شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

ئێران و درۆی ئیسرائیل نووسینی عەلی عەونی

عەلی عەونی
ئێران و درۆی ئیسرائیل نووسینی عەلی عەونی

ئه‌وه‌ چل ساڵه‌ ئێران بۆ دژایه‌تی کردنی دۆز و داخوازیی کوردستانیان , ئێمه‌ به‌ ئیسرائیلی دووه‌م ناوده‌بات . پێیانوایه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان پرۆ

ئێران و درۆی ئیسرائیل 



ئه‌‌‌وه‌‌‌ چل ساڵه‌‌‌ ئێران بۆ دژایه‌‌‌تی کردنی دۆز و داخوازیی کوردستانیان , ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ ئیسرائیلی دووه‌‌‌م ناوده‌‌‌بات . پێیانوایه‌‌‌ که‌‌‌ بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی رزگاریخوازی کوردستان پرۆژه‌‌‌یه‌‌‌کی ئیسرائیلییه‌‌‌ . سه‌‌‌یره‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێک که‌‌‌ ئیدیعای ده‌‌‌وڵه‌‌‌تداریی هه‌‌‌زاران ساڵه‌‌‌ ده‌‌‌کات , ناتوانێت گه‌‌‌لی کوردستان له‌‌‌ خۆی رازی بکات و کارێک بکات که‌‌‌ کوردستانیان حه‌‌‌ز به‌‌‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ و له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌زاران ساڵییه‌‌‌که‌‌‌یدا بمێنن و بژین . سه‌‌‌یره‌‌‌ که‌‌‌ ناتوانن کارێک بکه‌‌‌ن که‌‌‌ کوردستانییه‌‌‌کان حه‌‌‌ز به‌‌‌ چاره‌‌‌ی فارس و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئێران بکه‌‌‌ن . هه‌‌‌ر ساتێک ده‌‌‌رفه‌‌‌ت به‌‌‌ سازدانی رێفراندۆم بۆ مانه‌‌‌وه‌‌‌ یان جیابوون و دوور بوون له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ کوردستانیان بدرێت ; بێگومان کوردستانییه‌‌‌کان ده‌‌‌نگ بۆ جیابوونه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی ده‌‌‌ده‌‌‌ن .

ئایا سه‌‌‌یر نییه‌‌‌ که‌‌‌ شه‌‌‌قامی کوردستانی که‌‌‌یفی به‌‌‌ هه‌‌‌موو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی دنیا دێت جگه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر چوار ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی داگیرکه‌‌‌ری کوردستان .

ئایا ئه‌‌‌مه‌‌‌ خۆهه‌‌‌ڵخه‌‌‌ڵه‌‌‌تاندن نییه‌‌‌ کێشه‌‌‌ی کوردستان تاوانبار بکه‌‌‌یت به‌‌‌ ئیسرائیلی بوون , له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ هه‌‌‌موو شۆڕش راپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌ هه‌‌‌ر چوارپارچه‌‌‌ی کوردستاندا پێش دامه‌‌‌زراندنی ئیسرائیل سه‌‌‌ریانهه‌‌‌ڵداوه‌‌‌ . شۆڕشی سمکۆی شکاک و دامه‌‌‌زراندنی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژێکاف و راگه‌‌‌یاندنی کۆماری کوردستان له‌‌‌ شاری مه‌‌‌هاباد و شۆڕشی شێخ مه‌‌‌حموودی حه‌‌‌فید و شۆڕشه‌‌‌کانی بارزان و ...تاد . هه‌‌‌موویان پێش دروست بوونی ئیسرائیلن .به‌‌‌ڕاستی من تێناگه‌‌‌م کاتێک باڵیوزخانه‌‌‌ی ئیسرائیل له‌‌‌ هه‌‌‌موو وڵاتانی چوارده‌‌‌وری ئێران له‌‌‌ تورکیا و ئه‌‌‌رمینیا و وڵاتانی قه‌‌‌فقاسیا و که‌‌‌نداوی عه‌‌‌ره‌‌‌بی هه‌‌‌ن ; بۆچی ته‌‌‌نیا هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌کان له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌چن بۆ ئێران ?!

ئه‌‌‌دی بۆچی ئاگاداری ئه‌‌‌م وڵاتانه‌‌‌ ناکه‌‌‌ن و دواتر رۆکێتیان تێناگرن بۆ ده‌‌‌رکردنی باڵیوزخانه‌‌‌ی‌ ئیسرائیل .

به‌‌‌م جۆره‌‌‌ خۆتێگه‌‌‌یاندنه‌‌‌ له‌‌‌ دۆزی کوردستان نه‌‌‌ک ناگه‌‌‌نه‌‌‌ هیچ چاره‌‌‌سه‌‌‌رییه‌‌‌ک‌ بگره‌‌‌ رق و قینی کوردستانیان له‌‌‌خۆتان زیاتر ده‌‌‌که‌‌‌ن . درۆی هه‌‌‌بوونی بنکه‌‌‌ی ئیسرائیل له‌‌‌ کوردستان بوختان و بیانوویه‌‌‌که‌‌‌ هیچ مه‌‌‌سره‌‌‌ف و ماندووبوونێکی پێناوێت . هه‌‌‌میشه‌‌‌ ده‌‌‌توانن بۆ هه‌‌‌ڵخه‌‌‌تاندنی گه‌‌‌لی خۆتان ئه‌‌‌م تۆمه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ دژی ئێمه‌‌‌ به‌‌‌کار بێنن . ئایا پێتان وایه‌‌‌ دۆزی کوردستان به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌بێت ..???

لە فایسبووکی نووسەر وەرگیراوە 





 
2022-03-16 21:15:49

2 ساڵ و 8 مانگ و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئه‌وه‌,چل,ساڵه‌,ئێران,بۆ,دژایه‌تی,کردنی,دۆز,و,داخوازیی,کوردستانیان,,,ئێمه‌,به‌,ئیسرائیلی,دووه‌م,ناوده‌بات,.,پێیانوایه‌,که‌,بزووتنه‌وه‌ی,رزگاریخوازی,کوردستان,پرۆ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©