پیرۆزباییە گەیشتووەکان، حیبزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە باشووری وڵاتەوە، بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان
پیرۆزباییە گەیشتووەکان، حیبزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە باشووری وڵاتەوە، بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێز ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی یادی (15)ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمی خەبات و تێکۆشان لە بەڕێزتان و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوادارین هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خەبات بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و بەدیهێنانی مافە رەواکانی.
ئێمە کاتێک ئەو یادەتان پیرۆز دەکەین، جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لامان و یەکڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان، هاوکات رەوشی هەستیاری کوردستان و ناوچەکە پێویست دەکات سووربین لەسەر هاوخەباتی و تەبایی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، هەر سەرکەوتوو بن .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
08-02-2021
پارتی سهربهستیی کوردستان ©