به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
[email protected]
رۆشنبیری له ته‌رکی تاریکی دا !
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش نووسیبو :
{به‌و تام و بۆنه‌ی له کن قه‌ترانه ،
هه‌نگوین و کاڵه‌ک گورچک بڕتره ،
سۆران تۆش دۆستت لۆمه‌ی حه‌ق بکه ،
تانه‌ی دۆست له تیغ دژمن دڕ تره }.
له لایه‌کی دیکه‌وه پێشینان فه‌رموویانه :
" ئه‌وه دؤستته ، که بوێرانه و به دڵسۆزی شتت پێده‌ڵێ ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که به درۆ و ده‌له‌سه و جامه‌لۆسکێ ، شوتی ده‌نێته بن باغه‌ڵت و با ده‌کاته قولت " .
گه‌لی خۆشک و برایانی به‌ڕێز !
رۆژ و شه‌و نیه له به‌شێک له نیشتمانی له‌تکراوی هاوبه‌ش و خۆشه‌ویستی هه‌موومان { له‌و دیو } ، کۆڕگه‌لی رؤشنبیری جۆربه‌جۆر و ره‌نگاوڕه‌نگ ، له ناوه‌ند و بنکه رووناکبیریهکان ، بۆ فڵانه که‌س و فیساره رووناک‌بیر پێک نه‌یێ ، که ئه‌مه به چه‌شنی گشتی و له خۆی دا زۆر شتێکی جوان و شازه . ده‌ستی ته‌واوی کۆڕگێڕان و کؤڕهوانان خۆش بێ و په‌نجه‌یان نه‌ڕزێ . به‌ڵام من ، وه‌ک خزمه‌تگوزار و دڵسۆزێکی په‌نجا ساڵه‌ی بێ خه‌ڵات و به‌رات ، که به نان و داسی خۆمه‌وه له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگی دا ،
ژیانی خۆم بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاتی کوردستانی گه‌وره ته‌رخان کردوه ، به خۆما دهپهرمێمهوه و له خۆم راده‌بینم ، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ره گرنگه ، چه‌ند کورته تێبینی و ورده بۆچوونم هه‌بێ ، که له به‌رپرسانی ماندوونه‌ناس و تێکۆشه‌ر تکا ده‌که‌م ، به دڵێکی کراوه‌وه و سنگێکی ئاواڵه‌وه بیخوێننه و به دڵه‌راوکێی دڵسۆزانه‌ی بزانن ، نه‌ک خودای نه‌خواسته به قهلله و ده‌لله و ناحه‌زی ، و له‌جێی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌م ئه‌رێی { مۆسبهت } بێ ، بیلامانێ به تووڕه‌یی ، که‌ڕه و کوره و پێاههڵشاخان ، دای نه بکوژێنن و کارێکی وا نه‌که‌ن ئیدی که‌س نه‌وێری ، به دڵسۆزیش بڵی له‌ل و پشت چاوتان برۆیه !!! .
دیاره ئه‌م دلهخورپێیه به‌م مانایه نیه ، که هیج کار نه‌کراوه - نه خه‌یر - هه‌ر له رۆژه‌کانی ژیانی نێو ئه‌شکه‌وت و خه‌باتی به‌ر سه‌نگه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ، به‌رپرسان کاری زۆریان کردوه و ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام ئایا پێویست نیه ، له باتی ئه‌و گشته کۆڕه رۆشنبیریه دووپاته و چهندپاتانه ، بۆ ئه‌م شتانه‌ش کۆڕی رۆشنبیری پێک بێ ، تا کوردستانێکی ته‌یار تر و ئاوه‌دان تر مان ببێ ?
بڕێک کۆڕی هه‌ره پێویست، که تا ئێستا که‌م پێک هاتوون ئه‌مانه‌ن :
-
چۆن کارێکی وا بکه‌ین له رۆژ و شه‌و دا ، بێ کا ره با نه‌بین ?
-به چ له‌ونێک کێشه‌ی بێ ئاوی و که‌م ئاوی چاره‌سه‌ر بکه‌ین ?
-چۆن بکه‌ین تا سووته‌مه‌نی وا قات و قڕ و نایاب نه‌بێ ?
-چۆن رێگه ، شه‌قام و کۆڵانهمانمان قیرتاو بکه‌ین.
-چۆن کارگه و کارخانه‌کان په‌ره بده‌ین ?
-چۆن نه‌خۆشخانه درۆست بکه‌ین و کێشه‌ی داووده‌رمان ، چاره سه‌ر بکه‌ین ?
-چۆن زانستگه ، فێرگه و قۆتابخانه کان په‌ره بده‌ین ?
-چۆن پاک و خاوێنی بپارێزین ?
- چۆن و چۆن و چۆن ...
قوربان گیان ! بۆ وێنه و وه‌ک که‌ڵه دێری نووسراوه‌که عه‌رزتان ده‌که‌م : له‌م سه‌رده‌می کۆمپیوتێرهدا ، کوا رؤشنبیری له ته‌رکی تاریکی دا و به تاریکی ده‌کرێ - خۆ کاتی چرای شیله گه‌رچه‌ک نیه :
ب
ۆیه ده‌مێکه له هۆنراوه‌یه‌ک دا وتوومه :
{من له مه‌یدانی ئه‌ده‌ب دا، ره‌خشی هه‌ستم زین ئه‌که‌م ،
ئاوی باغی شێعر ئه‌دێرم ، ئه‌شکی رۆح ئاژین ئه‌که‌م .
فاتیحا بۆ ئێدیسۆن و ئه‌هلی به‌تی رۆشنی ،
زیکری دینام و ته‌وژمی م‌و عجیزهی تووربین ئه‌که‌م .
هێنده هۆنه‌ر باسی که‌زیه و په‌رچه‌می سه‌ر خاڵی کرد ،
حه‌س
ره‌تی به‌یداغی کورد و په‌رچه‌می ره‌نگین ئه‌که‌م } .
ده‌توانین له‌م دیو و ئه‌ودیوی کوردستان و ته‌نانه‌ت له تاراوگه‌شه‌وه ، له باتی بڕێک له‌و گشته کۆره رۆشنبیریه سواوه‌ی ئێستا ، ئه‌م چه‌شنه پسپۆڕانه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌روه بۆ کوردستان بانگ بکه‌ین ، کۆڕیان بۆ پێک بهێنین و یارمه‌تیان لێ بخوازین . به سایی کات و سه‌رده‌می تێکنۆلۆژیهوه ، هه‌تا بڵێی پسپؤرما لێ هه‌ڵ که‌وتوه - له هه‌مو به‌ستێنێک دا .
- کاره‌با .
- ئاو و لووله کێشی .
- سووته‌مه‌نی .
- قیرتاو و رێگه‌سازی .
- نه‌خۆشخانه .
- پزیشکی .
- کارگه و کارخانه سازی .
- کشت و کاڵ .
- بهربهندسازی .
- ئاژه‌ڵداری .
- شارسازی .
- زانستگه ، فێرگه و په‌روه‌رده .
- ژینگه .
- و ده‌یان شتی دی .
پێویسته ئه‌م راستیه‌ش بدرکێنم و وه‌بیری بخه‌مه‌وه ، که نزیکه‌ی بیست ساڵ پێش ، ئێران و تورکیاش هه‌ر وا بێ کاره‌با و ئاو بوون ، به‌ڵام چون هه‌وڵیان دا چاره‌سه‌ری بکه‌ن ، ئێستا له ئێران ئه‌م کێشه‌یه نه‌ماوه و ره‌نگه له تورکیاش باشتر بووبێ ? ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌م جیرانانه کاره‌باشمان پێ ده‌فرۆشن “ به‌ڵام به چ قیمه‌ت !!! .
ئامانجم هاوبیری بو . به هیوام کوردستان ئاوا نه‌بێ ، ئاوا بێ .
تاران - 4/10/2706 ( 2006) .