دوای ٧٤ساڵی پاش کۆمار: کاتی ئەوە هاتووە کە کار بکەین بۆ نۆێکردنەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان، بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
دوای ٧٤ساڵی پاش کۆمار: کاتی ئەوە هاتووە کە کار بکەین بۆ نۆێکردنەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان، بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
گەلی کوردی وڵات داگیرکراوی کوردستانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!
لاوانی هەمیشە تامەزرۆیی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی کوردستان !
وەک هەموو ساڵانی پێشتوترمان، وا ئەمساڵیش یادی٢ی ڕێبەندان: کە دەبێتە یادی ٧٤مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان، بە چاوی چاوەڕوانی نۆێ بوونەوەی ئەو ڕۆژە گرنگەی مێژوومان پیرۆزدەکەین.
بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خۆمان و گشت ئەندامان و لاینگرانمان و گشت خەلکێ کوردستانی مەزن وبە تایبەت کەس ولایەنە نەتەوەیی وسەربەخۆیی خوازەکان دەکەین.
٧٤ ساڵ لەمەوبەر ، لە رۆژی٢ی رێبەندانی ساڵی٢٦٤٥ی کوردی بەرامبەر بە و١٩٤٦ی زاینی، لەو ئان و ساتەدا نەتەوە چالاکەکان کە یەکێکیان نەتەوەی کورد بوو، ئەو بۆشاییانەی دەسەڵاتی پاش شەری دووەمی جیهانیان قۆزتەوە بۆ سەربەخۆیی خۆیان، گەلی ئێمەش لە سایەی لێهاتووی سەرۆکێکی وەک پێشەوا قازی موحەممەد، و بە هاوکاری حیزب و هاورێکانی لە شاری مهاباد مزگێنییەکی مەزنی بۆ گەلێکی سەدانساڵە چاوەرێی سەربەخۆیی بەخشی پێمان. کە تا ئیستاش و تا ژیان وتەمەن بەردەوامبێت مێژووی خەبات وتێکۆشانی ڕزگاریخوازیمان نەوە دوای نەوە شانازیی پێوە دەکەین.
بە سەدان ساڵ بندەستی نەتەوەکەمان لە ژێر دەسەلاتی ئێرانی داگیرکەردا، کە هەر دەورانێک ئێران لە ژێر ناوێکدا دەسەڵاتدارێتی خۆی بە سەر گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەستدا زاڵکردووە، بەڵام ئەو ١١مانگەی سەربەخۆیی کوردستان، وتام و چێژێکی مێژوویی خۆشتری پێداوین، کە زۆر جیاوازترە لەو سەدان ساڵەی بندەستی ڕابوردو و داهاتوومان.
پارتی سەربەستیی کوردستان، کە نزیک بە یادی١٤ ساڵەی دامەزراندنی دەبێتەوە، هەر لە یەکەم ستارتی دەستپێکردنی کارەکانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کردووە، لەم ڕۆژە پیرۆزەشدا بانگهێشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو یەکخستنی ماڵی کورد، و هاودەنگی بۆ دروستکردنەوەی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستاندا، کۆببینەوە.
بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە بەهۆکاری زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزترین وڵاتانی جیهان، و کردارە بێزارکەرەکانی یەک لە دوای یەکی لە پێشچاوی جیهاندا، وا چاوەڕوان دەکرێت کە تەمەنی مانەوەی ئەم ڕێژیمە، لە نەمانی هەمیشەیی زۆر نزیکبووەتەوە. بەڵام پێش ئەوەی رێژیمێکی دیکەی زلهێز لە ئیرانی دهاتوو خۆی بگرێتەوە، پێویستە گەلی کورد خۆی بە هێزتر بکات و دەوڵەتێکی سەربەخۆیی خۆرهەڵاتی کورستان ڕاگەیەنێت.
مێژوویی نەرم نواندن لە پێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان لە لایەن سیاسییە کوردستانیەکان، لەگەڵ پایتەختی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، بە داخەوە لە باتی چارەسەر زیانی گەورەی بۆ نەتەوەکەمان لێکەوتووەتەوە، هەر بۆیەش ئێمە خوازیارین کە ئەو جۆرە سیاسەتکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ تاران دووپات نەکرێتەوە. با هەژموون و یەکگرتوویی کورد لە ئاستێکدا بێت، کە لایەنەکانی دەسەڵاتی نۆێێ ئێران هەمیشە پەنا بۆ کرماشانی پایتەخت ببەن بۆ دیالۆگ و چارەسەر.
بەرز و بەڕێز بێت ٧٤مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان
هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتوویمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی ٢٠ ٢٠ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©