مافی دیاری کردنی چارەنووس یەک لە بنەماسەرەکییەکانی مافی نێودەوڵەتی هاوچەرخە. خاڵی یەکەمی مەنشووری نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاشکرا ئاماژەی بەو بنەمایە کردووە و مافی
مافی دیاریی کردنی چارەنووس پێناسە و پەیوەندی لە گەڵ ناسیۆنالیزمی کوردی ،
مافی دیاری کردنی چارەنووس یەک لە بنەماسەرەکییەکانی مافی نێودەوڵەتی هاوچەرخە. خاڵی یەکەمی مەنشووری نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاشکرا ئاماژەی بەو بنەمایە کردووە و مافی دیاری کردنی چارەنووسی وەک هۆکارێکی بنەڕەتی ئاشتی و پەیوەندی دۆستانە نیێوان دەوڵەتان و گەلان پێناسە کردووە. بەڵام ئەو بنەمایە هیچ کات نەیتوانی لە بەرانبەر پێشێل کاری دەوڵەتان و سەرکوتی هەمە لایەنەی کەمایەتی ئایینی و رەگەزی و هەروەها گەلانی بن دەستەی داگیرکراو خۆی وەک هێمایەک لە پەیوەندی نێودەوڵەتی بنوێت و زەق کاتەوە کە ئەمەش سەرەڕای داگیرکارییەکانی دەوڵەتان بە بیانووی جۆراوجۆرو لە هەمووی گرینگتر تەواویەتی ئەرزی وپاراستنی ، سیاسەتی نێو دەوڵەتی کاریگەری ئەتۆی لەسەر ئەم مکانیزمە هەبووە وتاکوو ئێستاش هەیەتی چون لە راستی دا پێوەر بۆ سیاسەتی گونجاو بەرژەوەندی باڵا و پشتی پەردە یان جاری وایە بە ئاشکرا ئەم بنەمایە تەیار دەکەن کە ئایا دەکرێت یان ڕێگری لێدەکرێت، هاوکات من پێتان دەڵێم مافی دیاریی کردنی چارەنووس ئەسڵێکی حقوقی نییە و بەڵکوو سیاسیە هەر بۆیەش لە وڵاتانی جیهانی سێهەم زۆر بەدەگمەن دەبینین ئەم بنەمایە واتا و رەنگدانەوە و کاریگەری لە ڕزگاری کەمایەتییەکان بەرەو ئامانجە دیاریی کراوەیان هەبێت . مافی دیاری کردنی چارەنووس و رەشنووسی بەڵێن نامە کە ئامادەکاری بۆ دەکرا کێشەیەکی سەرەکی لە واتا و پێناسەی وشەی (( سیلف –دیتریمێنەیشین)) پرسیارێکی هێنایە ئاراوە کە ئایا ئەم دەستە واژەیە بۆ چ کەسانێک بە کار بێنن ?وڵامەکان کەم بوون . لە راستیدا ئەو دەستە واژەیە بۆ گەلانیکی داگیر کراو و بن دەستە و چەوساوە بە کار دێت کە بتوانن لەم بازنەیە خۆیان بەرەو سەربەستی و ماف و ئامانجەکانیان رەها بکەن . لە پاش کۆتایی هاتنی شەڕی سارد وبونیادی دێموکراتیک و دێموکراسی و مافی کەماییەتیە بن دەستەکان ئەم دەستەواژەیەی دەوڵەمەندتر کرد و واتایەکی نوێی بەخشی بەم بیرۆکە ئۆمانیستیە کە لەسەرەتاوە هەوڵی مافی ئینسانی و دەستبەر کردنی بۆ گەلانی بن دەستە وئازادیی خواز بووە کە لە ژێر کاریگەری چۆنیەتی سیاسەت و بەرژەوەندی دەوڵەتان و لە لایەکی تریش زۆرێک لە بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی بردە ژێر پرسیارەوە .
لە دوای چوارسەدە بە کردەوە مافی دیاریی کردنی چارەنووس دەبێ بڵێم کە ئەم بیرۆکەیە بە هیچ شێوەیەک نوێ نییە و لەراستیدا مێژوو و بناغەی مافی دیاریی کردنیی چارەنوس کە پێوەستە بە دروست بوونی دەوڵەت-نەتەوە دەگەرێتەوە بۆ پەیمانی ئاشتی وێستفاڵی لە ساڵی ١٦٤٨ زایینی. بەو حالەش لەسەر سەرەتا و سەرەلدانی ئەم بیرۆکەیەکۆدەنگی لە ئارادانییە ،لە سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان دا جەخت و پێداگری لە سەر رسالەتی میژوویی پڕ بایەخ و زەقی ئەم ئەرکە ودەستەکەوتەکانی دەکریتەوە.
لە کوردستان:
گەلی کوردستان لە پاش پەیماننامەی سێڤەر ولۆزان هەرگیز نەیتوانیوە رووی ئاسوودەیی بە خۆیەوە ببینێت ئەمە لە حاڵێکدایە کە گەلی کوردستان بەدەر لە ویست وئیرادەی سیاسی خۆیان کەوتنە ناو بازنەی کایەی سیاسی و بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەم پێوەرەش دابەش و لەت لەت کرا . کوردستان لە بارودۆخێکی پڕ مەترسی بە تایبەت پاش جەنگی جیهانی دووهەم بەردەوام لە هەوڵی دەستەبەر کردنی مافە ڕەوا وپێشێل کراوەکانی خۆی بووە بەلام مخابن هیچ کات نەیتوانی بەو ئاواتە لە مێژینەیەی خۆی بگات کە مەبەستمە بە کورتی ئاماژە بە لەمپەر و کۆسپەکان وکاریگەری دروشمی مافی دیاریی کردنی چارەنووس لە سەر ڕەوت و شێوازی خەبات و لەلایەکیتریش رۆلی ناسیۆنالیزم و ئەرکی مێژوویی ئەم مەکتەبە، مافی دیاریی کردنی چارەنووس لە ژێڕ ڕکێفی دا دەتوانێ بۆ ئێمەی کورد ڕێخۆشکەر و خوڵقێنەری بەستێنێکی لەبار بێت .
هەرووەک دەزانین مافی دیاریی کردنی چارەنووس چوار شکلی مومکین لە خۆ دەگرێت (خودگەردانی ، خودموختاری ، فیدراڵیزم ، سەربەخۆیی) هەر بەم پێێەش و بە ڕەچاو کردنی بارودۆخی سیاسی هەموو قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی کوردستان لە سەر ئەمری واقیع یەک لەم شکڵانەی وەک دروشم و ڕێبازیکی سیاسی لە پێناو دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی کوردستان زەق کردۆتەوە و سالیانێک لە ئەدەبیاتی سیاسی و گوفتمانی هاوشێوەی ۆێویست کاری پێکراوە تاکوو بتوانن لە هەر درفەتێکی گونجاو دا ئەم ئەسڵە لە چوارچیوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووس دا بچەسپێنن . لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵێ فاکتۆڕی دەرەکی و ناوخۆیی راستەوخۆ کاریگەرییان وەک بەربەستێک لە پێناو چەسپاندن و دەرکی بە جێ لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان لەلایەک و لایەنی کوردستانی لە لایەکی تر هەبووە کە خاڵ بە خاڵ ئاماژە بە هۆکارەکان دەکەم :
الف : بەرژەوەندی ولاتانی زل هێز و چۆنیەتی سیاسەت و کاریگەرییان لە سەر داگیرکەرانی کوردستان
ب: بیر و کرداری فاشیستی داگیر کەرانی کوردستان
ج: یەکدەست نەبوون و ناهەماهەنگی سیاسی هێز و لایەنەکانی کوردستان
د: نەبوونی دیپلۆماسییەکی بەهێز لە ئاستی نێوە دەوڵەتی و ناوچەییدا
س: لاواز بوونی بواری ئابووری کوردستان
م: ڕێک نەکەوتن لەسەر دیاریی کردنی یەک لە چوار شکلی مومکینی مافی دیاری کردنی چارەنووس و ناکۆکی سیاسی و پێناسە نەکردنی لەسە رئەمری واقعی کۆمەڵگای کوردی
ن:نەبوونی لایەنێکی بەهێزی ناسیۆنالیستی (ڕزگار کەر)کە بتوانێ نوقتە عەتفێکی مێژووی و سیاسی لە کوردستان بێنێتە ئاراوە و خوڵقێنەری سەربەستی و ڕزگاری یەکجاری بێت
بە پێی ئەو خاڵانەی ئاماژەم پێ کرد تەنیا ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان بیری نەتەوەیی و پێناسە و چەسپاندنی لە ناو ئەدەبیاتی سیاسی و تەنانەت ئابووری کوردستانە، کە دەتوانێ هەموو چین و توێژەکانی کوردستان بە هەر خەت وڕێبازێکی فکری لە دەوری یەک کۆبکاتەوە ، لەلایەکی تریش سەرەرای ئاشنابوونمان بە هەموو کۆسپ و لەمپەرەکان لە سەر ئەمری واقیعی سیاسەتی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی و تەنانەت داگیرکەرانی کوردستان و بە لەبەر چاو گرتنی ئاستی تێگەییشتووی و ویست و خواستی کۆمەڵەگای کوردی دەتوانین ناسیۆنالیزم وەک هێمایەک لە پێناو ڕزگاری و ڕێکخستن و یەکێتی ناو ماڵی کورد بە بێ سڵ کردنەوە لە هەر دوژمن و هێزیک ،زەق بکەینەوە .
مافی دیاریی کردنی چارەنووس کە سەربەخۆیی یەک لە چوار شکڵەکانیەتی ، دەرفەت و ئیزنمان دەدات هەموو سنوور وبەربەستەکان تێپەڕبکەین لە پێناو گەییشتن بە ئامانج و خواستی رەوای گەلەکەمان واتە دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©