بە گشتی ئەو ڕێشکە مێژووییە کە ئەوەندە بە جوانی وەک دارێکی چەند پەلوپۆدار چەقێندراوە، و لە بەین نەچووە، و بگرە پەیتا پەیتا ئەو دارە چرۆی کردووەتەوە و سەمەرەی لێ
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">سەربەخۆییخوازی، مافە، ئەرکە، کەرامەتی مێژوویی نەتەوەکەمانە.line-height:107%;font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">
نووسینی عارف باوەجانی.
line-height:107%;font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">لە کۆی ١٥٨٥ وشەدا
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492"> ٩ی ڕەشەممەی٢٧٢١ی کوردی. line-height:107%;font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492"> mso-bidi-language:#0492">بەرامبەر بە ٢٨ / ٢ ی ٢٠ ٢٢ی زاینی
mso-bidi-language:#0492">بۆ دیتنی ئەم وتارە بە شێوەی پ د ف PDF بە جوانتر ببینی کرتەی ئەوە ڕستەی خوارەوە بکە
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">بۆ دیتنی ئەم وتارە بە شێوەی پ د ف PDF بە جوانتر ببینی کرتەی ئێرا بکە
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">چۆن دەبێت ئەو چەمکە لە نێو خەڵک و جیهاندا بە کاربێنین:
mso-bidi-language:#0492">
جووڵانەوەکانی سەربەخۆییخوازی لە سەدەکانی ڕابووردوودا پەیتا پەیتا سەریÚ¾ەڵداوە، لە درێژایی مێژوودا لە Ú¾ەموو بەشە داگیرکراوەکانیmso-bidi-language:#0492">کوردستانیشدا ڕووبەڕووی زۆر پەلاماری نێودەوڵەتی ودەرەکی و ناوەکی بووەتەوە. لە پەڕاوێزی ئەو Ú¾ەموو ئاریشەو نەÚ¾امەتیانەشدا، لەچەندین قۆناغدا دەسکەوتی سیاسی و نەتەوەیی Ú¾ەبووە، کە بێجگە لە دەسەڵاتی ویلایەت و ئیماراتە کوردییەکان، بێجگە لە دەسەڵاتو حکوومەتەکانی شێخ مەحموودی مەلیک و سمکۆی سمایل ئاغا، دەیان دەسەڵاتی دیکەی بە دەستهێناوە.
بەڵام دەکرێت ئاماژە بە یەکێک لە نموونەترین و بەر چاوترین و مۆدێرینترین دەسکەوتی سەربەخۆییخوازان بکەین. کە ئەویش دامەزراندنی کۆماری کوردستان بووە، لە پاش دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات لەو کاتە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. هەروەها ئاماژە بە دەسەڵاتی ئێستای باشووری کوردستان، و نیمچە دەسەڵاتێکیش کە لە ڕۆژئاوادا بکەین، کە لە ئێستا لە ئارادا هەن. بە گشتی ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ بوونی Ú¾ەوێنی ئایدییای سەربەخۆییخوازی، کە لە Ú¾ەر کات و ساتێکدا Ú¾ەلەکە لە بار بووبێت، توانراوە یا دەتوانرێت جۆرە دەسەڵاتێکی کوردی لێدروست بکرێت. کەوابێت ڕوونە کە ئەگەر ئەم بیرۆکە لە ناخی کوردستانیاندا نەبایە، Ú¾ەرگیز بیر لە دروستبوونی کیان و دەسەڵاتی کوردی نەدەکرایەوە.
بە گشتی ئەو ڕێشکە مێژووییە کە ئەوەندە بە جوانی وەک دارێکی چەند پەلوپۆدار چەقێندراوە، و لە بەین نەچووە، و بگرە پەیتا پەیتا ئەو دارە چرۆی کردووەتەوە و سەمەرەی لێ دروست بووە.
لەوانەیە زۆر پێویست نەکات بچێنەوە سەر مێژووە دێرینەکانی ئەم چەمکەوە، ئەگەر تەنیا ئاورێکی خێرایی لێبدەینەوە، دەبینین کە لەم دەیانساڵەی دەسپێکی سەدەی نوێدا. ئەو چەمکە بە تەواوی واتای یاسایی و مافویستییەوە دیسانەوە بە گڕووتینێکی نوێترەوە سەریÚ¾ەڵداوەتەوە. ئێمە مانان و خەڵکانی دیکەش بە تاک و بە کۆ! بە دەیانساڵە Ú¾اواری بۆ دەکەین، لە Ú¾ەر شوێنێک ڕێگەمان پێدرابیت، ئێش وئازاری ڵات داگیرکراویمان بە خەڵکی خۆمان ودۆستەکانی گەلەکەمان گەیاندووە. لە دەرگاو قووژبنی زۆر لە ناوەندەکانی دەسەڵات وڕێکخراوە گرنگەکانی جیÚ¾انمان داوە، و بەردەوا میشین لەو بوارەدا، Ú¾ەروەÚ¾ا لە سەدان دەزگا و ڕاگەیاندن و میدیای جۆراوجۆرەوە، لە چەندین کۆنگرەو کۆنفرانس و کۆڕبەندی نێودەوڵەتیەوە ئەو پەیامەمان بە گۆی چاودێرانی سیاسی نێودەوڵەتیدا گەیاندووە.
بەو Ú¾ەموو Ú¾ەوڵ و تێکۆشانەمان! Ú¾ەرگیز نەمانÚ¾ەێشتووە ئەو چەمکە لە بەرجاوی خەڵکی تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان و بە گشتی و ڕۆژÚ¾ەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی، وا بکەوێتە ژێر پرسیارەوە و گوومانی خراپی لە سەر بکرێت.
چۆن لەو بوارەدا کار بکەین?
مەبەست لەو باسانە ئەوەیە کە: Ú¾ەڵگرتنی ئەم چەمکە پێویستی بە مرۆڤی دڵسۆز و کؤلنەدەر و شارەزایە، کە Ú¾ەست بە بەرپرسایەتی لە ئاست پێکÚ¾اتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلەکەی بکات. ئەم چەمکە پێویستە بە گووفتمانێکی شیاو لە ئاست نێودەوڵەتی، و لە ئاست ناوخۆی کوردستانیشدا کاری بۆ بکرێت. بەو زمانە شیرینەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە دەتوانرێت سەرنجی کۆمەڵگاو پشتیوانی تاک و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی بۆ ڕابکیشین.
بۆ پیشخستنی ئەوم ڕەوتە گرنگەی سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێویستمان بە دیالۆگێکی سەرەتاسەرییە لە نێو گشت پارت و لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستان، کە لە ڕیگەی گرێدانی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی، دیالۆگێکی لێک تێگەیشتن لە بەرژەوەندی دوارۆژی گەلەکەماندا، لە نێوان گشت ئایدییا سیاسییەکان دروستبکرێت. کە هیچ لایەنێک تێکۆشانی لایەنی دیکەی کوردستانی بە ئاستەنگ لە ئاست خۆیدا نەبینێتەوە. لە نێۆخۆماندا ڕێکەوتنێکمان هەبێت کە سەربەخۆییخوازان ڕێگایان بۆ خۆشبکرێت لە هێڵی خۆیانەوە درێژە بەو ئەرکە بدەن، هەروەها لایەنەکانی دیکەش بۆ خۆگوونجاندان لەگەڵ ڕووداوەکانی دوا ڕۆژدا، بەو هێڵەی باوەڕیان پێیەتی درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.
لە ئاست نێودەوڵەتیشدا دەبێت زۆر زۆر وریا بین، نابێت لە ژێر ناوی سەربەخۆییخوازی یا خەبات بۆ ڕزگاری کوردستاندا، بکەوینە داوی Ú¾یچ دەزگایەک و مەبەستێکی تایبەتی وڵاتانی ناوچەکەوە. کە وەک ئامێرێکی جێبەجێکار لە بەرامبەر وەرگرتنی دەسکەوتی دارایی، بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە کەڵکمان لێ وەربگیرێت. بۆیە پێویستە لە ئاست ئەو جۆرە دەزگاو وڵاتانەش! قورسایی خەباتەکەمان وەک خەباتێکی ڕەوای نەتەوەیەکی وڵاتداگیرکراو پیشان بدەین، نەک وەک گرووپێکی جێبەجێکاری ئەمری ئەوان، ئەرک ئەنجام بدەین و لە بەرامبەریشدا وەرگرین?.
لە ئاکامی ئەو تێگەیشتنەدا دەتوانین پەروەردەیەکی ڕەسەنی نەتەوەیی بە بار بێنین: واتە ئەو مرۆڤە نەتەوەییە کە خۆی و نیشتیمانەکەی لا ڕەسەن و پەسەند تر بێت، نەک ئەوەی ڕێشەی زگماگی گەلەکەی، سەروەری گەلەکەی، و مێژووەکەی بخاتە سەر لیستی کۆمەڵێک جەردەو مێژوو دز، زمان دز، و فەرهەنگ دەز، بە ناوی گەلی فارس یا عەیب نەبێت پارس، لە ئێستا و داÚ¾اتوودا.
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">Ú¾ەوڵەکانی دەزگای داپڵۆسێنەر بۆ تێکدان.line-height:107%;font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">
بەو شێوە بەÚ¾ێزبوونی ئەو بیرۆکەیە لە گشت ناوچەکانی ڕۆژÚ¾ەڵاتی کوردستان بە گشتی، و پەرەسەندنی زیاتری لای ناوچەکانی خوارەوەتری وەک: کرماشان و ئیلام و لوڕستان و سنە، ئەمە زیاتر ئێرانی داگیرکەری خستووەتەوە نیگرانییەوە. Ú¾ەربۆیەش Ú¾ەموومان باش دەزانین کە داگیرکەری ئێرانی، Ú¾ەرگیز لەو بوارەدا بێدەنگ نەبووە و دەستوەستان نەوەستاوە. لە ڕێگەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکان و شاخەکانییەوە بێجگە لە لێدانی ڤیزیکی، Ú¾ەمیشە Ú¾ەوڵیداوە ڕاستی بابەتەکان بە مەبەستەوە و لە ڕێگەی پڕۆژە تێکدەرەکانی بە ناو ڕاگەیاندن و پەرتووکی تایبەت بە خۆیانەوە بشێوێنێت، یا بیخاتە نێو گوومانەوە بۆ ئەوەی خەڵکی لێ بترسێنێت. ئێمەش دەبێت لەو بوارەدا زۆر وریابین، Ú¾ەست بە بەرپرسایەتی بکەین، ولەو مەبەستانەی داگیرکەر باشتر تێبگەین، و نەÚ¾ێڵین بە پارت و لایەن و تاکەکانمانەوە بە ناکۆکییەوە بچینە ناو پرۆسەکەوە.
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">خەیاڵی پێکەوە ژیان لە ئێرانێکی بە ئاژاوە تەپێنراوە، کۆتایی پێکهاتووە.mso-bidi-language:#0492">
لاوان و نەوەی نوێی ئێستا ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، نەوەیەکی خوێنەوارو هۆشیارن، هەرگیرز بۆیان هەزم نابێت کە پاش ئەو هەموو ئەزموونەی دەسەڵاتدارێتی داگیرکەران، لە سەردەمانی پێش کۆماری ئیسلامی و ئێستا و داهاتووشدا، جارێکی دیکە چارەنووسی خاک و نیشتیمانی١٢ملوێن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە بیانووی پێکەوە ژیانی نەتەوەکان، بەڵام بە کردەوە بچێتەوە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری فارسی ئێرانیەوە. ئیدی خەڵک ناکەوێتەوە ناو درووشمی سۆزداری خەیاڵاوی بە ناو ئاشتی و دیمۆکراسیەوە. بە پێێ ڕووداوەکانی مێژوو ئەم چەمکانە هەموو تاقیکراونەتەوە، بینیومانە کە تەنیا فۆنتی ڕازاوەی سەر کاغەز و کومپیوتەرەکانن و هیچیتر.
بۆیە پێویستە شۆڕشگێڕە دێرینەکانمان ئەو ڕاستییە قبووڵ بکەن، کە سەردەمی خەبات بۆ ئێرانێکی دیمۆکراتی بۆ هەموو نەتەوەکان بە سەرچوو. ئێستا بێجگە لە گەلی کورد، خەباتی ڕزگارییخوازی و سەربەخۆییخوازی لای هەموو نەتەوە بندەستەکان سەریÚ¾ەڵداوە. بگرە لە کوردەکان زیاتر داوای سەربەخۆیی بۆ خۆیان دەکەن. ئەزموونی چەندین دەیەی دەسەڵاتی پێشووتری فارسی بە نێو مۆدێرن، و٤٣ساڵەی دەسەڵاتی ئێستای فارسی بە ناو ئیسلامی. پەیامی تووند هاوێژی فارسەکانی دەرەوەی وڵات، کە بە ناو ئوپۆزوسیون لە ئاست مافەکانی گەلی کورد و گەلانی دیکەدا، بە تەواوی خەیاڵی پێکەوە ژیانی خستووەتە بن گۆڕەوە. با ئێتر هەموومان ئەو ڕاستییە بزانین، و بیر لە چارەسەرێکی گوونجاو ئایندەیەکی دروستربکەینەوە.
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">بیانووی ناڕازی زلهێزانی جیهانی لە پێوەندی بە سەربەخۆیی کوردستان.mso-bidi-language:#0492">
ئیدی کاتی ئەوەش هاتووە بە بیانووی ناڕازی وڵاتان و زلهێزانی دەرەکی مەسەلەی پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان دوابخەینەوە. ئەگەر پارت و لایەنەکانی سیاسی کوردستانی، خۆڕاگر و پێداگربیت لە سەر ویستی ڕەوای سەربەخۆیی. وە لەو ڕێگەشەوە دەتوانێت سیگناڵیش بە لایەنی زلهێزی بەرامبەر بدات، لەوەی دڵنیای بکاتەوە کە ئەو بەرژەوەندییە ئابوورییە! لە لایەن داگیرکەرەکەی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، لای منی کوردی خاوەن ماڵێش بە زیادەوە ئەو سەودایە لە بەرژەوەندی هەردوولایەن لە گۆڕدا دەبێت. بە دڵنیایەوە Ú¾یچ لایەنێک دژایەتیمان ناکات، بەڵام تا ئێستا لاوازیی و یەک نەبوونمان بووەتە Ú¾ۆکاری خەمساردی وڵاتانیش.
با دوور بۆی نەچین، نموونەی خؤراگری و پێداگری ئێستای ئۆکراینیەکان لەم حەفتەدا، ئەوەی سەرلماندووە کە ئەگەر تۆی خاوەن وڵات، لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆت خۆراگربیت و یەکگرتوو یەکگووتار بیت لە بەرامبەر لایەنی داگیرکەردا، بێگوومان زلهێزانی جیهانیش بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەسووڕێنن ڕوو بەو کەسەی کە پێداگرو براوەی یارییەکە دەبێت.
ئیدی ئەوە بەو مانای نییە کە جیهان بڕیاری دابێت، دیزاینی دەسەڵاتی فارسی بۆ هەمیشە وەک خوۆی بمێێتەوە، ئیستا ڕوونبووەتەوە کە بەرژەوەندی دیزاینەکان دەگۆڕێت.
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">گۆڕانکاری لە پاش ئەم ٨٠ ساڵەی پاش شەڕی دووەمی جیهان و خەباتی کورد?mso-bidi-language:#0492">
گەلۆ: سەرفی نەزەر لە زەنجیرە خەبات و جووڵانەوەکان و دەسەڵات و حکوومەت و میرنشینەکانی، پێش٨٠ ساڵی خۆرهەڵاتی کوردستان، واتە پێش لە شەڕی دووەمی جیهانی. بەڵام خۆ وا تەمەنی خەباتی سەردەمیانەمان خەریکە نزیک دەبێتەوە لە سەدەیەک. تۆی گەلی کورد و کوردستان، لەو هەموو ساڵەی تێکۆشانت: درووشمی بەشێک لە خەباتەکانت، لە ژێر ناوی هوونەری سیاسەت، تەکتیکی سیاسەت، دڕێژە پێداوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵداو لە ئاکامی تاقیکردنەوەکان! لە باتی دەسکەوتی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و ئازادی، لە باتی لانیکەمی٥٠ ٠ª پێووانەی دەسکەوت، کەچی پێوانەی سفر(هیچ) ت بە دەستهێناوە،ئەوەندەش سەیرە خۆشت هێشتا لێی تێناگەی?.
ئەویش چۆن سفرێک: ئەو جۆرە سفرانەی کە ڕەنگی پەتی سێدارە دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی کە ڕەنگی مووشەکی وێرانکەر دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی کە ژیانی کۆمەڵگاکەت وێران دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی کە باخەڵی خەڵکەکەت و سەروەتی نەتەوەکەت سفر دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی سەرکردە هەڵکەوتووەکانت لە بەین دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی نیشتیمانت هەموو ساڵێک دەپووکێنێ و دەسوونێت. ئەو جۆرە سفرانەی کە بوونەتە مووخورکە و لە ڕیشکدا زمان و ئەدەبیات و مێژووەکەت دەخۆن، و خۆت پێیان نازانی.
دەی گەلۆ ئیتر بەس نییە: دوای دەیانسەدە هێشتا بۆت ڕوون نەبووەتەوە، کە تاران وڵامی کێشەی تۆی خاوەن نەتەوە و خەباتی ڕزگارییخوازی لا نییە. ئیتر بۆ دەبێت لە تاقی کردنەوەکاندا هەموو ساڵێک جارێکی دیکە خۆت ڕادەستی ئەزموونی دۆڕاو سەرنەکەوتووە بکەیتەوە. ئەی بۆ شێوەی تاقیکردنەوەکەت ناگۆڕیت?
گەلی خوشک و برادەرینە: ئایا تا ئێستا سەرژمیرتان کردووە و زانیوتانە کە تەنیا لەو٨٠ ساڵەی ڕابووردوودا ١١٢ وڵات دامەزراوە، واتە لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانەوە تا ئێستا.
تەنیا لە وڵاتانی ئەفریقایی ٦٢ وڵات. لە وڵاتانی ئاسیایی ٤٠ . لە وڵاتانی هەردووبەشی ئەمریکای باشوور و باکوور١٣وڵات. لە وڵاتانی ئورووپایی ٢٤. لە وڵاتانی ئۆقیانس وئۆسترالیا ١٣ وڵات.
لە کۆی گشتی لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا١١٢وڵات سەربەخۆییان بە دەستهێناوە، یا هیندێک لە نەتەوەکان توانیویانە داگیرکەری گەورە لە وڵاتی خۆیان بە دەرنێن، بۆ نموونە زۆربەی نەتەوەکانی بندەست توانیویانە بەرەنگاری گەورە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرانسە و دەیانی دیکە ببنەوە.
تا ئیستا ٢٠ ٦ وڵات لە سەر گۆی زەوی هەیە، کە ١٩٣ دانەیان نوێنەریان لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، و چەند وڵاتێکیش ئەندامی چاودیرن، و نیمچە سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارێتی خۆیان هەیە.
بەڵام بەشێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی خەڵکی وڵاتداگیکراوی کوردستان، هێشتا هەر بە خەیاڵی ئەوە خەبات دەکەین، کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بکەن بە وڵاتانی نموونەی دیمۆکراتی، بۆ ئەوەی گوایا هەموومان لە سایەی ئەو دیمۆکراتییەدا بژین.
ئەی باشە دوای ئەو هەموو ساڵە، بەو قەناعەتە نەگەیشتوون کە ئەو هەموو هەوڵ و تێکۆشانە، بە ئاشکراو ڕوون، بخەیتە گەڕ بۆ بە دەستهێنانەوەی کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆ بۆ گەلەکەی خۆمان. خۆ ئەو هەموو باج و فیداکاریانەی تووشی بووین، وەک ئوقیانووسێک لە خۆیندان، بە ملوێنان خەڵکی دەربەدەرکراو، بە دەیانهەزار بەندی سیاسی، دەیانجۆر نەهامەتی دیکەش.
گشت ئەمانەی ڕابووردوو لە پێناو داوای ئوتۆنۆمی و فیدراڵی، ڕووبەڕوومان کراوەتەوە. ئایا ئەگەر دروووشمەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی بایە! هیچی لەوە زیاتر مابوو بە سەرمان بێنن?.
mso-bidi-language:#0492">
font-family:"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:#0492">
پارتی سهربهستیی کوردستان ©