انەی یەکەم فێربووم کە تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان لەمپەری زۆرە. بەڵام شانازیەکەی لە هەمووی زیاترە
وانەی دووەم فێربووم لەگەڵ! گەل و نیشتیمانم هەم
لە مێژووی١٦ ساڵ بەرپرسایەتیم لە پارتی سەربەستیی کوردستاندا، ١٦ وانە فێربووم. عارف باوەجانی
وانەی یەکەم : فێربووم کە تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان لەمپەری زۆرە. بەڵام شانازیەکەی لە هەمووی زیاترە.
وانەی دووەم : فێربووم لەگەڵ! گەل و نیشتیمانم هەمیشە ڕاستگوو بم.
وانەی سێەم: ڕێگە نەدەم بە تاکی نەتەوەی داگیرکەر! خۆی لە منی وڵاتداگیرکراو بە زیاتر بزانێت.
وانەی چوارەم: تێگەیشتم کە بندەستی، چەندە ئازاری جسمی و دەروونی و کەسایەتی هەیە، دەبێت هەوڵ بۆ نەهێشتنی بدەم.
وانەی پێنجەم : فێربووم کە نەیارانی کوردستان باشتر لە جارن بناسم، وە چۆن لەگەڵیان بدوێم و سیاسەت بکەم.
وانەی شەشەم : فێربووم کە پێش ڕووداوەکان نەکەوم و بە پەلە بڕیار نەدەم. و لە بەرامبەر پێشهاتەکانیشدا بە پەلە هەڵویست وەرنەگرم.
وانەی حەوتەم : فێربووم کە باڵانسی پێکهاتەکانی کوردستان بپاڕێزم.
وانەی هەشتەم : فێربووم: کە باوەڕ بە هاوشووهوشی کەس نەکەم تا کرداری بە تەواوی تاقی نەکەمەوە.
وانەی نۆیەم: فێربووم کە چیدیکە کەس لە ناخ پاکی و ڕێزداریم کەڵکی خراب وەرنەگرێت.
وانەی دەیەم : فێربووم کە لە ژێر ناوی نەتەوەیی بوون، بە شوێن فرت و فێڵی بەرژەوەندیخوازی کەس و لایەنی دیکەشدا نەکەوم.
وانەی یانزەیەم : فێربووم لە پێناو دەسکەوتی دارایی، مێژووی ڕابووردو، داهاتووی، خۆم لاواز نەکەم، بە بێ ئیمکاناتی کارەکانم بکەم، بەڵام مێژووەکەم بە پاکی بهێڵمەوە.
وانەی دوانزەیەم : فێربووم ڕێز لە هەموو کەس بگرم، بەڵام لە ئاست بیروباوەڕم، لە کەس خۆم و پارتەکەم بە کەمتر نەزانم.
وانەی سیانزەیەم : فێربووم کە هەمیشە هەوڵ بۆ ئاشتی و ئارامی لە کوردستان بدەم.
وانەی چواردەیەم : فێربووم کە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی سەرکردەکانی پێشووتری ڕێگای ڕزگاری بگرم. وانەی
پانزەیەم : بۆم ڕوونبووەوە کە ئەوەی وەک منی پێناکرێت، هەوڵدەدا ساردم بکاتەوە لە تێکۆشان.
وانەی شانزەیەم : فێربووم کە لە کاتی تەنگانەدا کوردستانم زیاتر خۆش بووێت، نەک پشتی تێبکەم.
تکایە ئێوەی خوێنەر کام خاڵتان لەو ١٦ خاڵە زۆر لا پەسەندە، با بۆچوونەکان دوور بن لە ووشەی زبر.