شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

جیهان لەبەردەم پێشهاتێکی مەترسیداردایە جەبار میرزا ڕۆستەمی

جەبار میرزا ڕۆستەمی
جیهان لەبەردەم پێشهاتێکی مەترسیداردایە جەبار میرزا ڕۆستەمی

ئامادەسازییەکانی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکراینا تەنها وەک نمایشێکی سەربازی و گوشارێکی ئاسایی نابینرێت ، بەڵکو ئاماژەکان وانیشاندەدەن کە جەنگێک لەلێواری هەڵگیرساندایە ،

 







جیهان لەبەردەم پێشهاتێکی مەترسیداردایە جەبار میرزا ڕۆستەمی

 




ئامادەسازییەکانی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکراینا تەنها وەک نمایشێکی سەربازی و گوشارێکی ئاسایی نابینرێت ، بەڵکو ئاماژەکان وانیشاندەدەن کە جەنگێک لەلێواری هەڵگیرساندایە ، بەتایبەتی دانیشتن و کۆبونەوەکەی نێوان پۆتن و ماکرۆن لەدوورییەکی تاڕاددەیەک نائاسایی و جموجوڵە سەربازیەکانی پاش ئەو کۆبونەوە ساردە ، ئەگەری دەسپێکردنی جەنگ لەپێشەوەی هەموو ئەگەرەکان دەردەکەوێت .

لەم قۆناغەدا ناکرێت تەنها لە یەک لاوە هەڵسەنگاندن بۆدۆخەکە بکەین چونکە بابەتەکە لەخۆیدا چەندین سیناریۆ هەڵدەگرێت ، یەکێ لەو ئەگەرو سیناریۆیانە ئەوەیە کەلەبنەڕەتدا ڕێکەوتنێکی پێشوەختی ئەمریکاو ڕوسیا هەبێت و جۆرێک لەگۆڕینەوەی ستراتیژیبێت و سەرەنجام شەڕێکی سنورداربێت و بە گۆڕینی سیستەمی فەرمانڕەوای ئۆکراینا لەبەرژەوەندی مۆسکۆ تەواو بێت .

سیناریۆی دووەم دەشێ تەڵەیەکی ناتۆو ئەمریکا بێت بۆڕوسیا چونکە ڕوسیا لەسنور دەرچووەو خەریکە دەبێتە مەترسیەکی جددی لەسەر پێگەی ستراتیژی ناتۆ لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ڕوسەکان خەریکە دەبنە دەوڵەتی سۆپەر پاوەری خاوەن چەکی بێڕکابەر و ئەمەش وای لەناتۆ و ئەمریکا کردبێت بیخەنە ناو جەنگێکەوە کەبەهۆیەوە لە سنورێکی دیاریکراو بیوەستێنن و لەم ئەگەرەشدا جەنگەکە پێدەچێت سنوردار و لۆکاڵی بێت .

دەشگونجێت هیچ جەنگێکی بەرچاو ڕونەدات بەڵکو تەنها کودەتایەکی سەربازی یەکلاییکەرەوەبێت کە ڕوسەکان ڕاستەوخۆ ئەنجامی بدەن بۆ ڕوخانی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئۆکرایناو لەجێگەیدا ئۆپۆزیسیۆنی سەر بە مۆسکۆ بسەپێنێ .

بەڵام ئەگەر لەحاڵەتێکدا بەریەککەوتنەکە جددی بێت و ڕوسیا ڕێگانەدات لەسنورەکانی ئەودا پێگەی نوێی ناتۆ جێگیربێت و سوربێ لەسەرداگیرکردنی ئۆکراینا و لەبەرامبەریشدا بابەتەکە جددی و کاریگەربێت بۆ ناتۆو ئەمریکاو سەرەنجام ترسیان لەگۆڕانی هاوسەنگی هێز بێت لەبەرژەوەندی مۆسکۆ ،لەم حاڵەتەدا پێشبینی دەکرێت جەنگێکی جیهانی قورس وکاریگەر و گەورە و کاولکەر هەڵگیڕسێ کە بەشێوەیەکی میکانیزمیانە چین و تایوان و هەردوو کۆریاو ئێران و ئیسڕائیل و چەنین ناوچەی تری جیهان بگرێتەوە .

ئەگەرێکی تر ئەوەیە کە دەوڵەتانی جیهان بەگشتی و هەریەکە لەئەمریکاو ناتۆو ڕوسیا و چین و نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەرئەنجامە مەترسیدار و کاولکارییەکەی جەنگێکی لەوجۆرە بسڵەمێنەوەو لە پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی دڵنیا نەبن و لەئاکامدا ناچاربن ڕێگاچارەیەکی سیاسی مامناوەند گەڵاڵە بکەن و لەم قۆناغەشدا جەنگی جیهانی سێیەم دوابخەن بۆ ئەوکاتەی کەلەدەست هەموویان دەردەچێت ، کەئێستا ئەوکاتە نەبێت .

لەکۆتاییدا دەتوانین بڵێین مرۆڤایەتی و جیهان لەبەردەم ڕوداوێکی قەبارە گەورەی ترسناکدایە و هەر ساتێک بۆی هەیە دەستپێبکات یاخود بەدوور نابینرێت لەپڕ بەیانییەکی زوو بەهەواڵێکی شڵەژێنهێنەر یەکتری بەخەبەربهێنین ، کەئەو ڕۆژە هەرگیز لەڕۆژی پێش خۆی ناچێت بۆ گۆی زەوی !!



‌ جبار میرزاڕۆستەمی

سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان

13 - 2 - 2022

 










 

 
2022-02-16 16:38:17

2 ساڵ و 9 مانگ و 6 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات مختلط
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©