سەردانی بەردەوامی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ لای پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی یەکێتی کوردستانی / سوریا سەردانی پ س ک کرد.
سەردانی بەردەوامی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ لای پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی یەکێتی کوردستانی / سوریا سەردانی پ س ک کرد.
لە درێژەی ئەو پێوەندییە نەتەوەیی و سالمەی پارتەکەمان لەگەڵ گشت لایەنە سیاسیی و نەتەوەیییەکانی کوردستانی مەزن، بەردەوام پارت و کەسایەتییە سیاسیەکانی کوردستانی، سەردانی پارتی سەربەستیی، وەک پارتێکی نەتەوەیی و چالاکی سیاسی لە ئاست کوردستان و دیپلوماتیەتی جیهاندا، دەکەن.
ئەمڕۆ ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر ٨ / ٢ / ٢٠ ٢٠ زاینی، شاندێکی پارتی یەکێتی کوردستانی/ سوریا سەردانی نووسینگەی پارتەکەمانی لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان کرد.
شاندی پارتی ناوبراو بریتی بوون لە بەرێزان نەواف ڕەشید ئەندامی مەکتەبی سیاسی، جەمیلە عوجی ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخراوی هەولێر، سەلاح موستەفا ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخراوی هەولێر، موحەممەد فارس خەلیل ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخراوی هەولێر.
لە لایەن سەرۆکی گشتی و کادیرانی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەدا چەندین بابەتی پێوەندیدار بە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات، و چالاکی و لۆبیگەری ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە شرۆڤەی لە سەر کرا.
پاش کاتژمێرێک لە باس و شرۆڤەی هەردوو لایەن، دیدارەکە بە سەرکەوتوویی و خۆشحاڵییەوە کۆتایی پێهات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان ©