ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی، بە بانگهێشتنی فەرمی کە لە لایەن پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە و چەند لایەنی دیکەی باکوری کوردس
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان.
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان.
http://www.psk2006.org/kurdish/item_detail.php?id=2796#.XjrAGk8zbIU
ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی، بە بانگهێشتنی فەرمی کە لە لایەن پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە و چەند لایەنی دیکەی باکوری کوردستان، بۆ نیوەرۆخوانێک و کۆبووەوەیەکی ڕاوێژی لایەنەکانی باکور، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ڕێکخرا، و سەرۆکی پ س ک و چەند کادیرێکی پارتیمان لەو کۆبوونەوە بەشداریان هەبوو.
دەستپێکی بەرنامەکە لە لایەن بەڕێز موزەیەن نۆێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان کرایەوە، و پاشان نۆێنەرانی ئەم لایەنانەی باکوری کوردستان لەو کۆبوونەوەدا خۆیان بە بەشداران ناساند، و هەر یەکەو بابەتێکی چەند خولەکیان پێشکەشکرد و مزگینی دروسبوونی یەکێتیەکی نەتەوەییان لە باکوری کوردستان بە بەشداران گەیاند.
١ - موحەممەد ئەمین قارداش / سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تورکیا. ٢- موحەممەد قەرەممەچ / سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی ٣- بەردان ئۆزیک هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی جڤاکا دیمۆکراتیک. ٤- ئایشە ناجەر باش شاران / پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا. ٥ - جەمال ساتە / ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پارتی ماف و ئازادی.
شایەنی ئاماژە پێکردنە کە نۆێنەرایەتی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، و چەندین کەسایەتی دیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیر و ئەندام پەرلەمانی کوردستانی لەو کۆبوونەوە بەشداریان هەبوو.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نۆرەی ئاخاوتنی خۆیدا، وێرای بەخێرهاتنی کوردانی باکور، و هەروەها ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین بۆ هەدەپەو لایەنەکان، وەک پێکهێنەرانی نیوەرۆخوانەکە. بەڕێز باوەجانی باسی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کوردی کرد، و ئاماژەی بەوەکرد کە گەل و شەقامی کوردی هەموو ئامادەی ئەو ئەرکە هەن و پێشوازی لێدەکەن، بەڵام لایەنەکانی سیاسی لە کاتی دانیشتنەکانیاندا بە بیانووی جیاوازەوە ڕێناکەون. وەک نموونەیەک ئاماژەی بە یەک نەبوونی ماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە چۆن ئاستەنگی لە پێکەوە کارکردن و لێکنزیکبوونەوە دروست دەکەن.
سەرۆکی پارتیمان لە کۆتایی بەشی قسەکانیدا هیوای خواست کە ئەو یەکێتیە نەتەوەییەی باکور بتوانرێت درێژەی هەبێت، و ببێتە ئەزموونێک بۆ هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان.
لە پەراوێزی ئەو نیوەرۆخوانەدا کە زیاد لە ١٥٠ کەس لە زۆربەی لایەنەکانی تێدا بەشداربوو، سەرۆکی پ س ک چاوی کەوت بە نۆێنەری زۆربەیان و لە نزیکەوە بیروڕایان ئاڵۆگۆڕکرد، و باسیان لە دیدار و پێوەندی بەردەوامی ئەو لایەنانەو پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
بۆ بینینی قسەکانی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان. ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی.
کرتەی ئەم ڤیدۆی خوارەوە بکە
قسەکانی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©