لە ڕێکەوتی ١٤ / ٧ / ٢٠ ٢٢ دادگای پێداچوونەوەی ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، بڕیاری بەندی هەتاهەتایی بۆ حەمید نوری دەردکرد، کە بکووژی هەزارا
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سوپاسنامەی ئاراستەی وڵاتی سوید کرد.
لە ڕێکەوتی ١٤ / ٧ / ٢٠ ٢٢ دادگای پێداچوونەوەی ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، بڕیاری بەندی هەتاهەتایی بۆ حەمید نوری دەردکرد، کە بکووژی هەزاران بەندی مەدەنی و سیاسی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەوەی خوارەوە دەقی نامەکەی بەڕێز عارف باوەجانی بە زمانەکانی کوردی و سوید.
سوپاسنامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ وڵاتی سوید.
بە ناوی گشت ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە خەبات بۆ ڕزگاری وسەربەخۆیی گەلی کورد لە ژێر ستەمی ئێران دەکات. سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی دادگای ستۆکهۆڵم و حکوومەتی سوید دەکەن، لە بەرامبەر بەو حوکمە دروستەی لەئاست (حەمید نوری) وەک تاوانبارێکی کۆمەڵی کوژی بەندییە سیاسی و مەدەنییەکانی ناو بەندیخانەکانی ئێران. کە لە لایەن ئەوەی بەڕێزەوە بەندی ئەبەدی بۆ بڕاوەتەوە. ئێمە هیوادارین کە وڵاتی سوید لە داهاتوودا نەکەوێتە داوای مامەڵەو مڕۆڤگۆڕینەوە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە دژی ئازادی و ئاشتییە، و ئەو تاوانبار نەیگەڕێنێتەوە بۆ ئێران.
چوون دڵنیاین لە پاش ئەو حوکمە دروستە، ئەو ڕێژیمە بەهۆی ئەوەی زەربەیەکی گەورەی دێپڵۆماسی خواردووە، بێدەنگ نابێت و هەوڵدەدا کە گەشتیاری سویدی بە بارمتە بگرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ حەمید نوری بیانگۆڕێتەوە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، هیواخوازین گشت وڵاتانی دیکەی ئورووپایی و ئەمریکایی و ئوسترالیایی، لە ئێستا و داهاتووشدا رێگە نەدەن بە پیاوکوژان و قاتڵانی کۆماری ئیسلامی ئێران. بە بیانووی پەنابەری لە وڵاتەکانی ئەوان خۆیان حەشار بدەن. بەو هیوایە هەموو لایەک وەک وڵاتی سوید هۆشیارانە هەڵویست بگرێت، و ئەو بەرپرسانەی ئێرانی کە دەستیان لە قەتڵ و عامی خەڵکدا هەبووە، هاوشێوەی حەمید نوری دادگایی بکرێن.
بەڕێزەوە عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥ / ٧ / ٢٠ ٢٢
پارتی سهربهستیی کوردستان ©