شاعیرە سنوور نەناسەکەی گەلەکەشمان، مامۆستا جەلال مەلەکەشا، بە جەستە بە جێی هێشتین.
شاعیر القومی کوردی، جلال ملکشاه فی شرق الکوردستان، في ذمة الله
شاعیرە سنوور نەناسەکەی گەلەکەشمان، مامۆستا جەلال مەلەکەشا، بە جەستە بە جێی هێشتین.
شاعیر القومی کوردی، جلال ملکشاه فی شرق الکوردستان، في ذمة الله
سەرەڕایی هەموو ناخۆشییەکانی ژیانی وڵاتداگیرکراویمان، ڕۆژانەش ناخمان دەهەژێت و هەواڵی مەرگی کەسایەتییەکی جێگەو پێگە دیارەکانی گەلەکەمان دەبیستین، دوێنی کە هەواڵی کۆچی دوکتۆر نەجمەدینم بیست، دوای ١٢ کاتژمێر دابڕان لە میدیا و ئینتەرنێت، ئێستا کە تەماشای هەواڵەکانم کرد، مخابن هەواڵی کۆچی دوایی شاعیرە سنوورە نەناسەکەم بیست، ئەو شاعیرە گەورەی نیشتیمان، کە جانتای کردە سەر شانی کاوەی کوڕی و ناردنی بۆ گشت سنوورە دەستدرووستەکان، و فەرمووی:
ئاخۆ بڵێی ئهو رۆژه بێ
کاوهی کوڕم
جانتای سهفهر کاته شانی
دهڵاڵانی دهم گاڕاجی شاری سنه
هاوار بکهنØ› عهفرین ، ئامهد ، سلێمانی
گووتنی ئەو دێرەی سەرەوە ئیتر باشترین پێناسەیە بۆ سەلماندنی پێناسەی هەڵبەستوانێکی نەتەوەیی، ئەویش مامۆستا جەلال مەلەکشا، کە لە ژێر چنگ و ستەمی کۆماری داگیرکەرو ئازادیکووژی ئێرانیدا ئەو جۆرە دەنگە سنوور نەناسەی بەرزکردووەتەوە.
مامۆستا گیان ڕاستە بە جەستە بە جێمان دێڵن، بەڵام هەڵبەست و بەرهەمەکانتان هەر وەک شاعیران سەدانساڵ پێش لە نێو هزرو کتێبخانەکان دەدرەوشێنەوە، دڵنیابە جەنابیشت لە مێژووی داهاتوودا بە ڕووناکی دەمێنیتەوە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا جەلال و گشت خەڵکی وڵاتە داگیرکراوەکەم دەکەم
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©