لەبەر ئەوەی شۆرشی ڕزگارییخوازیی گەلی کورد هەمیشە لە درێژایی مێژووی داگیرکاری ئێراندا، بەردەوام بووەو بەردەوام دەبێت. خۆڕاگری
دیسانەوە ڕێژیمی ئێرانی داگیرکەر، لە هەوڵی لەکەدارکردنی شۆرشی ڕزگارییخوازیی گەلی کورد و کوردستانە.
لەبەر ئەوەی شۆرشی ڕزگارییخوازیی گەلی کورد هەمیشە لە درێژایی مێژووی داگیرکاری ئێراندا، بەردەوام بووەو بەردەوام دەبێت. خۆڕاگری و پێداگری ئەم گەلە نیشتیمانداگیرکراوەی کوردستان، وایکردووە کە داگیرکەرانی ئێرانی گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییە، بە هێزی سەربازی و پەلەماردان و بەندیکردن و لە سێدارەدان، ناتوانن بەر بە شۆڕشەکە ڕاگرن. ئێستا سیستەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە و تاقیدەکاتەوە، دەیانەوێت لە پێشچاوی میدیاکان ڕۆڵەکانی ڕەسەنی سەر خاکی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، وا پێشانبدەن کە گوایا ئەمانە خەبات بۆ گەلی کورد ناکەن، و بگرە کار بۆ دەزگا سیخووڕییەکانی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەکەن. بەو شێوەیە دەیانەوێت ڕق و کینەی سیاسەتی دۆڕاوی خۆیان لە ئاست ڕکابەرەکانیان و وڵاتانی ناوچەکە، لە سەر خەڵکی کوردستان خاڵی بکەن. لە هەمانکاتیشدا مەبەستێانە کە جووڵانەوە ڕەواکەمان بە لاری پێشانی خەڵکی کوردستان بدەن، و لە پێشچاوی جیهانیشدا ناشیرنی بکەن. کە تازەترین نموونەشی بە دیل گیرانی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە.
بە دڵنیاییەوە لەو کارەشی بە دۆڕاوی دەمێنێتەوە.
بژی یەکێتی و تەبایی گەلی کورد و کوردستان.
Once again, the occupying Iranian regime is trying to distort the revolution for the liberation of the Kurdish people and Kurdistan. A new attempt and the accusations are false.
مرة أخرى يحاول النظام الإيراني المحتل تشويه ثورة تحرير الشعب الکوردي و کوردستان. محاولةە جدیدة واتهامات باطلة.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
Arif Bawecani, Leader of the Party Serbesti Kurdistan PSK
پارتی سهربهستیی کوردستان ©