شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

بیرت ئه‌که‌م وڵاته‌که‌م.

هۆنراوه‌ی به‌‌ڕێز: کــــــــــانی هه‌ڵه‌بجه‌یی.
بیرت ئه‌که‌م وڵاته‌که‌م.


ئاااای وڵاته‌کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌م
خۆزگه ئه‌دزانی چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م
من لێره دره‌خت و گوڵه‌کانیشم فێر کردووه
هــــــه‌موو شه‌وێ له‌گه‌ڵم بگرین
لــــــــــه‌گه‌ڵ په‌پوله‌دا به‌ڵێنمان به‌یه‌ک داوه
شـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌وێ پێکه‌وه باڵبگرین و

بیرت ئه‌که‌م
من گشت شه‌وێ له‌گه‌ڵ ئاسمان
شین بۆ دوریت ئه‌که‌م
له‌ته‌ک ده‌نگی ڕه‌شه‌باشدا
هاوار ئه‌که‌م
بیرت ئه‌که‌م ئه‌ی وڵاتی منداڵیم....
بیری هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه ئه‌که‌م
که له شه‌قامه بێ نازه‌کانتا
به بوکه شوشه‌یه‌کی چاوشینی قژ زه‌رده‌وه
ماڵه‌باجێنه‌م ئه‌کردو
ده‌هاتم و ده‌چوم به ڕێگاکانتا
که‌چی لێره مرۆڤێکی زۆر ناخ خاڵیم
نه منداڵم و نه گه‌نجم و نه پیریشم
ته‌نها ئاده‌میزادێکی نه‌ناسراوم
من لێره له گۆڕستانی ڕۆژگاردا نێژراوم و
له یادگارییه قوڵه‌کانتدا خنکێندراوم
ئاااای وڵاته‌که‌م
خۆزگه ئه‌دزانی چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م
من لێره دره‌خت و گوڵه‌کانیشم فێر کردووه
هه‌موو شه‌وێ له‌گه‌ڵم بگرین
له‌گه‌ڵ په‌پوله‌دا به‌ڵێنمان به‌یه‌ک داوه
شه‌وێ پێکه‌وه باڵبگرین و
بۆ باوه‌شت بفڕین
وه‌لێ هه‌موو ڕۆژێ و هه‌موو شه‌وێ
یادگاری و ئه‌ندێشه دێن و
به‌ره‌و لای تۆ ده‌مفڕێنن
ئه‌مبه‌نه‌وه ماڵی شه‌هیده‌کان و
تێر چاوانم ئه‌گریێنن
به‌ڵام هێشتا بیرت ئه‌که‌م
من زۆر سات له خۆم ده‌پرسم
چ تراژیدیایه‌ک منی گه‌یانده ئه‌م که‌ناره بێ ده‌ریایه
کام ڕۆژگاری ڕه‌ش بوو توڕی دامه ئه‌م ته‌نهایی یه
منێک که هه‌ر له منداڵیمه‌وه عاشقت بووم و
گشت داڕشتنه‌کانی وانه‌ی کوردیم له‌سه‌ر تۆ بوو
چیم داوه له‌م ووڵاته ووشکه‌و له‌م بێ دارییه
چۆن بتوانم بگه‌مه لات
ئامێزی گه‌رمت بکه‌مه لانک و
تێێێێێێر بخه‌وم
ئای چه‌نێ یرت ئه‌که‌م ئه‌ی وڵات ئه‌م جاره‌یان گه‌ر بێمه‌وه
هێنده ئه‌و خاکه‌ت ماچ ئه‌که‌م تا تینوێتیم ئه‌شکێ
ئه‌وه‌نده سه‌یری دیمه‌نت ئه‌که‌م تا تابلۆی بێ هاوتات بۆ هه‌میشه
کل و ڕه‌نگی چاوانم بێ تا ئه‌توانم له ئاوی کانییه‌کانت ئه‌خۆمه‌وه
به یاده‌وه‌ریه‌کانت هۆنراوه‌یه‌ک بۆ منداڵیم له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌هۆنمه‌وه
ئاااااای چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م که‌ی دێ ئه‌و رۆژه‌ی بۆلات دێمه‌وه
تا به بۆنی چڵێ نێرگز هێدی هێدی بتوێمه‌وه بیرت ئه‌که‌م وڵاته‌که‌م
ئه‌ی دایکه بێ نازو بێ که‌سه‌که‌م زۆر ئه‌ترسم بمرم و نه‌تبینمه‌وه
ئه‌ترسم لێره بمرم و لاشه‌که‌شم به باوه‌شت نه‌ده‌نه‌وه
من ئه‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بمرم
بتوانم له باوه‌شتا تێر تێر بگریم
ئه‌مه‌وێت ته‌نها یه‌ک ڕۆژ
وه‌ک هه‌موو که‌س منیش بژیم

کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

هۆڵندا
2007-01-04 01:03:58

17 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©