پارتی سەربەستیی کوردستان: ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێکی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان دەکەین.
پێویستە گەل هۆشیاربێت لە فیتنەی داگیرکەران بۆ درووستبوونی شەڕی ب
پارتی سەربەستیی کوردستان: ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێکی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان دەکەین.
پێویستە گەل هۆشیاربێت لە فیتنەی داگیرکەران بۆ درووستبوونی شەڕی براکوژی و کوردکووژی. ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان.
کوردستانیانی نیشتیمانداگیرکراو.
وا جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر وەک پێشەی هەمیشەییان پەلاماری چەندین ناوچەی دیکەی وڵاتەکەمان لە بەشی باشووردا، و دەستیان دایە شەهیدکردنی ڕۆڵەکانمان، و هەروەها سووتاندنی ژینکەو تێکدانی ئارامی لەو ناوچانە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پەلاماردنی هەر بستەخاکێکی کوردستان، لە لایەن هەر وڵاتێک بە تایبەتیش وڵاتانی داگیرکەر بە تووندی ئیدانە دەکەین، هەروەها داوا لە گشت کۆڕو کۆمەڵانی جیهانی دەکەین، کە لە ئاست ئەو پێشلکارییە نایاسایی و نامرۆڤانەی وڵاتی تورکیاو، وڵاتانی دیکەی داگیرکەری کوردستان بێدەنگ نەبن.
هەر لەم ماوەدا بە هەوڵ و دەسیسەی دەزگا داپڵۆسینەرو موخابەراتییەکانی چەند وڵاتی داگیرکەری کوردستان، هەوڵێکی زۆر لە ئارادایە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی براکووژی و کوردکووژی لە ناو یەکتردا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک خەمخۆرییەک بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد و پتەوکردنی دیواری بەهێزی نەتەوەیی لە ئاست کوردستاندا: داوا لە گشت پارت و لایەنەکانی کوردستانی دەکات، کە زۆر هۆشیارانە و ژیرانە لەگەڵ ئەم مەبەستە گڵاوانەی دوژمنان هەڵسو کەوت بکەن، خوێندنەوەی کوردانەو زانستیانەی بۆ بکەن، و هەرجۆرە و کێشەو ناکۆکییەک کە لە ئارادایە و یا دێتە پێش لە ڕێگەی دیالۆگ و دیداری دۆستانەوە چارە سەری بکەن.
مێژووی ڕووداوە ڕەشەکانی ڕابوردوومان، چەندین جار پێشانیداوین کە شەڕی براکووژی چەندە زیانبەخشە بۆ گەڵ و چەندە سوود بەخشە بۆ نەیارو د اگیرکەرانی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان،
٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ ی کوردی. ١٦ / ٤ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©