پارتی سەربەستیی کوردستان دووبارە پیرۆزبایی گەرمی خۆی پێشکەش بە نەتەوەی گەورەی کورد و کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گشت لایەن و کەسایەتیە بەشدارەکانی ئەم پرۆسەیە دەکات،
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی پرۆسەی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
به بۆنه ى بە سه رکه وتویی کۆتایی هاتنی پرۆسه ى هه ڵبژاردنى خولى چواره مى پەرله مانى هەرێمی کوردستان و بەشداری چالاکانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم پرۆسەیە دێمۆکراسیەدا، به نێوى سه رۆکایه تى و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەشی نەتەوەی گەورەی کورد و بەتایبەت هاوڵاتیانى هه رێمى باشوری کوردستان دەکەین.
گومان لەوەدانییە کە به شدارى هاووڵاتیان له پرۆسەی هه ڵبژاردنى نوێنه ره کانیان بۆ پەرله مانى کوردستان و ئازادییە ڕێکخراوەیی وتاکەکەسییەکان، دەربڕی ئەو ڕاستیەن کە ئه زموونى دێمۆکراتیزەکردن و بەرەوپێشچوون لەو هه رێمەدا دەکرێت ببێت بە ئاسۆی بە دێمۆکراسیکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هەڵبژاردنی ئازاد و سەربەخۆ لە نیو هەر کۆڕ و کۆمەڵێکدا، نیشانەی پێگەیشتن و تێگەیشتنی ئاستی زانست و زانیاری ئەو کۆمەڵگایەیە. بێگومان ئەم هەڵبژاردنەی هەرێمی کوردستانیش نیشاندەری ئەو ڕاستیەن کە ئاستی ڕۆشەنبیری خەڵکی کورد و دانیشتوانی کوردستان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە پشت بە ئیرادە و باوەڕەکانی خۆی ببەستێت و لە ڕێگای دەنگی خۆیەوە دەسەڵات بگرێتە دەست.
هەرچەند لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن و دۆڕاندنی ڕواڵەتی بەدی دەکرێت، بەڵام گومان لەوەدانییە کە لەم هەڵبژاردنەی هەرێمی کوردستان دا سەرکەوتنی سەرەکی بۆ نەتەوەی گەورەی کورد و تێکشانیش تەنیا بەنەسیب ناحەزان و داگیرکەرانی کوردستان بووە، بۆیە نابێ هیچکەس ولایەنێک لەم هەڵبژاردنەدا خۆی بە براوە یان بە دۆڕاو بزانێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەر تاکێکی کورد و هەر هێز و لایەنێکی کورد دەبێ شانازی بەم هەڵبژاردنەوە بکات و خۆی بە براوە بزانێت.
پارتی سەربەستیی کوردستان دووبارە پیرۆزبایی گەرمی خۆی پێشکەش بە نەتەوەی گەورەی کورد و کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گشت لایەن و کەسایەتیە بەشدارەکانی ئەم پرۆسەیە دەکات، هەروەها هیوادارین ئه ندامانى خولى چواره مى پە رله مانی هەرێمی کوردستان له چوار ساڵى داهاتوودا بە گشتی کار بکەن بۆ خزمەتکردن بە نەتەوەکەمان و جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکی کوردستانیان داوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستی کوردستان
٣/١٠ /٢٠ ١٣