دەستپێک: مەبەست لە جاڵجاڵۆکە ئەوەیە کە ئەو وڵاتەی ئێستا پێی دەگووترێت ئێران، بە مێژوو زمان و فەرهەنگ و هەرچی دیکەوە هەیە، لە بنەڕەتدا هی خۆیان نەبووەو هەموویان
هەوڵی تواندنەوەی نەتەوەی کورد لە نێو ماڵە پڕ لە جاڵجاڵۆکەکەی بە ناو ئیراندا.
دەستپێک: مەبەست لە جاڵجاڵۆکە ئەوەیە کە ئەو وڵاتەی ئێستا پێی دەگووترێت ئێران، بە مێژوو زمان و فەرهەنگ و هەرچی دیکەوە هەیە، لە بنەڕەتدا هی خۆیان نەبووەو هەموویان دزیەوە لە چوارچێوەی ماڵێکدا وەک جاڵجاڵۆکە تێکەل و پێکەڵیان کردووەو مێژوویەکیان بۆ خۆیان پێدروستکردووە و دەیانەوێت بۆ هەمیشە بۆیان بمێنێتەوە.
چۆن کەڵکیان لە کورد وەرگرتووە: بێجگە لە بەشداری کوردانی تێکۆشەر لە جووڵانەوە خۆماڵییەکانی کوردو کوردستان. ئەگەر ئاورێک لە شۆڕش و حکوومەت و دەسەڵاتەکانی بە ناو ئێرانی لە مێژوودا بدەینەوە، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە کەس یا کەسانی باڵاو قارەمانەکانی ئەو مێژووانە، لە بنەڕەتدا لە کەسانی خوێنەوار و بە خێرەت و سوارچاکی کورد بوون. بەڵام لە بەبیانووی ئیمپارتۆر و دەسەڵاتی هاوبەشدا، شەڕ و فیداکارییەکانیان بەوان کردووە. نموونەش هەر لە پاش نەمانی دەسەڵاتی مادەکان، هاتنی هەخامەنشینەکان، ساسانییەکان، و قاجارییەکان و چەندین وردە جووڵانەوەی دیکە، وە دواتریش پاشایەتی و ئێستاش کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە ئاکامیشدا کورد بە ڕەنج بە خەساری ماوەتەوە، هەم ناسناو هەم مێژوو شانازییەکانیان بۆ فارسەکان نووسراوەتەوە. هەوڵیشیانداوە کە ناو دیمگرافیای ئەو کوردانەی کە خولقێنەری مێژووەکانیان بوون، یان شاکاری ئەدەبی و هوونەریان هەبووە بگۆڕن، بە شێوەیەک کە مۆری کورد و کوردستانی بوونیان پێوە نەمێنێت.
لە ئێستاشدا فارسەکانی (ناو دەسەڵات) و ئەوانەش بە ناو دژە دەسەڵاتیشن، باش لەوە تێگەیشتوون کە دەسەڵات و ئیمپراتۆری فارسی کەوتووەتە مەترسییەوە. دەزانن بێجگە لە نەتەوەی هەمیشە خۆڕاگری کورد، نەتەوەکانی دیکەی بندەستیش بە باشی هاتوونەتە مەیدانەکە، و چیدیکە بندەستی فارسەکانیان پێ قبووڵ ناکرێت.
دیسانەوە ڕێوی ئاسایی کەوتوونەتەوە فرت و فێڵ، و باس لەوە دەکەن، کە گوایا تەنیا گەلی کورد پەنابەر( مهاجر) ی هێنراوی ئەو خاکە نییەوە، واتە نەتەوەی ڕسەنی ناوچەکەیە، دەنا ئەوانی دیکە هەموو لە شەر و ئیمپراتۆرییەکانی دیکە لە ناوچەکە ماونەتەوەو بوونەتە ئێرانی.
ئەوەی بە باشی لە فرت و فێڵی فارسی داگیرکەر تێبگات، باش لەوە دەزانێت، کە ئەم شیکاریەیان بۆ دڵسۆزی گەلی کورد نییە، بگرە بۆ بە ئێرانی کردنی کوردە، ئەویش تەنیا بە قسەی بێکردەوە، هەروەها بۆ دروستکردنی ئاژاوەیە لە نێوان نەتەوەکانی دیکە و گەلی کوردا.
هەر چەند بە خۆشییەوە لە سەردەمی ئێستا نەوەی نوێ و هۆشیاری گەلەماندا، ئەو خەیاڵە فارسیانە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت جێبگرێت، لە لایەکی دیکەشەوە دەکرێت بڵێین بە داخەوە هەوڵەکە لە ڕێگەی چەند بە ناو شیکارێکی کوردەوە بە بیانووی ڕەنگاڵەکردنی ئێرانێکی فیدراڵیەوە، خەریکە لە ڕێگەی کاناڵە فارسییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەردەمەی ئێستادا، سەرە ئێشەیەکی گووماناوی لە نێو ژمارەیەکی کەم لە جیلی نوێدا، لە ژێر ناوی ئەوەی کە گوایا با لە داهاتوودا کود حوکمی ئێران بکات، درووست دەکات. بەڵام بە کردەوە سەلمێندراوە کە دەسەڵاتی فارسی بە پۆستاڵ و لوولەی تفەنگ و بەندیخانەو پەتی سێدارە، وڵامی کوردیان داوەتەوە.
گەلۆ با وریابین و دیسانەوە نەکەوینە ناو گێژاوی مێژووی هەڵەی چەند بارە دووپات کراودا.
لەو کاتەوە تا ئێستا فارسەکان لە گرووپ و ناوی جیاوازەوە، هەوڵدەدەن دیسانەوە بە فرت و فێڵ و زمانلووسی، کە بە زمان شیرینی و پێکەنینی سیحراویان، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ژەهراویان، کە ئەویش وەک میراتی نەتەوەیی بۆیان ماوەتەوە، نەمانخەنە ناو دۆخی لە بەیندانی هەستی نەتەوەییددا.
دەستەواژۆیەکی کۆمۆنیستیانە هەیە کە تەنیا بەرامبەر بە کورد وەک ژەهر کاری پێدەکرێت، ئەویش ئەوەیە کە گوایا خەباتگێڕانی گەلی کورد: ئەگەر کوردستانی بیر بکەنەوە و خەبات بکەن، ئەوە دەچێتە قالبی ناشیونالیستیەوە، بەڵام ئەگەر ئێرانیخوازی خەبات بکەن، ئەوا دەچێتە قالبی ئینسانخوازی و ئازادیخوازیەوە?.
نا بۆ تێکەڵی و پێکەوە خەبات و پێکەوە ژیان لە گەڵ فارسی داگیرکەر، کە دەبێتە هۆکاری تواندنەوەو ئاسیمیلەکردنی نەتەوەی کورد.
بەڵێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
عارف باوەجانی ٢ / ١٠ / ٢٠ ٢١