یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، وێڕای مەحکوم کردنی بەندکردن و لەسێدارەدانی چالاکان و تێکۆشەرانی سیاسی و مەدەنی لە ناوچە غەیرە فارسەکان، داوای ئازادکردنی بە پەلەی گشت بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی دەوڵەتی فارس دەکاتØ› و هەر لەو کاتەشدا زنجیرە لە سێدارەدانەکانی ئەو دواییانە لە ناوچەکانی بەلوچستان و کوردستان
بڕیارنامەی کۆتایی کۆنگرەی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران
ئەی نەتەوە تێکۆشەرە غەیرە فارسەکانی ژێر دەستی ڕێژیمی ئێران!
ئەی نەتەوەی قارەمانی کورد لە کوردستان! ئەی نەتەوەی قارەمانی عەرەبی ئەحواز!
ئەی نەتەوەی قارەمانی بەلوچ لە بەلوچستان! ئەی نەتەوەی تورکمەن لە تورکمەن سەحرا!
ئەی نەتەوەی قارەمانی تورکی ئازەری لە ئازەربایجان!
هەروەها گشت ئەو دەزگاو ڕاگەیەنە جیهانی و ئازدیخوازەکانی دونیا!
یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران شانازی دەکات کە کۆتایی بە دوا کۆنگرەی خۆی کۆنگرەی چوارەم لە ٥ دیسەمبەری٢٠ ١٣دا هێنا، کە لە وڵاتی نۆروێژ گرێدراØ› و بە ئاگاداری هەموو لایەک بگەیەنێت کە ئەو کۆنگرەیە بە بەشداری ڕێکخراوە سەربەخۆخوازەکان و بە نوێنەرایەتی نەتەوە بندەستەکانی ژێر دەستی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەسترا، لەو کۆنگرەیەدا شاهێدی چالاکییە هاوئاهەنگ و یەکگرتوانەکانی حیزب و ڕێکخراوە تێکۆشەرەکان بوین و دوا ئەنجامی کۆبوونەوەکەش بەو شێوەیە بوو.
١ - لایەنە سیاسیەکانی ئەندام لەو یەکێتییەدا وێرای پێداگری لەسەر هاوکاری لە چوارچێوەی ڕێزی بەرابەر و ڕێزدانان بە نرخ و بەها مرۆیییەکان و هاوهەڵوێستی و لێک تێگەیشتن و بە سەرنج بە بەها میللییەکانی هەرکام لە نەتەوەکانØ› تێدەکۆشێت بۆ لێکنزیک کردنەوە و بەهێز کردنی ئەو ڕێکخراوە.
٢ - لەسەر بنەمای ئەو بەڵگە و کار و کردارانەی کە ڕێژیمی ئێران ڕوو بە نەتەوە ژێر دەستەکان کاری پێدەکات، دەبێ دەوڵەتی ئێرانی فارس بە ڕێژیمێکی داگیرکەری وڵاتی نەتەوەکانی بندەست بناسرێت و زوڵم زۆری و پێشێلکاریەکانی ڕێژیمی داگیرکەر دەرحەق بە نەتەوەکان بە ڕوونی بخرێتە بەرچاو.
٣ - لەپێناو چارەسەری کێشەی نەتەوەکانی بندەستی ڕێژیمی ئێران و وەدەست خستنی هەموو جۆرە ئازادییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ نەتەوە جیاوازەکان، دابەش کردنی ئێرانی ئەمڕۆیە بەسەر ٦ دەوڵەتی جیا کە هەر یەکەیان پێکهاتووە لە نەتەوەیەک بە جیاوازی زمان، داب و نەریت، فەرهەنگ و کەلتور و ... خۆی.
٤ - ئێمە باوەرمان بە بریاردانی نەتەوەکانی بندەستە لە ڕێگەی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی سەرتاسەری لە ڕێگەی چاودێرانی نێونەتەوەی یەوە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنوس کە بە گوێرەی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانی دیاریکراوە. هەر لەو پێوەندییەشدا داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە گرنگی بە بوونی نەتەوەکانی بندەستی ئیران بدات دان بە هەبوونی ئەو نەتەوانەدا بنێت کە زۆترین بەشی وڵاتی ئێران پێکدێنن.
٥ - لە سێدارەدان و بەندکردنی چالاکوانانی سەرجەم بوارەکانی سیاسی و مەدەنی و ... نەتەوەکانی بندەستی ئیران لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری تارانەوە بە تووندی مەحکوم دەکەین و هەر لەوکاتەشدا داوای هەڵویست وەرگرتن دەکەین لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیخوازان، هەروەهاداواکارین کە بەرانبەر بەو کردەوە دژە مرۆییانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەوەستان نەوەستن و گیانی ئەو ملیۆنان مرۆڤە بێتاوانە نەکرێنە قوربانیی سیاسەتی سیاسی و ئابووریخوازی.
٦ - ئێمە پشتیوانی لە هەموو پرۆسەیەکی ئاشتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان دەکەین و لەسەر ئەو باوەرەین کە لە هەمچون پرۆسەیەکدا نەتەوەکانی بندەست دەتوانن لە ڕێگەی ڕاپرسی یەکی ئازاد و سەربەخۆوە بە مافەکانیان بگەن، هەر لەو پێوەندیەشدا کەڵک وەرگرتن لە هەر ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان مافی یاسایی ئێمەیە.
٧ – ئێمە باورمان بە مافی بەرامبەری گشت ئاین و ڕەگەزەکان لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری هەیە و پێمانوایە کە ئەمجۆرە تەبایی و نزیکایەتی یە دەبێتە مایەی سەقامگیری ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا، هەر لەو پێوەندیەشدا هەرجۆرە دەستەبەندی یەکی ناڕەوا مەحکوم دەکەین.
٨ – ئێمە باوەڕمان بە یەکسانی مافەکانی ژنان لە گشت بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و بڕیارداندا هەیە.
٩ – ئێمە خۆمان بە دژبەری تیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەزانین و هەرجۆرە کردەوەیەکی تیرۆر و تۆقاندن لە هەر گۆشە و قوژبنێکی دونیا مەحکوم دەکەین.
١٠ - یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، وێڕای مەحکوم کردنی بەندکردن و لەسێدارەدانی چالاکان و تێکۆشەرانی سیاسی و مەدەنی لە ناوچە غەیرە فارسەکان، داوای ئازادکردنی بە پەلەی گشت بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی دەوڵەتی فارس دەکاتØ› و هەر لەو کاتەشدا زنجیرە لە سێدارەدانەکانی ئەو دواییانە لە ناوچەکانی بەلوچستان و کوردستان و ئەحواز بە توندی مەحکوم دەکات و داوا لە ڕێکخراوی نێونەتەوەییش دەکات کە لێپێچینەوە لەو کارەساتە مرۆی یە بکات.
١٢ – یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەتاڵان بردن و دزینی سەروەت و سامانە سروشتی و ژێر زەوی یەکان لە ناوچە غەیرە فارسەکانØ› کە قوتی دانیشتوانی هەرکام لەو ناوچانەیەØ› بە توندی مەحکوم دەکات و لەو نێوەندەشدا ڕاکێشان و دزینی ئاوی چۆم و گۆلاوەکانی ئەحواز بۆ ناوچە فارس نشینەکان و وشکاندنی ئەو ناوچانە و دزینی ئاوی دەریاچەی ورمێ و چۆمەکانی کوردستانØ› ڕووی سیاسەتی شکستخواردوی ڕێژیمی داگیرکاری ئێران ڕونتر پێشاندەدات.
لە کۆتایی ئەو دەورە لە تێکۆشانی یەکێتی نەتەوە غەیرە فارسەکانی ژێر دەستی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و بە ئامادە بوونی ڕێبەرانی ڕێکخراوەکانی ئەندام لەو یەکێتییە و شورای ڕێبەری و کۆمیتەکان و بۆ درێژەدان بە کارەکانی ئەو یەکێتیە . بە تێکرای دەنگی بەشداران بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێوەبەری ئەو کۆنگرەیی چوارەرم بە وتەبێژی ڕێکخراوی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران دیاریکرا.
تێکۆشان تا گەیشتن بە ئازادی، یەک گرتن بۆ گەیشتن بە ئازادی
بژی تێکۆشانی نەتەوە غەیرە فارسەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی
یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران
١٤ / ١٢ / ٢٠ ١٣