پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی لە سێدارەدانی کاک موستەفا سەلیمی دەکات. و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات ئەو دەنگۆیانە بۆ خەڵکی کوردستان یەکلاکاتەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی لە سێدارەدانی کاک موستەفا سەلیمی دەکات. و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات ئەو دەنگۆیانە بۆ خەڵکی کوردستان یەکلاکاتەوە.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی خۆرهەڵاتی کوردستان.
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ و ١١/٤/٢٠ ٢٠ ی زاینی. جارێکی دیکە بیسەر و بینەری لە سێدارەدانی ڕۆڵەیەکی دیکەی گەلە بندەستەکەمان بووین، لە لایەن رێژیمی مرۆڤ و ئازادی کووژی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو جینایەتە بەردەوامانەی کۆماری پەت وسێدارەی ئیرانی شۆفێنیستی فارسی و داگیرکەری کوردستان دەکەین. بە ناوی گشت ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمانەوە: سەرەخۆشی ئاراستەی گشت ئەندامانی بنەماڵەی شەهید موستەفا سەلیمی دەکەین. و هیواخوازین خوێنی کاک موستەفا و گشت شەهیدانی دیکەی بەناحەقڕژاوی گەلەکەمان بکرێتە هەوێنی خەبات لەپێناو سەربەخۆیی یەکجاری وڵاتە داگیرکراوەکەمان.
هەواڵی شەهیدکردنی موستەفا سەلیمی لە لایەن ڕێژیمی جینایەتکاری ئێرانەوە، چەندە ناخهەژێنە بۆ کورد و کوردستانیان، بەڵام بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و هەواڵی ڕادەستکردنی ئەو ڕۆڵەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە خاکی باشووری وڵاتەوە، بۆ لایەنی ئەمنی داگیرکەری ئێرانی، زۆر زۆر ناخهەژێنترە.
ئەو دەنگۆیە: خەم و پەژارەی لە سەرتاسەری خۆرهەڵاتی کوردستان، و هەموو کوردێکی نەتەوەیی، هەروەها لە ناخی هەموو کوردانی دەرەوەی وڵاتیش داپۆشییوە. هەر لەو پێوەندییەدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لە ئاست نیگرانییەکانی خەڵکی کوردستانەوە بە وڵام هاتوو! لێژنەیەکی تایبەتییان لە سەر ئەو هەواڵە پێکهێناوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان هیواخوازە کە ئەو لێژنەی لە سەر داوای سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان پێکهاتووە، لە ئاست ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕادەستکردنی بەڕێز سەلیمی لە سەرخاکی باشووری کوردستانەوە بە دەزگاکانی سیخوڕی ئێرانی دەکات، زانیاری و هەڵویستی ڕوونی، لە سەر ڕاستی یا ناڕاستی هەواڵەکە ئاراستەی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی ئەو گوومان و کەشە خەماوییە کە خەڵکی نیگران کردووە، ئارام بکاتەوە.
بە پێویستی دەزانین لێرەدا ئاماژەی پێبکەین، کە ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، هیچ زانیارییەکی دروستمان لە سەر ئەو دەنگۆیانە لە بەردەستدانییە، و هیواخوازین کە ئەو هەواڵە خەماوییەوە کە ئەمڕۆ کوردستانی داپۆشییوە دوور بێت لە ڕاستی، بۆ ئەوەی نەتەوەکەمان لە نێو گێژاوی ناکۆی و شەڕی پڕوپاگەندەیی بەرامبەر بە یەک سەرقاڵ نەبن، و هەموو تواناکانمان یەکگرتووانە بەرامبەر بە دوژمنان بە کاربێنین. چیدیکە لە مێژوودا نەکەوینە داوی هەڵەو خیانەتی ناوخۆییمانەوە.
سەرکەوێت خەباتی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە پێناو ڕزگاریی یەکجاری گەلە بندەستەکەمان.
سەرشۆری و شەرمەزاری بۆ کۆماری پەت و سێدارەی ئیرانی.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ ی کوردی. ١١/٤/٢٠ ٢٠ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©