نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان!
نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بە یەکەوە!
لە ماوەی زیاد لە سێ دەیە لە دەسەڵاتی ڕەشی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بەسەر ئێرانی بەزۆر لکێندراو بە یەکەوە دا، نەتەوە جیاوازەکانی بن دەستی ئێران تەنیا و تەنیا ڕوو بەڕووی ڕاونان و گرتن و کوشتن بوونەتەوە و هیچ ڕۆژێک نەبووە کە لاوەکانیان نەکەونە بەر هێرش و پەلاماری دڕندانەی هێزە مەغۆل سیفەتەکانی ڕێژیمی تاران. لە کەس شاراوە نییە کە رژیمی داگیرکەری ئێران زۆر بێ بهزهییانە و له چهند رۆژی
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان!
نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بە یەکەوە!
لە ماوەی زیاد لە سێ دەیە لە دەسەڵاتی ڕەشی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بەسەر ئێرانی بەزۆر لکێندراو بە یەکەوە دا، نەتەوە جیاوازەکانی بن دەستی ئێران تەنیا و تەنیا ڕوو بەڕووی ڕاونان و گرتن و کوشتن بوونەتەوە و هیچ ڕۆژێک نەبووە کە لاوەکانیان نەکەونە بەر هێرش و پەلاماری دڕندانەی هێزە مەغۆل سیفەتەکانی ڕێژیمی تاران. لە کەس شاراوە نی یە کە رژیمی داگیرکەری ئێران زۆر بێ به زه ییانە و له چه ند رۆژی رابردوو دا چەندین لاوی تێکۆشەری کورد و بەلوچ و عەرەبی ئەحوازی لەسیدارە داوە، ئەمە وێڕای ئەوەی کە ئه گه ری لە سێدارەدانی چه ندین بەندکراوی سیاسی و مەدەنی دیکه ی کورد و نەتەوەکانی دیکە له ئارادایه و بە دووریشی نازانین کە لە تاریکایی و بە دوور لە چاوی مێدیاکانەوە بەشێک لەم ڕۆڵە تێکۆشەرانە ئەم سزایەیان بەسەردا جێبەجێ کرابێت ، دیارە ئەو گومانەی ئێمەش لەوەڕا دێت و هەموو لایەک باش ئەوە دەزانن کە ڕێژیمی داگیرکەری تاران هیچ نرخ و بەها و ڕێزێک بۆ مافەکانی مرۆڤ قایل نی یە و تەنانەت هیچ پلە و ئاستێکی دیاریکراویش لە دڕندەیی و جینایەتەکانی ئەم ڕێژیمە بەدی ناکرێت، کە بێگومان زۆربەی زۆری ئەم هێرش پەلامارە دڕندانەیەی ڕێژیمی تاران بۆ سەر نەتەوە جیاوازەکانی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بەیەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی و خۆبواردن و بێ هەڵوێستی جیهانی ده ره وه به رانبه ر بەو ڕێژیمە، هه ر بۆیه پێویسته ژنان و پیاوانی کورد و نەتەوە جیاواز و بندەستەکانی دیلکراو لە زیندانی ئێرانی بوون داØ› یەکگرتوانە بێنە مەیدان و بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان دونیای دەرەوە لەو قسەبخانەیەی کە سەرانی ڕێژیم بۆ کوشتاری لاوانی نەتەوە جیاوازەکانیان داناوە ئاگادار بکەنەوە و کارێک بکەن کە پێش بە کوشت و کوشتاری ئەم خەڵکە بێ تاوانە بگرن و سنورێک بۆ دڕندەیی و داگیرکاریەکانی ڕێژیم دابنێن.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە باشی دەزانێت کە له ئاست شەپۆلی به بێ تاوان لە سێدارەدانی لاوانی نه ته وه ی کورد و عەرەب و بەلوچ بێده نگ نه بین و یەکگرتوانە بێینە مەیدانی بە کردەوە، چونکە ئێمە نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بەیەکەوە پێویستمان بە هەرچی زیاتر هاوکاری و هاوهەڵوێستی پتر هەیە بەرانبەر بەم ڕێژیمە داگیرکەرەی تاران کە زیاد لە سەد ساڵە بە زۆر و بەبێ دڵخواز ئێمەی خستۆتە نێو چوار دیواری زیندانێک بە نێوی ئێرانی بوون، بێگومان هه ر جۆره خۆ دزینەوە و که مته رخه می یه ک له پێوه ندی بە هاوکاری و هاوهەڵویستی، دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکەر قایمتر و ئێمە نەتەوە ژێر دەستەکان لاوازتر دەکاتØ› ئەوە لەلایەک، لە لایەکی دیکەشەوە شەپۆلی گرتن، لێدان، راونان، بەند کردن و لە سێداردانەکانیش زیاتر پەرە دەستێنێت و گەردنی لاوانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر زیاتر دەکەوێتە بەر تیخی تیژی جەلادەکانی دەسەڵاتدارانی تاران.
دیارە له پێوه ندی بە شەپۆلی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی دا، ٦ رێکخراوی مه ده نیی کوردستانی لە نامەیەکی کراوەدا داوایان کردوه که رۆژی ٢٣ی خه زه ڵوه ر بکرێته رۆژی ماته مینی گشتی و له و رۆژه دا خه ڵکی تێکۆشەر و ئازادیخواز بێنە مەیدان و به نیشانه ی هاوده ردی و هاوخەمی له گه ڵ بنه ماڵه ی ئەو شەهیدانەی کە لە ماوەی رابردوو دا لە سێدارە درانØ› و هه روه ها بە مەبەستی مه حکوم کردنی سیاسه تەکانی ڕێژیمی داگیرکەر لەمەڕ لە سیداره دانی ئەو بەندکراوانەØ› ناره زایه تی خۆیان دەبڕن و سیاسەتی سەرکوتکارانە و مرۆڤ کوژانەی ڕێژیم لەقاو بدەن.
پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای پشتیوانی بێ ئەملاو ئەولای خۆی له و داوا یاسایی و رەوایەی ئەو ٦ ڕێکخراوە مەدەنی یە، داوا له خه ڵکی کوردستان و نەتەوە بەزۆر بە ئێرانی کراوەکان دەکات کە رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر بکەن بە ڕۆژی ماتەمینی و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێتØ› و بەتایبەت بە پۆشینی جلو به رگی ره ش و بە بەشداریکردن لە چالاکیه ناره زایه تیه کان و سه ردان و دڵدانەوەی بنەماڵە و کەسوکاری شه هیدانی ڕێگای ئازادی و بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، دڵسۆزی خۆیان بۆ نەتەوەکەیان و ڕێز و پێزانینیان بەرانبەر بە زەحمەت و ماندو بوون و فیداکاریەکانی ئەو شەهیدانە دووبارە بکەنەوە و بە سەرانی ڕێژیمی داگیرکەری تارانیشی نیشان بدەن کە ئێمە نەتەوە بە زۆر بە ئێرانی کراوەکان هەرگیزاو هەگیز نابین بە ئێرانی و خوێن و زەحمەت و ماندوو بوونەکانی لاوەکانیشمان لەیاد ناکەین.
بۆ پێشەوە بەرەو تێکدانی سنووری ئێرانی بە زۆر لکێندراو بە یەکەوە
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان
٢١ى خه زه ڵوه رى ٢٧١٣
١٢/١١/٢٠ ١٣
پارتی سهربهستیی کوردستان ©