به نــــــاوی کـــــــــــوردستانی گه‌وره.
هه‌ر به‌شێک له به‌سه‌رهاتی گه‌له‌که‌مان، به‌رگێکی به‌نرخه له مێژوی کورد، که له پاشان وه‌ک مێژوه‌که‌ی سه‌روه‌ر شه‌ره‌ف خان ده‌بێته سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌ویی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، نابێ دیڕۆکهکان له لاپه‌ڕه‌ی ته‌سکی سنگمان دا قه‌تیس بکه‌ین، تا خودای نه‌کرده بکه‌ونه به‌ر شاڵاوی زریان و لافاوی زه‌مان و وه‌ک جاران بفه‌وتێن و ته‌فر و تونا ببن.
گه‌لۆ! ڕه‌نگه له به‌ر که‌م ته‌رخه‌می، به شه‌غره و تۆن به‌سه‌رهات و مێژومان فه‌وتاوه و ههتهریان نه‌ماوه!
جا من بۆ ئه‌وه‌ی له خۆمه‌وه ده‌ستم پێ کردبێ، هه‌میشه بیره‌وه‌ریه به‌رچاوه کانم نووسیوه‌ته‌وه و بڵاوم کردونه‌ته‌وه، تا نه‌فه‌وتێن و ببنه ده‌سته چیلهیهک بۆ کوانوی فه‌رهه‌نگی به‌ره‌ی داهاتوی گه‌ل.
ئێستا له‌و ڕێبازهده ، باسێکتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه و ده‌ڵێم: چۆن بو، که سه‌رهه‌نگ برایم سه‌لاح { بابم } بو به فه‌رمانده‌ی سپای کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان، له مه‌هاباد، تکاشم وایه که ئه‌مه‌م وه‌ک که‌رتێکی چکۆله له مێژوی کورد لێ وه‌ربگرن، نه‌ک شتی چکۆله‌ی بنه‌ماڵه‌یی و منمنایهتی. هۆی ئه‌وه‌ش که ئه‌ز ئه‌مه‌م نووسی، ئه‌وه بو که ڕه‌نگه که‌سی دیکه وه‌ک من ئاگاداری ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بێ، ده‌نا ده‌بو که‌سێکی دی بینووسیایه نه‌ک من که کوڕی ئه‌وم.
بابم ( برایم سه‌لاح) له دایک بوی ١٢٧٤ ی هه‌تاوی که خه‌ڵکی ئاوایی سارووقامیش، ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆکان بوه و هه‌ر له هۆزی فه‌یزوڵڵا بهگیشه، له کاتی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی قاجار، وه‌ک سواره‌ی ئێسکۆرت، له‌گه‌ڵ زۆر له کوڕانی سه‌رۆک هۆزه گرنگه‌کانی ئێران، ده‌یبه‌ن بۆ تاران. فه‌لسه‌فه‌ی سواره‌ی ئێسکۆرت ئه‌مه بوه : پوڕته‌قاڵیه‌کان که ئه‌و کاته راوێژکاری داموده‌زگای بنه‌ماڵه قاجار بوون، وتوویانه وا باشه له لایه‌ن ده‌رباری شاوه، فه‌وجێک پێک بێ له کوڕی سه‌رۆکانی هۆزگهلهی ئێران و ئه‌مانه بێنه تاران و ببنه ئێسکۆرتی تایبه‌تی شا، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م وه‌ک بارمته‌یه‌ک له ده‌ربار بمێننه‌وه و هه‌م هۆزه‌کانیش دڵیان خۆش بێ و بڵێن، که ئێمه‌ش له کاروباری ده‌رباردا هاو به‌شین. ره‌نگه ئه‌مه بۆ ده‌رباری شا، تاکتیکێکی خراپ نه‌بووبێ.
هه‌رچۆن بووبێ، بابم ( برایم سه‌لاح )، له‌گه‌ڵ کوڕانی سه‌رۆک هۆزگه‌لی ئێران، لهدهربار ده‌مێننه‌وه، تا ڕه‌زا شای په‌هله‌وی ئاخرین قه‌ڕاڵی قاجار، واته ئه‌حمه‌د شا له‌سه‌ر کار له ده‌با و ده‌رباری قاچاری تێک ده‌چێ و سواره‌ی ئێسکۆرتیش بڵاوه‌ی ده‌که‌ن و هه‌رکه‌س ده‌که‌ونه شوێنێک، هێندێکیشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و شاری خۆیان.
پاش ئه‌و بڵاوه‌یه، برایم سه‌لاح که له ته‌مه‌نی بیست و چه‌ند ساڵی دا ده‌بێت، ده‌چێته ده‌بیرستانی نیزام، ئه‌و کاته زانکۆی ئه‌فسه‌ری نه‌بوه و له‌وێ ده‌رس ده‌خوێنی هه‌تا له پاشان به ده‌ره‌جه { پایه) ی سیتوان سێ ده‌رده‌چێ و له سپای ئێران، له به‌شی سواره نیزام، داده‌مه‌زرێت.
ئه‌و کاته‌ش سپا و ده‌زگای په‌هله‌وی له‌گه‌ڵ کورد هه‌ر باش نه‌بوه و ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ده‌یبه‌نه دادگای نیزامی و ته‌نانه‌ت سزاشی ده‌ده‌ن، تا له‌پاشان دووری ده‌خه‌نه‌وه بۆ پارێزگه‌ی سیستان و بلووچستان و له‌وێ دوور له بنه‌ماڵه، له‌و که‌شوهه‌وا خراپه دا، ژیانێکی زۆر سه‌خت راده‌بوێرێ.
هاوینی ساڵی ١٣٢٠ ی هه‌تاوی ، که هاوپهیمانگهل ئێران داگیرده‌که‌ن و ڕه‌زاشا ده‌رده‌که‌ن، له شاری مه‌هاباد بزووتنه‌وه‌ی کورد په‌ره ده‌ستێنێ. ئه‌ویش له فه‌رمانده‌ی سپای سیستان و بلووچستان داوا ده‌کا، له سپای ئێران بێته ده‌ره‌وه بۆ، ئه‌وه‌ی بچێته‌وه بۆ کوردستان و له خزمه‌ت خاباتی کورد دابێ. خۆی ده‌یوت زۆر به‌مه دڵم خۆش بو، که هه‌م ئافسهرێکی ده‌رس خوێند‌و بووم و هه‌م خزمی پێشه‌وا و چون ئه‌و کاته ئافسهرێک که ده‌رسی نیزامی خوێندبێ له ده‌زگای کۆماری کوردستان دا، به ده‌گمه‌ن گیر ده‌که‌وت، وتم ده‌توانم له‌وێ خزمه‌ت بکه‌م.
به‌ڵام سپای ئێران به‌وه رازی نابن، له سپا بێته ده‌ره‌وه و ده‌ڵێن هیچ ئه‌فسه‌رێک، ناتوانێ له خزمه‌ت بکشێته‌وه، مه‌گه‌ر هه‌ڵێ. وتی نامه‌یه‌کم نووسی، ته‌واوی مافی خانه نشینی و ئه‌وانه‌م به‌خشی به ده‌وڵه‌ت و به چه‌شنێک هه‌ڵاتم و هاتمه‌وه بۆ کوردستان.
وتی : کاتێک کۆمار پێک هات، نه‌مر حه‌مه حوسه‌ین خانی سه‌یف قازی وه‌زیری به‌رگری بوو، نه‌مر کاک محه‌ممه‌د نانه‌وا زاده فه‌رمانده‌ی ته‌واوی سپای کوردستان. منیش به ده‌ره‌جه‌ی سه‌رهه‌نگی بوومه جێگری نه‌مر کاک محه‌ممه‌د. پاش به‌ینێک کاک محه‌ممه‌د، سواری فڕۆکه‌یه‌کی چکۆله‌ی نیزامی ئێرانی ببوو، که بێ بۆ دیاری کردنی هێڵی سنوور، له نێوان بۆکان و سه‌قز ، به فێل و ده‌گه‌شه، کابرای فڕۆکه‌وان خۆی به چه‌تر خسته خواره‌وه ، فرۆکه‌که ئاوری تێ به‌ربوو، کاک محه‌ممه‌د تیاچوو.
پاش مردنی کاک محه‌ممه‌د، من بوومه فه‌رمانده‌ی ته‌واوی سپای کوردستان و تا ئاخری سه‌رده‌می کۆمار، ئه‌م پلله و پایه‌م بو.
بابم زۆر بیره‌وه‌ری به نرخی له سه‌رده‌می کۆمار هه‌بو و بۆ منی گێڕاونه‌ته‌وه، که په‌ڕه‌یه‌کن له مێژوی کورد. جا بۆ ئه‌وه‌ی له بیرنهچهوه، به پێی کات و ده‌فه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌م بیاننووسمهو و بڵاویان بکه‌مه‌وه، که لێره‌وه ده‌ستـم پێ کرد.
تکام وایه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش شتی واتان له سنگدا هه‌یه، به له‌ونێک بڵاوی بکه‌نه‌وه، چون یه‌کێک له که‌لێنه‌کانی ژیانی کورد، به هیچ زانینی دیڕۆک و نه‌نووسینه‌وه‌ی مێژوه .
[email protected]