شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

کورد بەتەواوی سەربەخۆیە

Rudaw
کورد بەتەواوی سەربەخۆیە

حکومەتی کوردستان بەخێرایی مووشەک هەنگاوی بەرەو ئاراستەی سەربەخۆیی ناوە، لەرووی ئابووری و سیاسی و پەیوەندییە هەرێمییەکان بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی تۆکمە. تەنانەت جمجۆلە دیبلۆماتیی و سیاسییەکان کێبەرکێ لەگەڵ کات دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی رەزامەندی نێودەوڵەتی،


کورد بەتەواوی سەربەخۆیە      لەلایەن رووداو 



















ئاڵای کوردستان







ئاڵای کوردستان








رووداو- هەولێر

زوهێر دوجێلی، لە رۆژنامەی قەبەسی کوەیتی وتارێکی بڵاوکردووەتەوە، رووداو لەبەر گرنگی وتارەکە، کردوویەتی بە کوردی.

مەسعوود بارزانی دوو بژاردەی خستە بەردەم بەغدا، یا رەزامەندی لەسەر بەشداریکردنی راستەقینە یا گەڕانەوە بۆ گەلی کورد و راپرسی لەسەر مافی چارەی خۆنووسین.

وڵاتە یەکگرتووەمانی ئەمەریکا هەڵەی کرد کاتێک بووە بەربەست لەبەردەم راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. وەک ئاماژەیەک بۆ هەوڵەکانی واشنتن لەسەر پەلەنەکردن لەو هەوڵە کە ماوەی 10 ساڵە رێگری لێ دەکات.

بارزانی دوو بژاردەی خستە بەردەم بەغدا:

یەکەم، هاوشێوەی کۆنفیدراڵییەت، کە نێزیکە لە سەربەخۆیی کوردستان. دووەمیش سەربەخۆیی. هەردووکیشیان بوونیان بەکردەیی هەیە. 
راستییەک هەیە، کە ئەوانەی سەردانی کوردستانیان کردووە، درکی پێ دەکەن، هیچ مورکێکی بەشداریکردن و فیدراڵییەت لەو ناوچەیە دیار نییە، هەموو شتێک لە کوردستان وای کردووە، کە عێراقییەکان هەست بکەن ئەوان لە وڵاتێکی جیاوازن و پێوەندی بەعێراقەوە نییە، وەک ئەوەی بچن بۆ وڵاتێکی دیکەی دونیا لەرووی ڤیزە و حەوانەوە و ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی. ئەمە سەرەڕای هەندێک زێدەڕۆیی، کە لەنێوان نەوەی تازەی کورد بەرامبەر بەعێراق و عەرەب دروستبووە.

هیچ ئاراستەیەک نییە لەلای دەوڵەتی کوردستان، کە بەکردەیی هەیە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی. لەگەڵ ئەوەی ئەو دەستوورەی کورد داوای جێبەجێکردنی دەکات داوای فێربوون بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەکات. تەنانەت ئەگەر هەندێک گەنجی کورد کەمێک زانیارییان لەسەر زمانی عەرەبیش هەیە، رەتیدەکەنەوە قسەی پێبکەن.

حکومەتی کوردستان بەخێرایی مووشەک هەنگاوی بەرەو ئاراستەی سەربەخۆیی ناوە، لەرووی ئابووری و سیاسی و پەیوەندییە هەرێمییەکان بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی تۆکمە. تەنانەت جمجۆلە دیبلۆماتیی و سیاسییەکان کێبەرکێ لەگەڵ کات دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی رەزامەندی نێودەوڵەتی، ئەم ئاراستەیەی کوردستان لەلایەن هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی و هەرێمیی، پێشوازی لێوەکراوە. لە پێش هەمووشیانەوە تورکیا، کە پێیوایە لەدابەشبوونی عێراق سوودێکی گەورەی دەستدەکەوێت. ئەمەش ئەو بۆچوونەی بەهێز دەکات، "عێراقێکی دابەشکراوی لاوازتر لە جارانی پێ باشتربێت".

ئەو پشتیوانە هەرێمیی و نێودەوڵەتییە، رەنگی داوەتەوە لە پرۆژەی ئابووری و کردنەوەی سەنتەر و نووسینگەی دارایی و گەشتیاری. راستییەکەش ئەوەیە کورد لە دۆخێکی سەربەخۆدا دەگوزەرێنێ و هیچ پەیوەندی بە(بەشداری و کۆنفیدراڵی)یەوە نییە، کە بەهۆی شەرمی سیاسی بەرامبەر عەرەب و عێراقییەکان لەسەر زمانیان دووبارەی دەکەنەوە. ئێستا هیچ کەموکوڕییەکیان نییە جگە لەدابینکردنی پشکی تەواوی نەوت، کە پێداویستییان دابین بکات. ئەوان ماوەیەکە بەبێ گەرانەوە بۆ عێراق نەوت بەرهەم دەهێنن و لە رێگەی ئێران و تورکیا رەوانەی بازاڕەکانی دەکەن، سوپایەکی باشتریان لە سوپای عێراقی هەیە.

بەردەوام ناکۆکییان لەگەڵ ئەمەریکا هەبووە لەسەر سەربەخۆبوون، چونکە واشنتن ستۆپی بەکەوتنە رێی کەشتی سەربەخۆبوونی کورد کردووە تاوەکۆ نەڵین ئەمەریکا عێراقی دابەشکرد.

کورد چاوی بڕیوەتە خاکی زیاتر بۆ ئەوەی بەکوردستانی بلکێنێ و چاوەڕوانی بردنەوەش دەکەن لە کەرکووکی پڕ نەوت، تاوەکو دەوڵەتی کوردستانی داهاتوو گرنگترین دەوڵەتی نەوتیی بێت لە گۆشەی تورکیا و کورد.

ئافەرین بۆ ئێوە، کە ژیرترن لە مالیکی و جەعفەری و هاوشێوەکانی کە هیچیان بە عێراق نەهێشتەوە.














- See more at: http://rudaw.net/sorani/kurdistan/170420145141a#sthash.zdOYkJry.dpuf
2014-04-17 04:04:00

10 ساڵ و 7 مانگ و 17 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©