شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

٣٥ لایەنی سیاسی: راگەیاندنێک لە حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان

٣٥ پارتی کوردستانی
٣٥ لایەنی سیاسی: راگەیاندنێک لە حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان

29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی کوردستان
31 - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC
32 - پارتی سەربەستی کوردستان

ناکرێ له‌‌‌وێ شارێک ببێته‌‌‌ گۆڕستان و ئێمه‌‌‌یش لێره‌‌‌ بێده‌‌‌نگ بین
راگەیاندنێک لە حزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان
صورة
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان...
دانیشتوانی شاری هەولێر...
رۆژئاوای کوردستان لە رەوشێکی زۆر خراپ و دۆخێکی دژواردایە و, لەژێر هەرەشەیەکی گەورەی تیرۆریستانی داعشدایە, بەتایبەت ئەوەی ئێستا کەوا لە کۆبانێ‌ دەگوزەرێ‌ لە جینۆسایدێکی دیکە نزیکدەبێتەوە, بۆیە ناکرێ‌ لە ئاست ئەو کارەساتە چاوەڕوانکراوەدا بێدەنگ بین, ئەو هێرشە دڕندانەیەی تیرۆریستانی داعش کەوا ماوەی 23 رۆژە دەکرێتە سەر کۆبانێ‌ پیلانێکی داڕێژراوە, لە بەرامبەر ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیەدا شەڕڤانانی YPG لە بەرخودانێکی بێوێنەدان و بەڵێنیانداوە تا دواهەناسە بەرەڤانی بکەن.
وڵاتپارێزانی کوردستان ...
ناکرێ‌ لەوێ‌ شارێک ببێتە گۆڕستان و ئێمەیش لێرەدا بێدەنگ بین, بۆیە ئێمە وەک حزبە کوردستانییەکان بڕیارمانداوە, هەموو هەولێکمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەک بگرینەبەر و فشاری مەدەنییانە دروست بکەین بۆئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵکی ( کۆبانێ )وە بچن و لەو مەرگەساتە رزگاریان بکەن, بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم چین و توێژو پێکهاتەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەین کەوا بەیانی کاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن بۆ خۆپیشاندانێکی هێمنانە بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان, بەشداریتان لەم خۆپیشاندانەدا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەهاناوەچوونی رۆژئاوای کوردستانە.
لەگەڵا رێزماندا.

لایەنە سیاسییەکان:
1- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
2- حزبی شیوعی کوردستان
3- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
4- بزووتنەوەی گۆڕان
5- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
6- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
7- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
8- حزبی ئایندەی کوردستان
9- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
10- پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
11- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
12- پارتی ئازادی کوردستان PAK
13 - بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی تورکمان
14- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
15- حزبی شروقی تورکمانی
16- حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
17 - حزبی رزگاری کوردستان RPK
18 - پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
19 - پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
20 - پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP
21- کۆمەڵە ( رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران )
22- پارتی گەلی تورکمانی عێراق
23- پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان
25 - پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان PCDK
26- پارتی نەتەوەیی کوردستان
27- حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی کوردستان
31 - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC
32 - پارتی سەربەستی کوردستان
33 - کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
34- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
35 - پارتی دیموکراتی کوردستان


7 / 10 / 2014 هەولێر _ کوردستان

 
2014-10-07 13:05:59

10 ساڵ و 1 مانگ و 9 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©