کاک فەلەکەدین تێکۆشەر و ڕۆشنبیری کوردستان، خۆشەویستی هەموو لایەکمان بوو. بەرهەم و کردار و چالاکیەکانی بۆ هەر ٤ پارچەی کوردستان دیارو بەرچاو بووە، هەر بۆیەش هەواڵی کۆچی دوایی هەموو لایەنێکی کوردستانی خەمبار کرد.
سەرەخۆشی نامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک فەلەکەدین کاکەیی
بەڕێز پارتی دیمۆکراتی کوردستان
بەڕیز بنەماڵەی کۆچکردوە کاک فەلەکەدین کاکەیی
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەرو سیاسەتمەداری گەلەکەمان، واتە کاک فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانمان پێگەیشت.
ئەو هەواڵە دڵتەزێنە هەموو لایەکمانی ناڕەحات کرد.
کاک فەلەکەدین تێکۆشەر و ڕۆشنبیری کوردستان، خۆشەویستی هەموو لایەکمان بوو. بەرهەم و کردار و چالاکیەکانی بۆ هەر ٤ پارچەی کوردستان دیارو بەرچاو بووە، هەر بۆیەش هەواڵی کۆچی دوایی هەموو لایەنێکی کوردستانی خەمبار کرد.
لە پێوەندی بە کۆچی دوایی کاک فەلەکەدەین کاکەیی وەک پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کاک فەلەکەدین و سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەین.
ئەنجووەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١ / ٨ / ٢٠ ١٣
www.psk2006.org -------
[email protected]