وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە بەهۆکارێکی تەکنیکی نەمانتوانی لە کۆبوونەوەی یەکەم بۆ دیاریکردنی لێژنەی کۆنگرە بەشداری بکەین. بەڵام بەوپەری خۆشحاڵیەوەپشتیوانی خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە نەتەوەیەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەردەبرین، هەروەها پشتیوانی و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد پێشان دەدەین.
پارتی سەربەستیی کوردستان پێشوازی لە کۆنگرەی نەتەوەیی و هەڵویستی سەرۆک بارزانی دەکات.
بە خۆشحاڵییەوە دوای ساڵانێکی زۆر چاوەروانی بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد.
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بە پەلەی بۆ لایەنە کوردستانییەکان بڵاوکردەوەو، داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی لایەنەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان کرد، بۆ دروستکردنی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە. کە بەخۆشیەوە ئەمرۆ ٢٢/٧/ ٢٠ ١٣ لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە پێکهات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە بەهۆکارێکی تەکنیکی نەمانتوانی لە کۆبوونەوەی یەکەم بۆ دیاریکردنی لێژنەی کۆنگرە بەشداری بکەین. بەڵام بەوپەری خۆشحاڵیەوەپشتیوانی خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە نەتەوەیەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەردەبرین، هەروەها پشتیوانی و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد پێشان دەدەین.
هیواخوازین کە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە زوترین کات دەستبەکار بێت و گەلی کوردستان خۆشحاڵ بکات. هەوەها ببێتە ڕێکخراوێکی گشتی هەمیشەیی کوردستان، هەروەک کۆمکاری عەرەبی بۆ عەرەبەکان، یەکێتی ئوروپا بۆ ئوروپیەکان و یەکێتی ئەفریقا بۆ ئەفریقیەکان و زۆر ڕێکخراوی دیکەی تایبەتی نەتەوەکانی جیهانی. ئەم کۆنگرەش ببێتە هۆکاری دروستبوونی ڕێکخراوێک کە ماڵی زیاد لە ٥٠ ملۆین کورد و نەتەوەیی کورد لە ژێر چەتری ڕێکخراوێکی سەرتاسەری کۆکاتەوە.
بە هیوای بەرێوەچوونی هەرچی زووتری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەبات و یەکڕیزی نەتەوە سەربەرزەکەمان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٢ / ٧ /