پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکات و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زوتریش بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێت.
ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستی کوردستان بەبۆنەی کردەوە تیرۆریستیەکەی شاری هەولێر
دیسان خوێن و دیسان ئاگر و تیرۆر تۆقاندن، دیسان بۆمب و باڕووت و گوللە و شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی پەرەست دەستیان دایە دەستی یەکتر و بەربوونە گیانی خەڵکی هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و ڕەشپۆش و خەڵتانی خوێنیان کرد.
وەک لە هەواڵەکاندا بڵاو کرایەوەو لە کاتێکدا کە خەڵکی کوردستان سەرقاڵی دەربڕینی خۆشی و شادی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بوون، دەستی ڕەشی دوژمنانی ئازادی خۆی گەیاندە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و لە کردەوەیەکی تیرۆریستی پراکتیزەدا هێرشیان کردە سەر ئاسایشی گشتی ئەو شارە و لەو پەلامارە ناجوامێرانەیەدا چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە و هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی ڕەشپۆش کرد.
پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستی یە، سەرخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکات و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زوتریش بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێت.
ئاشکرایە کە ئه مه یه که م جار نیه دوژمنانی نەتەوەی گەورەی کورد زوخاوی ڕەشی دڵی پڕ لە قینیان بەسەر خەڵکی ئەم هه رێمه ئازادەدا دەڕێژن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان ئارامی و ئاسایشی خەڵکی کوردستانی ئازاد تێکدەدەن، نەیارانی ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتن گەرەکیانە کاروانی ئاشتی و ئاوه دانی و پێکەوەژیان له هه رێمی کوردستان لە بار بەرن ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە نێو دڵی دانیشتوانی ئەم هەرێمە، بێ خەبەر لەوەی کە دام و ده زگا ئەمنیەکانی حکومه تی هه رێمی کوردستان و بگرە هەر تاکێکی کوردیش ئامادەی فیداکاری و بەرپەرچدانەوەی هەرجۆرە هێرش و پەلامارێکە کە دەکرێتە سەر هەر ناوچە و هەرێمێکی کوردستان. پوچەڵ کردنەوەی دەیان پیلان و کردەوەی نەزۆکی تیرۆریستان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان سەلمێنەری ئەم ڕاستیەن کە هەر تاکێکی کورد پێشمەرگە و پارێسەری ئەم هەرێمە ئازادەیە کە بۆتە چقڵی چاوی داگیرکەران.
پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای دووبارە شەرمەزار کردنی ئه م کرده وه تیرۆریستی و نامرۆڤانەیە ، پرسه و سه ره خۆشی خۆی پێشکەشی بنه ماڵه ی ئەم شه هیدانە ده کات و هیوای هه رچی زووتر چاکبونه وەش بۆ برینداره کان به ئاوات ده خوازێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستی کوردستان
٢٩/٩/٢٠ ١٣
٧ی ڕەزبەری ٢٧١٢