بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی بەرپرسی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردی پەرلەمانی کوردستان.
بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی بەرپرسی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردی پەرلەمانی کوردستان.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٢/ ٢/ ٢٠ ٢٠ ی زاینی. لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج، سیمینارێک لە سەر ئەرک و بەرێوبەرایەتی سەنتەری سەفا و خوێندنگەی کوردی لە نەرویج، بۆ بەڕێز دکتۆر ڕێبوار بابەکەیی ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕێکخرا.
ئەو سیمینارە تایبەت بوو لەسەر بابەتی پڕۆژە یاسای ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان . بە بانگهێشتنی فەرمی لە لایەن ڕێکخەرانی سیمینارەوە، بەڕێز کاروخ باوەجانی بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو سیمینارە بەشداری کرد. هەروەها نۆێنەرایەتی چەندین ڕێکخراو لایەنی کوردی تاراوگەنشین لە وڵاتی نەرویج بەشداری ئەو سیمینارە بوون.
بە گشتی بەڕێز دوکتۆر ڕێبوار تیشکی خستە سەر زۆر خاڵی بەسوود، لە نێوان ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەو هاوپێچ لەگەڵ دەسەڵاتی باشوری کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان ©