وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو پێوەندیەدا بانگەشەی گشت کۆر و کۆمەڵانی بەشەردۆستی جیهان دەکەین، کە هەڵویست پێشان بدەن لەبەرامبەر بە کردەوەکانی گروپی تروریستی داعش لە کوبانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: کۆبانی هەموومان لەگەڵتانین.
ماوەیەکی زۆرە کە چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەرناوچەکانی کوبانی رۆژئاوای کوردستان و دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژی و دەربەدەرکردن و ترساندنی خەڵکانی ئەو بەشەی وڵاتەکەمان . هەرجەندە لە بەرامبەردا یەکینەکانی پاراستنی گەل بەردەوام بەرەنگاریان بوونەتەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستانی : بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە تروریستیانەی گروپی داعش گروپەکانی دیکەی ئەو پلانە دەکەین، و دەستخۆشانە لە پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستانەکەمان دەکەین کە شێرانە بەرەنگاری تروریستان دەبنەوە و شەرەف و کەرامەتی نیشتیمانەکەیان دەپارێزن.
وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو پێوەندیەدا بانگەشەی گشت کۆر و کۆمەڵانی بەشەردۆستی جیهان دەکەین، کە هەڵویست پێشان بدەن لەبەرامبەر بە کردەوەکانی گروپی تروریستی داعش لە کوبانی رۆژئاوای کوردستان.
هەر لەو پێوەندیەدا داوای یەکریزی و پێکەوە پشتگیری لەگشت پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی مەزن بە گشتی و رۆژئاوا کوردستان بە تایبەتی دەکەین، بە هەموو لایەک دەڵێین ئەوەی لە کوبانی روودەدات هێرشکردنە سەر پارتێک یا لایەنێکی دیاریکراوە نییە، و پێچەوانەکەی ئەوەی لە کوبانی و شارەکانی دیکەی رۆژئاوا ڕوودەدات هێرشکردنە سەر گەلی کوردە لە خۆرئاوای کوردستان.
یەکدەنگی گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان بۆ پشتیوانی لە کوبانی و بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە هەموو کات پێویست ترە.
بە هیوای یەکدەنگی و یەکێتی گەلەکەمان لەبەرامبەر گشت کۆسپ و نەیارانی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٣ / ٧ / ٢٠ ١٤
www.psk2006.org -
[email protected]