شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

دڵسۆزی بێمانایی سیاسی و ئایینیە کوردستانیەکان بۆ فەلەستینیەکان، و بێدەنگی حکوومەت و سیاسی و میدیا

عارف باوەجانی
دڵسۆزی بێمانایی سیاسی و ئایینیە کوردستانیەکان بۆ فەلەستینیەکان، و بێدەنگی حکوومەت و سیاسی و میدیا

دەکرێت بەوە دەستپێبکەم و بەڵێم بەداخەوە بۆ سادەیی سیاسییەکانی ئێمەی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، کە دەست بۆ لاپەڕەی مێژووی هەر سەرکردە

دڵسۆزی بێمانایی سیاسی و ئایینیە کوردستانیەکان بۆ فەلەستینیەکان، و بێدەنگی حکوومەت و سیاسی و میدیا و ڕۆشنبیرەکانیان لە ئاست گشت کارەساتەکانی کوردستان،

 
دەکرێت بەوە دەستپێبکەم و بەڵێم بەداخەوە بۆ سادەیی سیاسییەکانی ئێمەی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، کە دەست بۆ لاپەڕەی مێژووی هەر سەرکردەو لایەنێکی دێرینی کوردستان دەبەین، دەبینین بە شانازییەوە باس لە پێوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی فەلەستین دەکەن، و بەردەوام لە ڕێپێوانەکان پشتیوانی ئەو گەلەیان کردووە. لە هەموو ڕوداوەکاندا سەرکردەکانی کورد هاودەردی خۆیان بۆ ئەوان دەربڕیوە. بەڵام لەم چەند ڕۆژەی کە وڵاتی ئێرانی داگیەرکە بە مووشەک و درۆن پەلاماری بنکە و ئۆردوگاو قووتابخانەی بنەماڵەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانی لە باشووری وڵاتدا. دیتمان زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئوروپی و ئەمریکی، هاودەردی و ئیدانەکردنی خۆیان ئەگەر بە بەیاننامەیەکیش بێت دەربرێ. بەڵام ئەوەی کە دەنگی لێوە نەهات، فەلەستینییەکان بوون، چی بە حیزب و حکوومەت و میدیا و ئۆرزۆسیون و هەموو پێکهاتەکانیانەوە. بێجگە لەوەش نە لە دەیەکانی پێشووشدا نە لە کارەساتی ئەنفال، نە لە کارەساتی هەڵەبجە، نەک سووتاندنی سینەمای عامودە، نە لە قەتڵ و عامی قاڕنێ و قڵاتان، نە لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین، بگرە لەوەش بە سەدان کارەساتی دیکەی دڵتەزێن کە لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆ سەر کوردستان ڕوویداوە، هیچ هەڵویستێکیان پێشاننەداوە. بێجگە لە بەرەی خەباتی میللی فەلەستی (جبهة النضال الشعبي الفلسطيني) کە لایەنێکی سیاسی بێدەسەڵاتن و لە جووڵانەوەی فەتح جیابووەتەوە، بۆ ئەم کارەساتەی ٢٨ی سەپتەمبەر بەیاننامەی ئیدانەیان بڵاوکردەوە.
مخابن لە بۆنەکانی فەلەستیندا : کونسوڵخانەی گشتی دەسەڵاتی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، جمەی دێت لە حیزب و لایەنەکانی کوردستانی بە گشتی، و وەبەشێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. بە لای دیکەشدا کەسایەتی و لایەنە ئایینیەکان بەردەوام هاوسۆزی برایەتی و هادینی ئیسلامیان بۆ فەلەستیینیەکان دەردەبڕن، بەڵام کاتێک گەلی ئێمەی کورد قەتڵ وعام دەکرێت، ئەوان بە هیچ شێوەیەک نە وەک ئیسلام نە وەک ئینسان ئاماژە بەو گەلە بندەست وڵاتداگیرکراوەی ئێمە ناکەن.
لەو ماوەدا کە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردووە. ڕاگەیاندنەکانی فەلەستینی و ڕۆشنبیرەکانیان، و بگرە زۆربەی کارمەندانی بە ڕەگەز فەلەستینی لە کاناڵی ئەلجەزیرەی قەتر کەتوونەتە پشتیوانی ئێران و دژایەتیکردن و بێڕێزی کردن بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست لە ئێران، کە نموونەی ڕۆژنامەنووسی دیاریان ^جەمال رەیان^ کە دەنووسێت خۆپێشاندانی کوردەکان بۆ دابەشکردنی ئێرانە و گوایا بە هاوکاری ئیسرائیل، دەنا لە ئێران هیچ ڕووینەداوە. و ڕێژیمی ئێستای ئێران بە باشترین و عەداڵەترین ڕێژیم وەک بەهشتێک بۆ گشت نەتەوەکان ناودەبات.
من پێموایە کاتی ئەوە هاتووە کە کوردستانیان، بە سیاسی وئایینی و تاکەکانەوە پێداچوونەوەیەکی بوێرانەی نەتەوەیی و ئەخلاقی بەو پێوەندییەدا بکەن . هەموو جۆرە هاوسۆزییەکان لەگەڵدا دابڕن و شەڕی بێماناو دڵسۆزی یەکلایەنەیان بۆ فەلەستینیە دژە کوردەکان بۆ هەمیشە کۆتایی پێبێنین.
ووتەیەکی جوانی کورد هەیە کە دەڵێت.

مەگری بۆ کەسێک کە ناگرێ بۆت. بگری بۆ کەسێک وەفای هەبێ بۆت

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١ی ئۆکتۆبەری ٢٠ ٢٢
 
 
2022/10/02 06:17:00

2 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : دەکرێت,بەوە,دەستپێبکەم,و,بەڵێم,بەداخەوە,بۆ,سادەیی,سیاسییەکانی,ئێمەی,وڵاتداگیرکراوی,کوردستان،,کە,دەست,بۆ,لاپەڕەی,مێژووی,هەر,سەرکردە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©