ئایادەبیت بەس بەمشێوە بیرکردنەوە ڕازی بین، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بیر لەوە بکەینەوە کە بۆ ماڤی سەربەخوێ خۆمان لە هەموو بوارەکانی ژیانماندا بە دەست خۆمانەوە نەبێت?
بۆ دەبێت هەر یارمەتیدەربین لەدەرخستنی ناڕاستی ئەو ڕایەی کەڕاستی مەسەلەکان ناخەنەرو.
با ئێمەش هۆشیارانە و مافویستیانە بیرکەینەوە.
مرۆڤ دوستی و رابەرایەتی و شوڕشگێرایەتی ماناو مەفهومێکی قووڵی خۆی هەیە، بەڵام ئەگەر بە مادەوە تێکەڵبو ماناو مەفهومە پێویستەکەی خۆی لە دەستدەدات. خوێ بەرەو هۆکاریک دەهاوێژیت، کە شیکردنەوەی ئەو هۆکارانە لە بواری تەکنیکی کارکردنەوە ڕێگرە لە هزری مرۆڤدۆستیەکە .لە هەمان کاتدا ناتوانن و ناشوێرن ڕاستی هۆکارەکانمان پێ بڵێن. چوونکە مرۆڤ هەمیشە لە مەیدانی فکر و فەلسەفەدا بەردەوام نین. ئیمەێ مرۆڤ هەمیشە لە بیرمانە کەچیمان پێگوتراوە، بەلام لەهەمان کاتدا میشکی خومان دادەخەین لە ئاکامی ڕاستیەکاندا. بەلکو ڵە هەموو مەیدانەکانی کۆمەڵایەتی و بەرە و پێشچوون وخەبات و هونەر و ئەدەب و زانستیدا هەتا دێت کاریگەر دەبێت لە ژیانی مرۆڤدا.
دەبێت ئێمەی مرۆڤ رێز لە خۆمان بگرین، و بیر لەوە بکەینەوە کە هەمیشە بە نەتەوەکەی خۆمان بنازین و کار بۆ ڕزگاری و ئازادی بکەین. ڕێگە نەدەین بە ئاسانی لە پێناو مادەدا لێکمان بترازێنن و لە دوای چەند ساڵ هەست بەو فریوخواردویی و پەشیمانی بکەین.
پێویستە ئێمەی کوردی وڵاتداگیرکراو لە سەرەتایی بووژانەوەی تەمەنی هەر تاکێکماندا وا پەروەردە بکرێین کە هەست بە نەتەوە بوونی خۆمان، و هەست بە داگیرکراوی خۆمان بکەین، کە ئەمەش پێویستە لە چوار چێوەی سیستەمێکی دروستی نەتەوەیی بار بهێنرێن.
ئایا ئێمە دەبێت چۆن رەفتاڕ بکەین کە فەلسەفەی قودسیەتی بیروباوەرێ ئازادمان بخەینە گەر، بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە مەبەستەکانی داگیرکاری داگیرکەرانی وڵات و مێژووی نەتەوەکەمان.
ئایائیمە هەر دەبی بڵێین کە رێکەوتێکی وامان بۆ نەرەخساوە کە رای خۆمان بۆ گەلانی دیکە رونبکەینەوە، چونکە ئەوا بۆ چەند سەدەیەکە کە ئێمە هەر کۆیلە بوینە. وەک ئەوەیە کە هەڕ بڵێین ئێمە لە سەرەتای دەسپێکردنی ژیانمانەوە هەر ژیانی کشتوکاڵی بووەتە بەشمان، نەک ژیانی پێشکەوتن و زانستی.
جا پێویستە بپرسین بۆ? وە بە شۆێن وڵامەکەشیدا بین.
ئایادەبیت بەس بەمشێوە بیرکردنەوە ڕازی بین، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بیر لەوە بکەینەوە کە بۆ ماڤی سەربەخوێ خۆمان لە هەموو بوارەکانی ژیانماندا بە دەست خۆمانەوە نەبێت?
بۆ دەبێت هەر یارمەتیدەربین لەدەرخستنی ناڕاستی ئەو ڕایەی کەڕاستی مەسەلەکان ناخەنەرو. لە هەمانکاتدا ژیانی جیل بە جیلی میللەتەکەمان بەسەر دەچێیت، وە هەندیک لە ڕۆشنبیرانمان هەر سوورن لە سەر ئەم باوەرنامەیان کە لە بیری سەربەخۆیمان دوور دەخاتەوە.
ئێمەی کورد هەتا هەڵەکانمان بە پینۆس ڕاست نەکەینەوە، هەتا بیرلەوە نەکەینەوە کە ئێمەش وەک ئەوانی دیکە مرۆڤین و بەڵام بۆ دەبێت لە ئاست ئەوان کەممافتر و بندەستر بین? هەرگیز بیر لەو جێماوییەو پاشکەوتوویە لە مافەکانی خۆیان ناکەینەوە، کە چۆن لە میللەتەکانی تڕی دڕاوسی داگیرکەرمان جێماوین و هەرە بە دەست بێمافیشەوە دەناڵێنین.
ئەگەر هەر مرۆڤێکی تێگەیتشوو لە بواری ڕۆشنبیری یا ڕامیاری، کە لە ڕوانگەی فەلسەفی و مرۆڤایەتییەوە بچێتە قووڵایی ئەم دۆزەوە کە تێیدایە، زۆر بە ڕوونی بۆی دەردەکەوێت، کە ئەوە بۆ خۆیەتی بە دەستی خۆی دژی ویستەکانی خۆی تێدەکۆشی. و زیاتر پەرە بە بندەستی و نۆکەرایەتی بۆ داگیرکەرەکەی دەدات. کە ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی مرۆڤێکی بێهەست.
بەداخەوە زۆر دەبیسینەوە لەو کەسانەی ئەو شێوە بیرکردنەوەیان هەیە و دڵێن: کە مافویستی یا سەربەخۆیی ویستی، بە پێێ یاسای نێۆنەتەوەیی دەچێتە قاڵبی رەگەزپەرەستیەوە. بەڵام بە قسەی ئەوان مانەوە لە ژێر چەتری داگیرکەران دەخەنە چوارچێوەی پێکەوە ژیان وپشتیوانی لە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی?
دەباهەمومان پێکەوە تۆزێک لەڕەشایی مەغدووریەتی کورد بەدڕیژایی ئەزەڵ بسرینەوە.
ئێمە دەبێت تۆزیک ویژدانمان بجوڵێنین، ببینین بەچاوێ خومان کە حوکمرانەکان و داگیرکەران لە درێژای مێژووی دەسەڵاتدارێتیاندا قەت دانیان بە بوونی کورددا نەناوە، بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا تەنیا لە کاتەکانی بێدەسەڵاتی و فریوکارانە نەبێت، هەرگیز دان بە مافەکانی کورددا نانێن.
کەوا بوو پرسیارەکە لێرەدا سەر هەڵدەدات، کە ئایا ئێمە لە ئاست مافەکانی خۆمان لە بەرامبەر ئەو نەتەوەداگیرکەرانەی وەک تورک و فارس و عەرەب تاکەی وا بێدەنگ بین و خۆمان لە بندەستی ئەمانە بهێڵینەوە?
لە کۆتاییدا دەبێت بڵێم کە هیوادارم ئێمەی کورد هەموو وەک ڕێستارتی ئایتی پێداچوونەوەیەکی تەواو بە خۆمانا بکەینەوە. لە ئاکامدا بتوانین بێینە سەر ڕاستییەکان و هەوڵبدەین بۆ ڕزگاری یەکجاری گەلەکەمان. هەموو پیکەوە بەبێ جیاوازی فکری حیزبی وئاینی ژیانی گەلی پاڕچەکراوەکەمان لە کۆیلایەتی ڕزگار بکەین.
شیرکۆپاڵانی جاف
١٠ / ٥ / ٢٠ ١٣