شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

دەربڕینی هاوسۆزی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ خەڵکی (ئابادان) ئەحواز، سەبارەت بە رووخانی گوماناوی

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دەربڕینی هاوسۆزی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ خەڵکی (ئابادان) ئەحواز، سەبارەت بە رووخانی گوماناوی

لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٣ی مای ٢٠ ٢٢ی زاینی، لە کارەساتێکی گووماناویدا، بینای ١٠  نهۆمی میروپۆڵی ئابادان تە

 

دەربڕینی هاوسۆزی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ خەڵکی (ئابادان) ئەحواز، سەبارەت بە رووخانی گوماناوی بینایەک بە ناوی میترۆپۆل و گیان لەدەستدان یان برینداربوونی دەیان کەس.

 

لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٣ی مای ٢٠ ٢٢ی زاینی، لە کارەساتێکی گووماناویدا، بینای ١٠  نهۆمی میروپۆڵی ئابادان تەپی، بە پێی سەرچاوە پشت ڕاستکراوەکان، تا ئێستا ٣٢ کەس کوژراو  ٣٨ کەس بریندار ئاشکرا کراون.
هیچ شاراوە نییە کە گەلی قارەمانی ئەحواز، بە یاوەری گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی بندەست، لە ساڵانی ڕابردوودا و ئێستاش بەردەوام، هەمیشە لە ململانی بەردەوامدان  لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەو ڕێژیمەش ناوچەکانی ئەحواز و کوردستان و بەلوچستان وهەندێک ناوچەی دیکەی گەلانی بندەست، بە ناوچەگەلێکی مەترسیدار دەزانێت بۆ  سەر دەسەڵاتە داگیرکەریەکەی خۆی. هه‌‌‌میشه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌م گه‌‌‌لانه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌کانی رۆژانه‌‌‌ی ژیاندا سەرقاڵ بکات، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی داخوازیە ڕەوا و راسته‌‌‌قینه‌‌‌کانیان له‌‌‌ بیر بباتەوە‌. کارەساتی ڕووخانی گوماناوی بینایەکەی میترۆپۆل، کە دەرئەنجامی کاری گەندەڵی کەسانی شەریک و نزیکەکانی دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژیمەیە.

ئێمە وەک "پارتی سەربەستیی کوردستان"  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی ئابادانی ئەلئەحواز و سەرجەم بنەماڵەی قوربانیانی ئەم کارەساتە، دەکەین.
هەروەها ئیدانەی هەموو ئەو تاوانانە دەکەین کە ڕژیم لەم بوارەدا لەگەڵ خەڵکی ئابادان و ئەحواز ئەنجامی داوە، بە تایبەت بۆ مامەڵەی نابەرپرسانە، لەگەڵ خەڵکی دڵ و ناخ بریندار، کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ناخهەژێنە، ناڕەزایەتیان دەربڕییەوە، بۆ ئەوەی  پەیامەکەیان بە داگیرکەران بگەیەنن، بەڵام هێزە سەرکووپکەرەکان زۆر بە تووندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، هەمیشە پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ خەباتە ڕەواکانی خەڵکی ئەلئەحواز دەردەبڕیەوە، و لەم کارەساتەشدا خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین .
ئێمە پێمان وایە ئەم جۆرە تاوانانە بە ئەنقەست لە لایەن رژێمەوە لە کوردستان و ئەحواز و بەلوچستان و ناوچەکانی دیکە بەردەوام ئەنجام دەدرێن. وەک نموونەی کارەساتی گووماناوی زەلزەلەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ساڵی ٢٠ ١٧. کە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە بەشی باشووری کوردستان.

بۆیە پێمانوایە کە تاکە چارەسەر بۆ ڕزگاری ئەم گەلانە، خەباتە لە پێناو بە دەستهێنانی سەربەخۆیی یەکجاریی. لە بەر ئەوەی هیچ کام لەم نەتەوانەی ئێستای بندەستی ئیران،  بە ویست و ئارەزووی خۆیان ئەم ئێرانی بوونەیان قبوڵ نەکردوە و قبوڵی ناکەین، بە ناچاری و لە ژێر هەڕەشە و کوشتندا، لەم جوگرافیا ساختەدا گەلانیان  بە زۆر گەمارۆداوە.
هەر بۆیەش بە درێژایی مێژووی ئەم گەلە ستەملێکراوانە، ئێمە لە خەبات دژی ڕژێمی داگیرکەری ئێرانی فارسیدا بووین، و تا بەدەستهێنانی سەربەخۆیی یەکجاریش بەردەوامیش دەبین.

بژی  پێوەندی دۆستانەی نەتەوە بندەستەکان لە پێناو کاری هاوبەش بۆ سەربەخۆیی تەواوی نیشتیمانەکەیان.  وەک چەند وڵاتێکی دراوسێی دۆست لە داهاتوودا.

پارتی سەربەستیی کوردستان.  ١ / ٦ / ٢٠ ٢٢

2022/06/01 16:58:40

2 ساڵ و 5 مانگ و 6 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ڕێکەوتی,٢ی,جۆزەردانی,٢٧٢٢ی,کوردی,بەرامبەر,بە,٢٣ی,مای,٢٠ ٢٢ی,زاینی،,لە,کارەساتێکی,گووماناویدا،,بینای,١٠ ,نهۆمی,میروپۆڵی,ئابادان,تە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©