سه‌رۆکی ئیندۆنیزیا ئاشکرایکرد، هه‌ردوو سه‌رۆکی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ به‌شداری له لووتکه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵه‌ی بیست "G20" بانگهێشت کراون.
سه‌رۆکی ئیندۆنیزیا ئاشکرایکرد، هه‌ردوو سه‌رۆکی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ به‌شداری له لووتکه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵه‌ی بیست "G20" بانگهێشت کراون.
جۆکۆ ویدودو، سه‌رۆک کۆماری ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، "بۆ به‌شداریکردن له لووتکه‌ی "G20" بانگهێشتنامه‌م ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی رووسیا کردووه".
له تویتێکدا زێلێنسکی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیندۆنیزیا گفتوگۆیان له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆکرانیادا کردووه، دواتر بۆ به‌شداریکردنم له لووتکه‌ی "G20" بانگهێشتی کردم".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، مۆلیانی ئیندرافاتی، وه‌زیری دارایی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، "بانگهێشتی سه‌رجه‌م سه‌رۆک وڵاتانم بۆ به‌شداری له لووتکه‌ی "G20" کردووه، له‌نێویشیاندا ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆکی رووسیا".
ئیندۆنیزیا سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی "G20" ده‌کات، که له کۆتایی ئه‌مساڵدا له جاکارتای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
وڵاتانی "G20" له پێناو سه‌قامگیری دارایی جیهان کۆده‌بنه‌وه، تێیدا حکومه‌ته‌کان و بانکه مه‌رکه‌زییه‌کان، جیا له سه‌رۆکی وڵاتان، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ده‌ره‌وه‌ش تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©