پارتی سهربهستیی وکوردستان وهک پارتێکی نهتهوهیی کورد ناسراوه له ڕۆژههڵاتی کوردستان و ههمیشه پێداگره له سهربهخۆی کورد.
ئامانجەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کورددستان.
سەرەڕای خەبات و تێکۆشانێکی زۆری لایەنەکانی خۆرهەڵات، بەڵام ڕوونە کە ئامانجیان ئەوەیە بە دڕێژایی ئەو هەموو خەباتەی کردویانە بۆ تەنیا جارێک نەمانبینی! کە باسێک لە کوردستانیکی سەربەخۆ بکەن باس لە لەوە بکەن کە کوردیش ئەو مافە ڕەوایەی خۆی هەبێت, کە بڕیار لە سەر مافی چارهنووسینی خۆی بدات. هەموو باسەکان بۆ دیمۆکراسیکردنی وڵاتی داگیرکەری ئێران و پێکەوە ژیان لە ژێر سایەی ئەواندا.
هەوڵ و هاوارەکانی پارتی سەربەستیی ئەوەیەک کە کورد دەولەت و سەروەری و سەربەخۆیی بۆ بگەڕێتەوە، وەکو هەموو نەتەوەیەکی دیکە هەر وەک چۆن دەزانین داگیرکەر هەر داگیرکەرە هیچ جیاوازی نیە چ فارس بێت چ عەرەب ج تورک بێت، بە درێژایی مێژوو لەو کاتەوەی کورد خاکی داگیر کراوە لە ژێر دەستەی زولمەوە دەژین هیچ کام لەم نەتەوەمانەمان نەبینی کە چاکەیەکیان لە گەڵ کوردا کردبێت. تا بگووترێت یا باس لەوە بکرێیت کە کێشە نیە ئەم نەتەوە باشە با پێکەوە ژیان بکەین. ئەوا سەدان ساڵە بە هەموو شیوەیەک هەموو جۆرە کوشتنێکیان تاقیکردوەتەوە هەموو جۆرە تەقەمەنیان تاقی کردەوە بە سەر کوردا کە بێدەنگی بکەن بەڵام خەیاڵیان خاوە.
ئامانج و چالاکیەکانی پارتی سەربەستی ئەوەیە کە گەلی کورد دەبێت سەربەخۆ بێت و دەوڵەتی هەبێت وەکو هەموو گەلەکانی دیکە خۆیان بڕیار لە سەر مافی خۆیان بدەن و بە هاوکاری گەل. بە شایەتی زۆر چاودێر
تەنیا پارتێکە کە هەموو هەوڵو تێکۆشانی بۆ ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، و ئاینەکان پێکەوە لە تەنیشت یەکەوە وەکو برا بژین بە بێ جیاوازی، بۆ هیچ ئایینێک نیە تانەو تەشەر لە ئایینەکانی دیکە بدات و سوکایەتیان پێ بکات. بە کوورتی مەبەستی پ س ک ئەوەیە کە چیدیکە گەلەکەمان نایەوێت زوڵمی سەدانساڵەی داگیرکەران قەبوڵ بکات سەر بۆ داگیرکەر نەوی بکات.
پارتی سەربەستی، ئەو پارتەیە کە لە یەکەم ڕۆژانی دامەزراندییەوە بە بێ کۆلدان روبەڕوی داگیرکەران وەساوەتەوە ، بە بێ ترس و شرمنۆکییەوە لە سەر شاشەی میدیاکانی جیهان بە ئاشکرا داوای مافی گەلەکەی خۆی دەکات. بە هەوڵ و تێکۆشانی سەرۆکی پارتەکەی کە بەڕیز کاک عارفی باوەجانیە لە زۆربەی کۆنگرەکانی دونیا بەشداری دەکات، و بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی بەرچاوەوە باس لە مافەکانی گەلەکەی دەکات، و گەلی کورد بە دنیا دەناسێنێت، چالاکی سەرۆکی پ س ک بووەتە چەقڵی چاوی نەیارانی گەلی کورد، و نەیارانی پارتەکەشمان.
کێشەی کورد نە کێشەی ئاینە نە کێشەی زۆر سەپاندنی لەچکە، بگرە کێشەی ئێمە، کێشەی ناساندنی ناسنامەکەمان و وەدەرنانی داگیرکەرانە لە سەر خاکەکەمان، هەوڵ و تێکۆشانی پارتەکەشمان لە پەیام و کرداریدا بە ڕوونی ئاماژە بە وە دەر نانی دوژمنانەو ئازاد کردنی خاکی کوردستانە.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©