نامیلکە کتێبی ( کوردەکانی لای خۆراسان، لە دواڕۆژی دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستاندا )
نووسینی عارف باوەجانی. بڵاوکرایەوە.
نامیلکە کتێبی ( کوردەکانی لای خۆراسان، لە دواڕۆژی دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستاندا )mso-bidi-language:AR-IQ">
نووسینی عارف باوەجانی. بڵاوکرایەوە.
خوێنەری ئازیز، وەک کورتە بەرهەمێکی دیکە. نامیلکە کتێبی( کوردەکانی لای خۆراسان، لە دوا ڕۆژی دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستاندا ) دەخمە بەردەستتان.
ئەمە تەنیا دڵۆپێکە لە ناساندنی دەریای مێژووی کوردەکانی خۆراسان، تەنیا گەشتێکی خێراییە، یا جۆرە ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بییەوێت بە شێوەیەکی سەرپێێ کوردەکانی لای خۆراسان بناسێت.
ئەم نووسینە دەبێتە بەشێکی زۆر کورتی بەرهەمە پرۆژەیەکت گەورەترم، لە ژێر ناوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە کۆی٦بەرگدا کۆدەکرێتەوە. لەو ٦بەرگەدا باس لە هەر٥ پاڕێزگاکەی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەم، هەروەها بەرگێکیشی تایبەتە بە کوردە دوورخراوەکانی دیکەی سنووری خۆرهەڵاتی کوردستان.
ئەوە ئەرکەشم کە شانم داوەتە ژێری، کات وکاری زۆری ماوە.بە پشتیوان بە خوای مەزن بەردەوام ڕۆژانە کاری لە سەر دەکەم، بەو هیوایە مەرگ نەبێتە میوانمان، و بتوانین ئەو خزمەتەشمان تەواو بکەین و ئەو بەرهەمەش بخەینە بەر دەستی خوێنەرانی ئازیز.
لە هەر کەم وکوڕییەک کە بەرچاوتان دەکەوێت، داوای لێبوردن دەکەم، و هاوکات چاوەڕێتان دکەم بەو ناونیشانەی لە لاپەڕەی کۆتایی پەرتووکەکەدا دانراوە لەهەڵەو کەموکوڕییەکان ئاگادارم بکەنەوە.
کرتەی ئەم ڕستە شینەی خوارەوە بکە بۆ کردنەوەی کتێبەکە بە پ د ف
Kurdekani Xorasan کوردەکانی خۆراسان
کوردەکانی خۆراسان عارف باوەجانی
بەڕێزەوە :
عارف باوەجانی.
بانەمەڕی ٢٧٢٠ ی کوردی مای٢٠ ٢٠ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©