وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا..
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی یەکساڵەی کۆچی دوایی کاک فەرهاد جەهانگیری.
ساڵێک پێش لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی. ١٤ / ٤ / ٢٠ ١٢ی زاینی زۆر بە داخەوە هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک فەرهاد جەهانگیری ناسراو بە فەرهادە رەش بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەستداو ماڵئاوایی لێکردین.
شەهید فەرهاد لە ساڵی ١٩٦٧ لە سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی مناڵیوە بووەتەپێشمەرگەی حدکا، لەو حیزبەدا چەندین بەرپرسایەتی و تا پلەی کادرێتی بریبوو.
کاک فەرهاد بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا، له ٢ی ڕێبهندانی ٢٧٠ ٨ی کوردی، کە ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیاریدا سهنگهری خهباتی بگوێزێتهوه بۆ نێو ڕیزهکانی پارتی سهربهستیی کوردستان. هەر لەو رۆژەشدا لە لایەن سەرکردایەتییەوە پێشوازی لێکرا.
شەهید فەرهاد جەهانگیری لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کەلە١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا..
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەم ساڵیادە ماتەمینەدا سەرەخۆشی و خەم و پەژارەی خۆمان، جارێکی دیکە ئاراستەی بنەماڵەی هاوبیرمان کاک فەرهاد لە شاری سنەی قارەمان و هەروەها لە گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان و خۆمان دەکەین.
بەڵێن دەدەین کە ڕێگای کاک فەرهاد تا سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام دەبێت.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی یەکەم شەهیدی پارتەکەمان کاک فەرهاد و گشت شەهیدانی کوردستان.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پر ڕێبوار بێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی، ١٤/٤/٢٠ ١٢ ی زاینی
تێ بی نی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، دەتوانن وێنەی بە خاکسپاردنی ناوبراوی ساڵێک پێش ببینن.
وێنەو فیلمی بە خاکسپاردنی کاک فەرهاد ١ ساڵ پێش