ماڵئاوا دوکتۆرە گەنجەکە و پارێزگارە خەمخۆرەکەی هەولێر، سەرەخۆشی نامەی عارف باوەجانی. وفاة محافظ أربيل د. فرست صوفي. وداعا یا محافظ شاب و صدیق الفقراء والمساکين.
ماڵئاوا دوکتۆرە گەنجەکە و پارێزگارە خەمخۆرەکەی هەولێر، سەرەخۆشی نامەی عارف باوەجانی. وفاة محافظ أربيل د. فرست صوفي. وداعا یا محافظ شاب و صدیق الفقراء والمساکين.
Erbil governor Firsat Sofi dies of coronavirus
زۆر بە داخەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ / ١١ / ٢٠ ٢٠ هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست، بەڕاستی لە ناخەوە بەو هەواڵە نارەحات بووم، ٣ ساڵ پێش لە کۆنفرانسێکدا بۆ یەکەمین جار لە نزیکەوە بە خزمەتی ئاشنا بووم. دوکتۆر فرسەت وەک کوڕە هەژارێک توانیوێتی ئەو پلە زانستیانە ببڕێت، بەڵام پلەو پۆست وای لێنەکردبوو کە لە خۆبایی بێت، زۆر ڕێزی لە هاوڕێ و هاوکارو دۆستانی دەگرت.
لە کارو ئەرکەکانیشیدا زۆر هەستی بە بەرپرسایەتی دەکرد. لەو کاتەشەوە کە وەک پاڕێزگای هەولێر دەست بە کار بووە،بە تایبەت لە سەردەمی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، ڕۆژانە بەردەوام لە خەمخۆری خەڵکی هەموو سنوورەکانی پارێزگای هەولێردا بوو. ئەو خەمخۆرییەو بەردەوامەشی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی، هۆکار بوو لەوەی کە بە داخەوە بۆخۆشی تووشی هەمان پەتای مەترسیدار بوو، هەر بەو نەخۆشییەش گیانی بەخشی.
بەو بۆنە خەماوییەوە، بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان، و گشت ستافی ئیدارەی پاڕێزگای هەولێر دەکەم.
هەروەها سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەم، بۆ لە دەستدانی ئەو کادیرە گەنج وبە توانایە.
یاد و خەمخۆری ئەو کەڵە پیاوە ەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٨
پارتی سهربهستیی کوردستان ©