په‌یامی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی 2 ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
کۆماری کوردستان.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز ،
خه‌ڵکی تێکۆشه‌رو وڵات داگیرکراوی کوردستان، ئه‌ویندارانی دروست بوونه‌وه‌ی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستان.
2ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی و 2007 ی میلادی ، ده‌بێته شه‌ت و یه‌که‌مین ساڵ وگه‌ردی دامه‌زراندنی کۆماره هه‌رگیز له یاد نه‌کراوه‌که‌ی کوردستان.
شه‌ست و یه‌ک ساڵ پێش : له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له شاری مهاباد ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی بۆ کوردستان دامه‌زرا.
کۆماری کوردستان ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌یه که هه‌موو ساڵێک له مانگی زستانی ڕێبه‌نداندا ئاسمانی تاریکی کوردستان ڕوون ده‌کاته‌وه وگڕی خه‌بات بۆ دروست بوونی کۆمارێکی دیکه ی کوردستان گه‌رم ده‌کاته‌وه،
هاوڵاتیانی به‌ڕێز : هه‌ر گه‌لێکی ئه‌م جیهانه ڕۆژێکی مێژووی تایبه‌تی به خۆی هه‌یه که هه‌موو ساڵێک به خرۆشه‌وه یادی ده‌که‌نه‌وه، گه‌لی کوردی بێ وڵاتیش کۆماره مێژوویه‌که‌ی کوردستانی هه‌یه،که به گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی مێژووی گه‌لی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ژمێردرێت.
ئه‌ویندارانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان :
کۆماری کوردستان هه‌رچه‌ن به داخه‌وه که ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌بووه و بێجگه له ناوچه‌کانی موکریان و به‌شێکیش له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان نه‌یتوانی حوکمداری خۆی له زۆر به‌ی ناوچه‌کانی کوردستان بکات، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی کوردی که بتوانێ ده‌نگی کۆمار به سه‌رتا سه‌ری کوردستان بگه‌یه‌نێت، له هه‌مان کاتدا توانی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته زۆر به‌ی شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان،که کورده نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان به تایبه‌ت ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ری ئورمییه‌وکرماشان ونیشتمان په‌روه‌رانی جوانڕۆ هه‌وڵیان داوه که پێوه‌ندی به کۆماری کوردستانه‌وه بکه‌ن و پشتگیری له‌و کۆماره بکه‌ن،به‌ڵام مخابن ته‌مه‌نی کورتی ئه‌و کۆماره جوانه‌مه‌رگه ئاوات و ئاره‌زووی ئه‌و ناوچانه‌ی به دی نه‌هێنا،
کۆماری کوردستان بێجگه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانیوێتی کۆماری هه‌موو کوردستانیه‌ک بێت، نموونه ی هه‌ره به‌رچاو به‌شداری مه‌لا موسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی بووه له باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رله‌شکری کوردستان به جه‌نه‌ڕال بارزانی،که یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه زیندوانه‌ی کوردستان بوونی کۆمار.
یه‌کێکی دیکه له ده‌ست که‌وته پڕله شانازییه‌کانی کۆماری کوردستان به‌شداری کردنی ژنانه له خۆێندن و کار‌و باری حکومه‌تی کوردستان، که جه‌نابی پێشه‌وا بۆ خۆی له خێزان و کچه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی دیکه ڕێگا به ژنان و کچانیان بده‌ن له قوتابخانه‌و ئاهه‌نگه‌کانی کۆمار به شداری بکه‌ن. که له‌و سه‌رده‌ما و بگره تا ئیستاش له هیندێک وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ئه‌و ماف و ئازادیانه به ژنان نه‌دراوه.
ده‌ست که‌وتێکی دیکه‌ی له کۆماری کوردستان په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه سه‌ندنی ڕۆشنبیری کوردی بووه،که له‌وماوه کورته‌ی کۆمار‌دا بێجگه له قوتابخانه به زمانی کوردی وفێرکردنی زمانی کوردی بۆ کۆمه‌ڵێک کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا،که ئیستا ده‌بینین ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌روه‌رده‌کراوی سه‌رده‌می کۆمار بوون توانیویانه ببنه چه‌ندین که‌سایه‌تی پڕ له‌سه‌روه‌ری کورد وخاوه‌نی ده‌یان په‌رتووکی به که‌ڵک بۆ کتێبخانه‌ی کوردی . هه‌روه‌ها له‌و ماوه کورته‌دا توانراوه چه‌ندین ڕۆژنامه‌وگۆڤاری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڤاری تایبه‌تی بۆ مناڵان بڵاو کراوه‌ته‌وه .
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆ خوازی کوردستان، ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان به گه‌وره‌ترین ڕۆژی مێژوویی کوردستان ده‌زانێ وڕێبازی کۆماری کوردستان به هه‌وێنی ئیستای ستراتیژی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌زانێ.
له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی شه‌ست ویه‌که‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان: ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی یادگاری کۆماری کوردستان واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌کات. هه‌ر له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات، که خه‌بات وتێکۆشانی خۆیان دابین بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،خه‌بات و ده‌ستکه‌وتی کۆماری کوردستانکه 61 ساڵ پێش بووه زیندوو بکه‌نه‌وه،
هاوڵاتیانی تامه‌زرؤی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان :
ڕووداوه‌کانی پاش کۆماری کوردستان وهه‌ل ومه‌رجی ئه‌م سه‌رده‌مه و گۆڕانکارییه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وکوردستان، ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێویسته ئێمه‌ی کورد سه‌نگه‌ری خه‌بتمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بگوازینه‌وه.
هه‌روه‌ک ده‌بینین که بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆ گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه،که عه‌ره‌به‌کانی ئه‌حواز و گه‌لی به‌لوجستان و تورکمه‌ن سه‌حرای و ئازه‌ربایجانه، هه‌موو شوعار و ستراتیژی سیاسی خه‌باتیان سه‌ربه‌خۆییه بۆ گه‌له‌که‌یان،
ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی ئیستای که بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وگه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران، هه‌رهه‌مان هه‌لی 61 ساڵ پێشه که له کاته‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ئه‌و بیره سه‌ری هه‌ڵدا وگه‌لی کورد وگه‌لی ئازه‌ری توانیان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه کؤماری کوردستان وکۆماری ئازه‌ربایجانیان بنیادنا.
پیرۆز بێت 2ی ڕێبه‌ندان،
به هیوای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ی کوردستان
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاری یه‌کجاری له ژیانی بن ده‌ستی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ڕێبه‌ندانی 2706 کوردی .