پێشه‌کی به ناوی خۆم و خانه‌واده‌که‌مه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان ئاڕاسته‌ی گشت کوردێک ده‌که‌م له هه‌ر کوچه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه بێت، به‌تایبه‌تی دایکی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌کانیان.
ئه‌ی بینایی کوردستان، ئه‌ی شه‌هیدی نیشتیمان، ئێستا له کوێی?
ئێستا له کام کوێستانه‌کانی به‌هه‌شته‌وه تیشکی دییه‌کانت هاویشتۆته ئامێزی کوردستان و چۆن ته‌ماشای ڕۆڵه‌کانت ئه‌که‌ی? ئاخۆ ئێستا چۆن ئه‌و ئه‌سرینه ئهدۆیانهی چاوه‌کانت هه‌ڵبڕێژی بۆ ئازاری هه‌ر هه‌مومان? بۆ نامۆیی دور وڵاتان و بۆ ژێر ده‌ستی کوردستان‌مان?
من ئه‌زانم ئێستاش تۆ ئه‌ته‌وێ جارێکی تریش ڕۆحی ڕونت بکه‌یته‌وه فیدای ئه‌و خاکه بێنازه‌ی له پێناوی ماڵئاواییت له دونیا کرد، ئه‌زانم....ئه‌زانم حه‌ز ئه‌که‌ی بێت و ده‌ست به سه‌ری منداڵی شه‌هیده‌کاندا بێنی و فرمێسکی چاوی ئه‌ویندار ئه‌نفال کراوه‌کان و دایکه جه‌رگ سوتاوه‌کان بسڕی. ده‌خوازیت بێت و کۆماری مهاباد نوێ که‌یته‌وه...
به‌ڵام...
به‌ڵام داخم....بڵێم چی که تۆ دوری....له ئاسمانێکی بهریندایت و به باڵی په‌پوله‌کانی به‌هه‌شت ده‌سبه‌ن کراویت و ڕێت پێ نادرێ بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر زه‌مین.
ئااااای ئه‌ی پێشه‌وا، باش ئه‌زانم چه‌ند له دڵۆپه پاکه‌کانی چاوی هه‌وره‌کانی ئاسمانیش بخۆیته‌وه تۆ هه‌ر تهژنهی بۆ دڵۆپێ ئاوی یه‌کێ له کانییه‌کانی ئه‌و چیایانه‌ی خه‌باتت تێدا ئه‌کرد.
ده پێم بڵێ به کام وشه بۆت بنوسم? که ئه‌زانم له فه‌رهه‌نگی گشت دونیادا من بگه‌ڕێم، دڵنیام وشه‌یه‌ک یان هه‌ر پیتێک نادۆزمه‌وه بتوانێ پێناسه‌ت کات....!!!! چ شیعرێکت بۆ بنوسم? ئاخر هه‌ر ناوه‌که‌ت شیعرێکه، ئیدی من چۆن بتوانم هۆنراوه‌یه‌کت بۆ بهۆنمه‌وه وه‌ک ناوه‌که‌ت نه‌مر و ناسک?
ئای ئێستا چه‌نێ ئاواته خوازم بڕۆم بفڕ‌م به ئاسمانی جوانڕۆدا و له‌سه‌ر چڵی دارێکی سابڵاخ پشو بده‌م و ئه‌وجا دیسان بفڕ‌م تا مهاباد نهنیشمهوه، ئه‌مه‌وێت هاوار بکه‌م به گوێی هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و بڵێم پیرۆزه دووی ڕێبه‌ندان.....ئه‌مه‌وێت هاوار بکه‌م بۆ دهۆک و قامیشلۆی ئه‌ڤین و دیاربه‌کر و بڵێم له بیر نه‌که‌ن قازی محه‌مه‌دی شا‌و پێشه‌وای کوردستان....!!!! ئه‌مه‌وێت گڕی بابه گوڕگوڕ به تیشکی خۆر و مانگ بگه‌یه‌نم، تا زیاتر ڕۆشن بێت ئاسمان و شهوتارمایی نیشتیمان.
دڵنیابه قازی پێشه‌وا، ئێمه هه‌رگیز له یادت ناکه‌ین، به ڕێبازه نه‌مره‌که‌ی تۆ هه‌تا ماوین هه‌وڵ ئه‌ده‌ین، کوردستان‌مان ڕزگار بکه‌ین.
سوێند بێت به‌و ناوه بێگه‌رده‌ت، سوێند بێت به‌و ڕێبازه پیرۆزه‌ت، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی من بمێنم، ده‌بێ هه‌مو دووی ڕێبهندانێ من یادت که‌م، ناوی پیرۆزت له وشه‌کانی هه‌ستم من ماره که‌م. هه‌رچه‌نده تا بۆت بنوسم هه‌ر که‌مه، به‌ڵام دڵنیابه هیوای نوێ بونه‌وه‌ی ڕێبازی تۆ، به‌خشنده‌ی تروسکه‌ی ڕوناکی ئه‌م ژینهمه. ئاڵا قه‌شه‌نگه‌که‌ی کووردستان و سرودی ئهیڕهقیب هه‌رده‌م، هاوڕێی ته‌نهایی و کڵۆڵی ئه‌م دڵه بهدبهختهمه.
تۆ نه‌مری، تۆ چرای، تۆ پێشه‌وایت دڵنیابه هه‌مو ساتێ له دڵمانای
تۆ ئه‌وینی، تۆ هه‌وێنی، تۆ پێشه‌نگی، دڵنیابه هه‌مو کاتێ لهگهڵمانای.
من له کۆتاییدا ته‌نها ده‌ڵێم هیواخوازم ئه‌و ڕێبازه‌ی قازی محه‌مه‌دی نه‌مر هه‌رده‌م زیندو بێت له ویژدانی هه‌مو کوردێکدا و باشوری کوردستانیش ببێته ڕۆشنگایهک له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا بۆ زیاتر زیندوهێشتنه‌وه‌ی ڕێبازه‌که‌ی قازی و ته‌شه‌نه کردن و یه‌کگرتنی پارچه‌کانی کوردستان، هیواخوازم هه‌رهه‌مومان تێ‌بکۆشین تا سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانه‌که‌مان به‌ده‌ست دێنین و سنوره ده‌ستکرده‌کان ده‌شکێنین و ئاواته‌که‌ی قازی نه‌مر و شه‌هیدان وهبهردێنین.
هه‌ر شه‌کاوه بێ ئاڵای کوردستان، هه‌ر له یادمانه پێشه‌وای نیشتیمان....
[email protected]