ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٣/٢/٢٠ ٢٠ بە مەبەستی پیرۆزبایی لە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، شاندێکی پارتی
بە مەبەستی پیرۆزبایی: شاندێکی پ س ک سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٣/٢/٢٠ ٢٠ زاینی. بە مەبەستی پیرۆزبایی لە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، و بەڕێزان سەیوان ڕۆژهەڵاتی و سەید کەمال، سەردانی بارەگای سەرکردایەتی پارتی ناوبراویان کرد.
لە لایەن بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتی و بەڕێزان ساڵح کاکەکیی و ڕزگار ڕەسوڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، و عەلی موحەممەد و کارزان عاسی ئەندامانی ئەبجوومەنی سەرکردایەتی بە گەرمی پێشوازیکران.
سەرۆکی پ س ک بە ناوی خۆی و گشت هاوبیرانی پارتیمان، پیرۆزبایی گەرمی یادی ٢٥ ساڵەی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران کردن، و هەوەها بەڕێز باووەجانی تیشکی خستە سەر پێوەندی دێرینی نێوان هەردوو لایەن، و بەردەوامی ئەو پێوەندییەی بە ئەرکێکی نەتەوەیی زانی.
بەڕێز باوەجانی لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە هەڵویستی دۆستانەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران و سکرتێرەکەی لە بەرامبەر بەشەکانی دیکەی کوردستان بەرز نرخاند.
بەڕێز باپیر کامەلا سکرتیری گشتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی، زۆر بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک کرد، و بەرێزیان ئاماژەیان بە گرنگی پێوەندی دوولایەن و یەکریزی ماڵی کورد کرد. هەروەها باسێکی گشتی لە لایەن بەڕێزان باوەجانی و کامەلا لە سەر دۆزی ئەمڕۆی گەلی بندەستی کورد کرا، و بۆچوونی لە سەر ئاڵۆگۆڕکرا..
پاش کاتژمێرێک لە دیداری گەرم و گوڕی دۆستانە، کۆبوونەوەی هەردوو لایەن کۆتایی پێهات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی. ٣/٢/٢٠ ٢٠ ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©