پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەو ئاواتەی لە گشت جەژنه ئاینییەکاندا برایهتی و تهبایی و پێکهوه ژیان لە نێوان خەڵکی کورد و دانیشتوانی کوردستان دا زیاتر پەرەی پێبدرێت، ڕێگە بە پلانی داگیرکەران نەدرێت، کە مەبەستەکانی خۆیان لە ژێر ناوی ئاینە پیرۆزەکانەوە جێبەجێبکەن
پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز به بۆنه ی هاتنی جێژنی قوربانی پیرۆزه وه ، به نێوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، گەرم و گەشترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین. بەو ئاواتەی لە گشت جەژنه ئاینییەکاندا برایه تی و ته بایی و پێکه وه ژیان لە نێوان خەڵکی کورد و دانیشتوانی کوردستان دا زیاتر پەرەی پێبدرێت، ڕێگە بە پلانی داگیرکەران نەدرێت، کە مەبەستەکانی خۆیان لە ژێر ناوی ئاینە پیرۆزەکانەوە جێبەجێبکەن، و ناکۆکی و ناتەبایی بخەنە نێۆ یەکریزی گەلەکەمانەوە.
هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی، بەندکراوانی کورد لە زیندانەکانی داگیرکەران و خەباتگێڕانی مەیدانی ئازادی کە لێبڕاوانە ئامادەی پارێزگاری کردنن لە خاک و وڵات و نەتەوەکەیانØ› و جێژنی هەموو لایەکیان پیرۆ دەکەین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣ ی کوردی. ١٥ / ١٠ / ٢٠ ١٣ ی زاینی
2013-10-14 05:00:20
11 ساڵ و 1 مانگ و 18 کاتژمێر و 37 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : بهیاننامه