شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

پیرۆزبایی جه‌ژنی دوی رێبه‌ندان.

نووسینی به‌‌ڕێز: ح. س. سۆران
پیرۆزبایی  جه‌ژنی  دوی  رێبه‌ندان.

جه‌ژنی ڕێبـــه‌ندان پیرۆزه‌ له‌ گــــــه‌ل،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات ، سه‌ر ئه‌خا له‌ که‌ل،
رۆده‌نێ له دڵ ، خـــــه‌ڵفی رزگـاری،
"من " ده‌بته‌ "ئێمه‌ "، له‌ کورده‌واری،
کـــــــــرمانج و فه‌یلی و له‌ک و گۆرانی،
داسنـــــــی، زازا، فــــــــــه‌یلی، ســـــــــۆرانی،
لایک و دۆم و شه‌بــــــــــــــــــــه‌ک و کـه‌ڵوڕ،

به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌.

جه‌ژنی رێبه‌ندان پیرۆزه‌ له‌ گه‌ل،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات ، سه‌ر ئه‌خا له‌ که‌ل،
رۆده‌نێ له دڵ ، خه‌ڵفی رزگاری،
"من " ده‌بته‌ "ئێمه‌ "، له‌ کورده‌واری،
کرمانج و فه‌یلی و له‌ک و گۆرانی،
داسنی، زازا، فه‌یلی، سۆرانی،
لایک و دۆم و شه‌به‌ک و که‌ڵوڕ،
هه‌ورامی، حه‌ققه‌، به‌ختیاری، لوڕ.
کوردی ئیزه‌دی، شیعه‌ و مووسایی،
سوننی، ئه‌هلی حه‌ق، گه‌ور و عیسایی،
گه‌لی هۆگری هه‌تاوی هه‌ستان،
چه‌شنی په‌پووله‌ی شه‌می کوردستان،
کۆ ئه‌بن له ده‌ور تیشکی ئازادی،
به‌ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گێڕن شادی،
به‌سته‌ی سه‌رکه‌وتن ئه‌خوێنن لێره‌،
چۆپی ئه‌کێشن، مانگ و ئه‌ستێره‌،
شای کشی به‌زیو، هه‌مو ئه‌بن مات،
ئه‌و کاته‌ سۆران ئه‌گاته‌ ئاوات.
2007-01-15 20:59:29

17 ساڵ و 10 مانگ و 2 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©