده‌کاته‌وه هه‌ڵگری تروجانن.
بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی سه‌ر به ڕژێم! ڕژێمی ئیسلامی ئیران ماڵپه‌ڕی سه‌ر به ڕژێم دروست ده‌کات، وێنه و وتاری سه‌یر ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌نووسێ و بلاویان ده‌کاته‌وه، ته‌نها بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕژێم له‌سه‌ریان ده‌نووسێ! بۆ نموونه ئێکس که‌سێکی ناسراوی کورده. ڕژێمی ئێران ده‌چێ له‌سه‌ر کاک ئێکس ده‌نووسێ، به‌جۆرێک که ئێکس خۆی حه‌زبکات بچێ ئه‌و نووسراوه بخوێنێته‌وه که ڕژێم نووسیویه‌تی، ئێکس بێئاگایه که ده‌بێته ئامانجی هێرشێکی سایبه‌ری ڕژێم و زیانی زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێ!
شێوازه‌کانی خۆ پاراستن به کورتی
له خواره‌وه هه‌ندێ شێوازی خۆپاراستن ده‌نووسم!
١/ به هیچ شێوازێک سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕژێم مه‌که، مه‌به‌ستمه بڵێم، به هیچ شێوه‌یه‌ک، نه له ڕێگه‌ی مۆبایل، نه له ڕێگه‌ی کۆمپیۆته‌ر.
٢/ هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ی گرنگن و ئاماده‌کراوی ڕژێمی ئێرانن، پێویسته له جێگایه‌ک چاپبکرێن و به نووسراوه، له‌سه‌ر کاغه‌ز ئاماده بکرێن بۆ خوێندنه‌وه.
٣/ فۆڕماتکردنی به خاوێنی، به‌مبه‌ستمه بلێم، دڵنیایی له‌وه‌ی هیچ تروجانێکی تێدا نییه
٤/ به‌کارهێنانی دژه‌ڤایرۆسی باش، بۆ وێنه Avast که باشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه نابێ ئێمه ته‌واو متمانه‌ی پێبکه‌ین. به‌ڵام له هیچ باشتره! که‌واته مه‌به‌ستمه بلێم هیچ کاتێک به‌بێ دژه‌ڤایرۆسی باش کۆمپیۆته‌ر به‌کار مه‌هێنه.
٥/ هیچ په‌ڕگه‌یه‌ک له هیچ که‌سێک وه‌رمه‌گره، هیچ شتێک دامه‌گره له ئینته‌رنێت که جێگای باوه‌ڕ نه‌بێ.
٦/ ئه‌گه‌ر شاره‌زاییت هه‌یه سه‌رجم ده‌رگا (port)کان به ئاگره‌دیوار (firewall) ببه‌سته، ته‌نها ئه‌و ده‌رگایانه به‌کراوه‌یی بێڵه‌وه که خۆت سوودیان لێوه‌ده‌گریت!
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©