شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

هه‌رێمی کوردستان خۆی بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌کات

basnews
هه‌رێمی کوردستان خۆی بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌کات

، کە (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە پەڕلەمان وداوای لەپەڕلەمانتاران کرد کەبەزووترین کات یاسایەکی تایبەت بەهەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێم پەسەند بکەن.

هه‌‌‌رێمی کوردستان خۆی بۆ ڕیفراندۆم له‌‌‌سه‌‌‌ر سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌کات

صورة
(
باسنیوز)- تروسکە سادقی
لیژنەی کاتی پەرلەمان بۆکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ماوه‌‌‌ی١٠  ڕۆژی داناوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بۆ کۆمیساریای هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانی هەرێم بپاڵێون. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:پەلەکردن له‌‌‌پێکهێنانی ئه‌‌‌وکۆمسیۆنە بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییە. دەشڵێت: پڕۆژە یاسای ڕاپرسیکردنی سەربەخۆی لە پەرلەمان ئامادەیە.

لیژنەی کاتی پەرلەمانی کوردستان بۆکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لەدواکۆبوونەوەیدا کاتی بۆخۆپاڵاوتنی ئەندامانی کۆمیساریا کە دیاریکرد.

(مەلامەروان گەڵاڵی)سەرۆکی لێژنەی کاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم  بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: کڵێشە بۆ وەرگرتنی سیڤی پاڵێوراوان ئامادەکراوەو، ئاشکراشیکرد: دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی سیڤی پاڵێوراو بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنەکە ١١١٠ ٢٠ ١٤ دیاریکراوە.

ئەو ڕوونیشیکردەوە: هاووڵاتیان دەتوانن لەماڵپەری پەڕلەمانی کوردستان فۆرمی تایبەت بۆخۆپاڵاوتن وەربگرن و، پڕی بکەنەوە.

بەپێی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان هەرکەسێک کەدەیەوێ خۆی بپاڵێوێت، دەبێ ئەم مەرجانەی تێدابێت:

یەکەم:هاوڵاتى کوردستان – عێراق بێت و به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى تێیدا نیشته‌‌‌جێ بێت. دووەم: به‌‌‌لایه‌‌‌نى که‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێت خاوه‌‌‌نى بڕوانامه‌‌‌ى به‌‌‌رایی زانکۆ بێت.

سێیەم: نابێت ته‌‌‌مه‌‌‌نى له‌‌‌ (30) سى ساڵ که‌‌‌متر بێت .

چوارەم: خاوه‌‌‌نى ئه‌‌‌زمون بێت و به‌‌‌توانا و ده‌‌‌ست پاک و بێلایه‌‌‌ن بێت.

پێنجەم: خاوه‌‌‌ن ڕفتارو رابردویه‌‌‌کى چاک بێت و به‌‌‌ تاوانى ئابڕوبه‌‌‌ر سزا نه‌‌‌درابێت.

شەشەم: به‌‌‌شدارى نه‌‌‌کردبێت له‌‌‌و تاوانانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژێمى به‌‌‌عسه‌‌‌وه‌‌‌ پیلانى بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌‌‌نجام درابێت بۆ سه‌‌‌رکوتکردنى گه‌‌‌لى کوردستان و گشت گه‌‌‌لانى عێراق هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌عسى نه‌‌‌بوبێت به‌‌‌ گوێره‌‌‌ى یاساى ژماره‌‌‌(18)ى ساڵى 2003 .

حەوتەم: ئینتماى بۆ هیچ پارتێکى سیاسى نه‌‌‌بێت له‌‌‌کاتى ئه‌‌‌ندامێتى ئه‌‌‌نجومه‌‌‌ن.

تەرکیزکردنی پەڕلەمانی کوردستان لەسەر یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم دوای تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانی هەرێم وبەغدا هات، کە (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە پەڕلەمان وداوای لەپەڕلەمانتاران کرد کەبەزووترین کات یاسایەکی تایبەت بەهەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێم پەسەند بکەن.

بەگوتەی پەڕلەمانتارانیش دیاریکردنی کات بۆ خۆپاڵاوتنی ئەندامانی کۆمسیۆن ئەگەری راپرسی سەربەخۆی نزیکتر دەکاتەوە.

دکتور(ڤاڵا فەرید) ئەندام پەڕلەمانتاری پارتی و ئەندام لەلێژنەی کاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە(باسنیوز)ی راگەیاند: پەلەکردن لەجێبەجێکردنی یاساکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەدوای دەرچوونی یاساکە دەبێ لەماوەی٩٠  رۆژدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێکبێت و، لەپەڕلەمان دەبێ دەنگ لەسەر کاندیدەکان بدرێت.
دکتور (ڤاڵا) گوتیشی: دەرکردنی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەئان وساتی ئێستاداو لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم بۆ ڕاپرسیکردنی سەربەخۆییە و، نەشیشاردەوە کە سەرۆکی هەرێم پێشتر داوای لە پەڕلەمان کردووە، کەدوای یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پەڕڵەمان دەبێ کار بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی بکات.

دکتور (ڤالا فەرید) گوتیشی: بۆ راپرسییەکەش دەبێ یاساییەک پەسەند بکرێت و، ئاشکراشیکرد کەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژە یاساییەکی بۆ ڕاپرسی لەهەرێم ئامادە کردووەو، پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەڕلەمان کراوە.
2014-10-30 15:42:06

10 ساڵ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©