لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سیاسیی ناوخۆ و کاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی کوردستان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی کودستان دەربڕیوە.
مهسعود بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان پهیامێکی سهبارهت به پرسی ڕیفراندۆم لهههرێمی کوردستان بڵاودهکاتهوه.
پهیامهکهی بارزانی وێنهیهکی بۆ(باسنیوز) نێردراوه و لهبهشێکیدا هاتووه"لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سیاسیی ناوخۆ و کاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی کوردستان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی کودستان دەربڕیوە".
لهبهشێکی دیکهی پهیامهکهی سهرۆکی ههرێمی کوردستاندا هاتووه" بەر لە هەموو شتێک بوونی نەتەوەیەک بەناوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێکە و گەلی کورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەکانی پیادە بکات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێک ناکرێ ڕێگری لێ بکرێت یان ئینکار بکرێت. هەتا ئەو کاتەی ئینکاری ئەو حەقیقەتە بکرێت کێشەکان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی کوردستان و مافەکانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەکان کەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەکە بەدی دێت".
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهکهی مهسعود بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستانه:-
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کودستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سیاسیی ناوخۆ و کاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی کوردستان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی کودستان دەربڕیوە.
بە لە هەموو شتێک بوونی نەتەوەیەک بەناوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێکە و گەلی کورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەکانی پیادە بکات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێک ناکرێ ڕێگری لێ بکرێت یان ئینکار بکرێت. هەتا ئەو کاتەی ئینکاری ئەو حەقیقەتە بکرێت کێشەکان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی کوردستان و مافەکانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەکان کەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەکە بەدی دێت.
ئەگەر گەلی کوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵکی تر مافی سەربەخۆیی وەک دیاری پێشکەشی بکات ئەوە هیچ کات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی کوردستان داوای بکات و پیادەی بکات. هەموو لایەک ئەو ڕاستییە باش دەزانێ کە ناوچەکەمان و بە تایبەت کوردستان بە بێ ڕەچاوکردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دابەش کراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینکار و ناسەقامگیریی. ئەوانەی هۆکاری ئەو دابەشکردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن کە چ هەڵەیەکی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە کە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیکردنی خەڵکی تر مافی گەلی کوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن کۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن? کوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەکانە. هەروەکچۆن سکۆتلەندا و کاتالۆنیا و کیوبێک و شوێنەکانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن کوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە.
مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ کەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینکارکردنی مافی گەلی کورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازکردنی زەمینە دەکەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنووس مافێکی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی کوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵکی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونکە دەزانن دەرفەتێکی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن. هەر ئەو جۆرە خەڵکانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەکەن کە دەرفەت بۆ پیادەکردنی مافی چارەنووسی گەلی کوردستان هەبوو بەڵام سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان نەیکرد.
کاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەکان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی کوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئیرادە و ڕای گەلی کوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لە کات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بکات. دیاریکردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەک دروست ناکات. لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەکی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی کوردستان وای کرد کە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بکات و بە هیچ شێوەیەکیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێک. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووکایەتیکردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی کوردستان بکات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەکەی هیچ بەهایەکی نییە.
ناوچەکەمان شەڕ و کارەساتی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە و گۆڕانکارییش بەڕێوەیە و گەلی کوردستان هۆکاری ئەو گۆڕانکاری و کارەساتانە نەبووە و هەموو جارێکیش بووەتە قوربانی و خەڵکی تر ناوچەکەیان تووشی کارەسات و ململانێ کردووە. پاش ئەو هەموو قوربانیدان و کارەساتانە ئیتر دەبێ گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەرکی هەموو کوردستانییەکی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئیرادەی گەلەکەیاندا بن و شان بدەنە بەر قۆناغەکە و لە پشت ویستی خەڵکی کوردستان بن بۆ پیادەکردنی مافەکانیان. ئینکاری مافی گەلێکی ستەمدیدە و بەشخوراو هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و دەبێ بە بێ دوودڵی ئەو مافە بە گەلی خۆمان ڕەوا ببینین و کاری بۆ بکەین.
basnews.com