بێجگە لەوەی کە هەزاران ساڵە مێژووی کورد و کوردستان بە ناسناوی دیکەوە لە مێژوودا دەدرەوشێنەوە، وەک مێژووی کۆنی مێزوپۆتامیا، یا ناوی شوێنە گرنگەکانی کوردستان لە پ
ناوی کوردستان ٧٠ ١ ساڵ پێش بۆ یەکەمجار لە نێو پەرتووکی مێژوودا.
Kurds and Kurdistan in the history book for the first time in 701 years
الکورد و الکوردستان في کتاب التاريخ لأول مرة منذ 701 سنة.
بێجگە لەوەی کە هەزاران ساڵە مێژووی کورد و کوردستان بە ناسناوی دیکەوە لە مێژوودا دەدرەوشێنەوە، وەک مێژووی کۆنی مێزوپۆتامیا، یا ناوی شوێنە گرنگەکانی کوردستان لە پەرتووکە پیرۆزەکان هاتووە، کە بەهۆی لافاوە بە ناوبانگەکەی مێژووی دێریندا کە تێیدا کەشتییەکەی حەزرەتی نوح له سەر چیای (جودی) له کوردستان لەنگەری گرتووه. چەندین پەرتووکی ئاینی مەسیحی و یەهودی و ئیسلامی، هەزاران ساڵ پێش ئاماژەیان بە چیایی جودی وەک ناوچەیەکی کوردستانی کردووە. یا ئەشکەوتی (شانەدەر) له چیای برادۆست له ناوچەی بارزان کە مێژووی (٤٥-٥٠ ) هه زارساڵی هەیە، یا یەکەم مێژووی سەرهەڵدانی کشتوکال وەک بژێوی ژیانی خەڵک له گوندی (چەرمو) ی چەمچەمال. بێجگە لەوەش دەیان وسەدان ئاسەواری دیکەی دێرین کە لە نامەخان و ئارشیڤە گرنگەکانی جیهاندا وەک بەڵگە بوونیان هەیە.
بۆ یەکەمجار کە ناوی کوردستان هاتووەتە نێو پەرتووکی مێژوویی، لە پەرتووکەکەی حەمدوڵای موستەفی (حمداللە مستوفی) بووە، کە لە ساڵی ٧٤٠ کۆچی نووسراوە، واتە ٧٠ ١ ساڵ پێش.
لەو کاتەدا هیچ وڵاتێک بە ناوەکانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا بوونی نەبووە، هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێستا کوردستانیان داگیرکردووە، لەو سەردەمانەدا هەر ناوچەیەکیان لە ژێر ناوێکی دیکەدا سەر بە خەلافەت، یا ئیمپراتۆرییەک بوون. بەڵام ٧٠ ١ ساڵ پێش وڵاتێک و نەتەوەیەک بە ناوی کورد و کوردستان لە مێژوودا بوونی هەبووە، کەچی بێجگە لە نووسین و پڕۆپاکەندەی ژەهراوی غەیرە کورد و دژە کوردەکان، بەڵام هیندێک کاڵفامی کوردی یا( فەریکە) سیاسی، دەڵێن کورد لە ئەسڵ و مێژوودا ئێرانی بووەو دەبێت شانازی پێوە بکات?.
با ئیتر بەس بێت هەرزانکردن و لاوازکردنی مێژووی نەتەوە مەزنەکەمان، هەقوایە هەر کەسێک لە ژێر هەر ناوێکدا بێت، بە بیانووی گوایە بۆچوونی ئازاد، دیرۆکی گەلمان لەکەدار بکات، بخرێتە بەر نەفرەتی مێژوو.
سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەی خەبات لە پێناو سەروەری نیشتیمانیان دەکەن.
عارف باوەجانی / ٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی / ٢٨/١/٢٠ ٢٠
پارتی سهربهستیی کوردستان ©