ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی ناوەندی هاوکاری دەکەین.
ئێرانی داگیرکەر بەردەوامە لە قەتڵ و عامی خەلکی کوردستان. ژینا(مەهسا) ئەمینی تازەترین نموونەی جینایەت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی ناوەندی هاوکاری دەکەین.
گەلی وڵاتداگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیمان. کۆڕو کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی.
بەداخەوە: بەردەوام ڕۆژانەو مانگانە بینەرو بیسەری کارەساتی دڵتەزێن دەبین، کە لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە، بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
٣ ڕۆژ پیش هێزەکانی بە ناو چاودێری و پاراستنی یاساکانی ڕێژیمی ئاخوندیدا، لە ئێزگەی شەممەنەفەری ناو تاران. بە ناحەق و بە بیانووی تەواو نەپۆشینی حیجاب، زۆر بە شێوەیەکی دڕندانە پەلاماری کیژە کوردێک بە ناوی ژینا (مەهسا) ئەمینی تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی سەقز، دەدەن. لە ئاسەواری ئەو شێوە لێدان و پەلاماردانەیاندا دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە کۆما، مخابن ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەرمانان بەرامبەر بە ١٦ی سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی. گیانی بەخشی و چووە ڕێزی کاروانی شەهیدانی بە ناحەق شەهیدکراودا.
ڕێژیمی مرۆڤ و ئازادیکووژی کۆماری ئێرانی داگیرکەر. سەرەڕای بوونی سەدان قەیرانی جۆراوجۆر، کە لە هەمووی گرنگتر! برسێتی و نەداری و هەژاری خەڵک، دەستیداوەتە بڕوبیانووی دوور لە کرداری مرۆیی، وەک گێچەڵکردن بە کیژان و ژنان و لاوانی ژێر دەسەڵاتی دڕندەیی خۆیان، و داوا دەکەن کە گوایا خەڵک بە ویست و ئارەزووی ئەوان پووشاک لە بەر بکات. کە ئەمە یەکێکە لە ئاسانترین مافەکانی هەر مرۆڤێکە لە ژیانی تاکیدا چۆن ببپۆشێت و چۆن بژی.
وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە کووشتن و قەتڵ و عام و بەندی و گێچەڵکردن بە خەلکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە بەردەوامە. لە ڕوانگەی ئێمەوە تەنیا ڕێگەچارەی ڕزگاریی لە ژێر ئەو ستەم و کووشتارانە، خەباتە لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاریی کوردستاندا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای ئیدانەکردنی ئەو جینایەتە بەردەوامانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی. داوا لە گشت ڕێکخراوەکانی جیهانی دەکەین. لە ئاست ئەو جینایەتە نۆیەی ڕێژیمی ئێرانی داگیرکەر چاوپۆشی نەکەن. هەروەهاو پشتیوانی تەواو لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکەین، بۆ بەشداری لە مانگرتنی سەرتاسەری، لەسەرجەم شار و شارۆچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
25ی خەرمانانی 2722ی کوردی. بەرامبەر بە 16ی سێپتامبری 2022
پارتی سهربهستیی کوردستان ©