ڕێگە بە نەتەوەی داگیرکەر مەدە خۆی بە خاوەنت بزانێت.
عارف باوەجانی
بە کایەو بازاڕگەرمی وشەی بێکردەوەی ^دیمۆکراسی^ فارسەکانی ئەمریکاو ئورووپا فریو مەخۆ، ئەوانیش لەوانەی تاران وقووم لە فرت وفێلبازی
ڕێگە بە نەتەوەی داگیرکەر مەدە خۆی بە خاوەنت بزانێت.
بە کایەو بازاڕگەرمی وشەی بێکردەوەی ^دیمۆکراسی^ فارسەکانی ئەمریکاو ئورووپا فریو مەخۆ، ئەوانیش لەوانەی تاران وقووم لە فرت وفێلبازی و نەتەوە و مێژوو فەرهەەنگ دزی کەمتر نین.لە ئاست مافە ڕەواکانی گەلەکەت بۆ خاتری بەڵێنێکی بێکردەوە پاشەکشە مەکە. خۆت مەگەوجێنە و ڕێگە بە نەتەوەی داگیرکەر مەدە خۆی بە خاوەنت بزانێت.واز لە وانە وتنەوەی پێکەوە ژیانی ئێرانی دواڕۆژ لەسەر شاشەکان بێنە، وانەی ئەرکی نەتەوەیی کوردستانی بڵێرەوە. ئێران چەندە بەهێز بێت دەسەڵاتی فارسی تێدا زیاتر دەبووژێتەوە، و نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە، لە چوارچێوەی کولتور و زمانلووسی فارسەکان دەتوێنەوە. تۆزێک بیر لە دواڕۆژی خۆت و گەلەکەت بکەرەوە. خۆشباوەڕی تۆ فارسەکان لە لاوازبوونەوە بە هێزتر دەکات بۆ دواڕۆژمان.ساویلکەیی و خۆشباوەڕی دوای ئەوم هەموو ساڵە بەسە، بەسە بەسە!!!.
عارف باوەجانی ٦ / ٥ / ٢٠ ٢²
2022/05/29 14:58:21
2 ساڵ و 5 مانگ و 8 کاتژمێر و 10 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : بە,کایەو,بازاڕگەرمی,وشەی,بێکردەوەی,^دیمۆکراسی^,فارسەکانی,ئەمریکاو,ئورووپا,فریو,مەخۆ،,ئەوانیش,لەوانەی,تاران,وقووم,لە,فرت,وفێلبازی,