ئەم کوردستانە، بەهەشتی جوانە،
نەهی عەجەمەو نەهی تورکانە.
ئەم کوردستانە، بەهەشتی جوانە،
نەهی عەجەمەو نەهی تورکانە.
مێژووی دێرینی شارستانییە.
ڕێشەی دیرۆکی مادستانیە.
مێزوپۆتامیا، قڵاکەی هەولێر
هەتا کرماشان، سامانە و زێر.
ساسانی و مادی و سۆمەرییەکان
لۆلۆیی و ئاشوور تا مغوولیەکان.
حەزرەتی نوح و گشت پێغەمبەران
هەموو شاهیدن بۆ مێژووی کوردان
لەشکری عەرەب، لەشکری تورکان
دۆراون لە گەڵ، سوپاکەی کوردان.
ئەم هەستو خۆشەویستیەم کە نازانم ناوی بنێم هەڵبەست یا چەند دێرێک، لە ١٢ / ٥ / ١٩٩٩ لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج نووسیوە. بیرۆکەی نووسینەکە لە کاتی دیتنی دیمەنێکی جوانی کوردستان بوو. هەرچەند کرچ و کاڵە، بەس پێمخۆش بوو وەک بیرەوەییەکی خۆم بڵاویکەمەوە. عارف باوەجانی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©